کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌فره‌ت له‌ شیعر

Friday, 07/12/2012, 12:00




بڕۆ ئه‌ی په‌ری شیعر
من باوه‌شی تۆم ناوێ
تۆ شێرپه‌نجه‌ی دڵانی
خۆشیت بۆ شاعیر ناوێ
نامه‌وێ وه‌حی وشه‌ت
دڵی من بخورپێنێ
نامه‌وێ سۆزی وشه‌ت
جه‌رگی من بسوتێنێ
من نامه‌وێ سه‌رمایه‌ت
که‌ لای کورد پوچه‌ مایه‌ت
چه‌ندی ناڵاند به‌ده‌ست تۆ
ده‌ربه‌ده‌ر بو ڕه‌نجه‌ڕۆ
((هێمن)) ئه‌و که‌ڵه‌ پیاوه‌
زۆر جار به‌خوێنی جه‌رگی
ده‌یچڕی گوڵی هۆنراوه‌
((بێ که‌س)) یش به‌ مه‌ینه‌تی
له‌ شیعر هیچی نه‌دی
غه‌یری خه‌م و نه‌گبه‌تی
مامۆستا ((گۆران)) وابو
له‌ شیعرا زۆر زانا بو
((پیره‌مێرد)) خاوه‌ن به‌هره‌
فه‌لسه‌فی بۆت دانا بوو
له‌و بلیمه‌تانه‌ی کورد
کامیان بۆت بێ وه‌فا بوو
زۆر جاریش ده‌رت ده‌که‌م
دێ یه‌وه‌ به‌ میوانی
تۆ هه‌ر وه‌کو جگه‌ره‌
سوتماکی دڵ و گیانی
له‌وه‌تی تۆ ده‌ناسم
هه‌رگیز هه‌وکم به‌رناده‌ی
زۆر جاریش من قه‌یرانم
تۆ له‌ناخی من ناگه‌یت
کام وشه‌ که‌ زۆر جوانه‌
زۆرم خستۆته‌ ژێر پێت
به‌ڵام هه‌ر بۆ جارێکیش
ئه‌و ڕۆحه‌م تێر نه‌بوه‌ لێت
زۆر جار به‌باده‌ی خه‌یاڵ
ده‌مبه‌ی بۆ ئه‌و جیهانه‌ی
که‌ من نا شاره‌زام لێی
زۆر جاریش ئاشنام ده‌بی و
زۆر جاریش نازانم کێی
گێژاو ده‌که‌ی خه‌یاڵم
لات خۆشه‌ ژینی تاڵم
نه‌ په‌نجه‌ی نه‌رم و ناسک
نه‌ ماچی لێوی یارم
زۆر توشی کێشه‌ت کردم
له‌ ژینی ناله‌بارم
کاتێک که‌من سوێندم خوارد
به‌ دز نه‌ ڵێم سه‌ردارم
نه‌ کۆڕێکیان بۆ به‌ستام
نه‌که‌س هاته‌ هاوارم
زۆر جار چاوم هه‌ڵده‌فڕێت
ئازار و بڕکی وشه‌ت
ئه‌ندامی جه‌سته‌م ده‌بڕێت
من له‌و سه‌ر و تۆش له‌و سه‌ر
من به‌ردم ئه‌تۆش گه‌وهه‌ر
ڕاسته‌ زۆر جار تۆ جوانی
که‌ خودای عاشقانی
به‌ڵام زۆر جار ده‌تبێنم
ده‌ست و په‌نجه‌ی دزانی
له‌ ده‌رگای دڵم مه‌ده‌
ئه‌مشه‌و چاو پڕ گریانم
کوردستانیان هه‌راج کرد
فرۆشتیان نیشتیمانم
نه‌فره‌ت له‌ تۆ ئه‌ی شیعر
که‌ تۆ وێردی دڵانی
به‌ڵام زۆرکه‌سیش هه‌یه‌
به‌ تۆ ده‌سوتێ گیانی
زۆر جار هه‌ڵمده‌ستێنی
له‌ ناو خۆشاوی خه‌وا
وا ده‌زانی دونیایی من
ته‌نها ماچێکی ده‌وه‌
به‌ڵام زۆر جاریش ده‌ڕۆیت
به‌ده‌گمه‌ن بۆم دێ یه‌وه‌
له‌ ناو فرمێسکی چاوم
ئه‌تۆش ده‌توێ یه‌وه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە