کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتیانی هەموو هەوڵێك دەدات ........... وەڵامێك بۆ كاك مەریوان نەق

Monday, 14/09/2009, 12:00


بێ گومان ئەنفلوەنزای پەتایی ناسراو بە ئەنفلوەنزای بەراز بەهۆی خێرایی بڵاوبونەوە و نا دڵنیایی لە لە ئەگەرەكانی گۆرانی پێكهاتەی جینی كە ڕادەی كوشندەیی ڤایرۆسەكە دیاری دەكات و خستنەوەی زیاتر لە 277607 حالەتی نەخۆش بوون و 3205 حالەتی مردن لەماوەی كەمتر لە پێنج مانگ دوای سەرهەڵدانی جێگای نیگەرانی و بەئاگابوونی هەستیارە لە لایەن هەموو ووڵاتانی جیهان و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ، ئێمەش لە هەرێمی كوردستان وەك هەر ووڵاتێكی تر نیگەرانی و مەترسی بڵاوبونەوەی پەتاكەمان هەیە .وتەشەنەسەندی نەخۆشی یەكە لە ووڵاتانی دەوروبەرمانیش پتر لەجاران نیگەرانمان دەكات .
بڵاوبونەوەی نەخۆشی یەكەش لەووڵاتانی دەوروبەرمان بەتایبەتی لەووڵاتی عەرەبستانی سعوودی كە بەگوێرەی دوا ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەرووی زۆری ژمارەی توشبووان و مردووان بە ئەنفلوەنزای بەراز لەسەرووی لیستی وولاتانی ناوچەكە دێت ،
ژمارەی تووشبووانی گەیشتۆتە 4035 حالەت لەوانەش 26 یان مردوون ، ئەركی وەزارەتی تەندروستی یە بەووردی چاودێری باروودۆخەكە بكات و پشكنینی وورد ئەنجام بدات بۆ ئەو گەشتیارانەی یان عەمرەكارانەی كە لە عەربستانی سعوودی دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم .
هەر لەو ڕووانگەیەشەوە ، ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستی جگە لە جەخت كردنەوە لە توند و تۆڵ كردنی ڕێ و شوێنە خۆپاریزیەكان لە فرۆكە خانە و خاڵەسنوریەكانی هەرێم
كە كاردانەوەیەكی دروست و ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆیی شە بۆ ئەو هەواڵانەی كە پێمان گەیشتوون و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە ئامارەكانی خۆی ئاماژەی داوە بە رادەی مەترسی پەتاكە لە عەرەبستانی سعوودی ، هیچ هۆكار نی یە بۆ دروست كردنی نیگەرانی بێ بنەما بەلكو ئامانج توند و تۆڵ كردنی ڕێ و شوێنە خۆپاریزیەكان و زیاتر ووشیار كردنەوەی هاووڵاتیانە لە مەترسی پەتاكە ، ئەو عەمرەكارانەی هەرێمیش لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ كوردستان وەك ڕێ و شوێنی خۆپارێزی ئەو پشكنینانەیان بۆ ئەنجام دەدرێت كە بۆ هەرگەشتیارێك ئەنجام دەدرێت بەتایبەتی كاتێك سەردانی ووڵاتێكی كردبێت كە نەخۆشی یەكە تیایدا بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوببتەوە .
ئەو عەمرەكارانەش كە بەبێ گوێدان بە ڕێنمایی یەكان و بەڕێگەی نا راستەوخۆ چوون بۆ شاننشینی عەرەبی سعوودی ، ئێمە پشكنینیان بۆ دەكەین بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و كەس و كارایان وە ئەگەر توش نەخۆشی یەكە ببوون ئەوا جیایان دەكەینەوە و چارەسەریان دەكەین لە شوێنی تایبەت بەنەخۆشی یەكە ئەمەش پێی ناگوترێت دەست گیركردن !!

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
14/9/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە