پەلاماردانی دەرچووانی گەرمیان شەرمە زار دەكەین
Thursday, 22/11/2012, 12:00
ئوَفیسی گەرمیان - یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
بابەت: بەیاننامە
پاش بڵاو كردنەوەی ناوی دامەزراوانی سنوری گەرمیان و بەدیكردنی نادادپەروەری لە ناوەكاندا ئەمڕۆ ئەو دەرچوانەی ناویان نەهاتبووەوە گردبونەوەیەكیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا ، بەڵام بەداخەوە توندوتیژی لێكەوتەوەو لەلایەن هیزە ئەمنیەكانی گەرمیانەوە بە ناشرینترین شێوە هیرش كرایە سەر یان .
ئێمە لە ئۆفیسی گەرمیانی یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان وێڕای هاوخەمیمان بۆ دەرچوانی گەرمیان بە توندترین شێوە ئەو پەلاماردانە شەرمەزار دەكەین و ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەوە تاوانێكە پێویستە لێكۆڵینەوەی لە بارەوە بكرێت و جارێكی تر بە هیچ شێوەیەك دووبارە نەكرێتەوە .
هەر بۆیە ئێمە داواكارین "
1- ئیدارەی گەرمیان لیژنەیەكی بەدواداچوون دروست بكات و مافی ئەو قوتابیانەی دانەمەزراون بگەڕێنیتەوە بۆیان و نادادپەروەریەكان ئاشكرا بكات .
2 بەزوترین كات لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ لێپێچینەوە لە هێزە ئەمنیەكان و دەسشتدرێژی كەران سزای یاسایی بدرێن .
3- ئیدارەی گەرمیان بەناوی هێزە ئەمنیەكانەوە داوای لیبوردن لە دەرچوان بكات .
ئۆفیسی گەرمیان
یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
22
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست