کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌باسه‌ له‌دیوه‌خانی هێرۆسات چ باسه‌

Thursday, 09/04/2009, 12:00

1999 بینراوە


له‌پاش تۆرانه‌که‌ی کۆسره‌ت که‌گوایه‌ بۆ چاك سازی کردی تاکه‌ شتێك که‌ ڕویدا لابردنی عومه‌ر فه‌تاح بوو، ئیتر دوای ئه‌وه‌ کوسره‌ت ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ زوڕنا ژه‌ندن بۆ تاڵه‌بانی به‌ حسابی خۆی داواکانی جێبه‌جی کراوه‌. له‌وکاته‌شه‌وه‌ که‌ عومه‌ر فه‌تاح لابرا ئامۆژنه‌ هێرۆ گڕی تێبه‌ربوو بۆ خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه‌که‌یان! ئه‌وه‌بوو بینیمان به‌ره‌و پیری تا فڕۆکه‌خانه‌ ته‌شریفی برد و که‌وته‌ دڵنه‌وایی کردنی. ئێسته‌ش له‌دیوه‌خانه‌که‌ی ته‌له‌فزوێنی هێرۆسات هه‌موو شه‌وێك ده‌سته‌یه‌ك خه‌ڵك ڕاپێچ ئه‌که‌ن بۆلای کاك عومه‌ری به‌ڕێز که‌ به‌شان و باڵیداهه‌ڵده‌ن و دڵنه‌واییبکه‌ن. ئنجا قسه‌ی وا ده‌بیستین له‌م دیوه‌خانه‌دا که‌ سه‌ربه‌قوڕی پێی دێته‌ پێکه‌نین! وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ناوی عومه‌ر مورتاح ناوێکی خراپ بێت که‌ میلله‌ت ناویان ناوه‌ ئه‌مان پێیده‌ڵێن ئه‌ندازیاری بنیاتنانه‌وه‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌! یان ده‌ڵێن که‌ به‌ ده‌ست کێشانه‌وه‌ی کاك عومه‌ر له‌ کاره‌که‌ی که‌لێنێکی گه‌وره‌ که‌وتۆته‌ خزمه‌ت گوزاریه‌وه‌!! منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ که‌لێنه‌ خوابکات سه‌د که‌لێنی وامان تێبکه‌وێت و ئێوه‌ش له‌گه‌ڵم بڵێن ئامین!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)