کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌مپین بۆ دادگایی قاسم ئاغا یه‌کێتی درووستی کرد‏

Thursday, 21/10/2010, 12:00


له‌وه‌ته‌ی رژانه‌ سه‌ر شه‌قام بۆ دادگایی کردنی قاسم ئاغا هاتۆته‌ کایه‌وه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ بیر ده‌که‌مه‌وه‌ له‌ سیا سه‌ته‌ بۆگه‌نه‌که‌ی ی.ن.ك..قاسم ئاغا هه‌موو خه‌لکی کوردستان ناوبانگی بیستووه‌ به‌تایبه‌ت دانیشتوانی ناوچه‌کانی هه‌ولێر و کۆیه‌و بیتوێن.وه‌که‌سیش نیه‌ بایی خۆی نه‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌و خائینه‌ ئه‌نفالچی یه‌ ..ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ ئه‌و خائینه‌ ده‌بوایه‌ له‌دوای ده‌ست گیر کردنی سه‌دام حکومه‌تی هه‌رێم به‌دوایدا گه‌راباو دادگایی کردبا .به‌لام ئه‌وه‌ی من تێ ی گه‌یشتبم ئه‌وه‌یه‌ ی.ن.ک باش ده‌یزانی که‌ ئه‌و خائینه‌ له‌ژێر بالی بنه‌ماله‌ی به‌رزانی دالده‌ دراوه‌و که‌سیش له‌ که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان به‌ پیاو نازانێت..له‌سالی 2003 وه‌ رژێمی به‌عس نه‌ماوه‌ بۆ تاکو ئێستا که‌سو کاری ئه‌نفال کراوه‌کان هه‌لنه‌ستان به‌ که‌مپین دژی ئه‌و خائینه‌ ؟..ی.ن.ک باش ده‌زانی چۆن خه‌لک هان بدات له‌ ژێره‌وه‌ یان له‌ چ رێگه‌یه‌که‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌که‌ بچێت .له‌ دوای ئه‌و ته‌سلیم بوونه‌ ی ی.ن.ک به‌گشتی به‌بریاری تاله‌بانی .یه‌کێتی له‌لای پارتی زۆر سووک بوو کام وه‌زیره‌ی سه‌ر به‌ یه‌کێتی یه‌ ده‌سه‌لاتی نه‌ماوه‌و قسه‌ی نا خوات ..ئه‌وه‌تا هه‌موومان ده‌زانین چه‌ند قسه‌ی د.به‌رهام ده‌ خوات که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ ..بۆیه‌ یه‌کێتی خه‌ریکه‌ له‌و ناوه‌دا هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کرێت..له‌هه‌مان کاتدا هیچ ده‌سه‌لاتیشی نیه‌ به‌لام یه‌کێتی پێشینان ووتوویانه‌ سه‌گێکه‌ ته‌نها به‌ خۆیی ده‌وه‌رێت ..بۆیه‌ ده‌سه‌لاتی پارتی نیه‌ به‌ حیزبه‌ بچوکه‌کان ئازایه‌ ..ئه‌م که‌مپینه‌ ته‌نها ده‌ستی یه‌کێتی یه‌و که‌سی تر .ده‌یه‌وێت لای خه‌لکی ناوچه‌که‌ خۆی هه‌ستێنێته‌وه‌ به‌مانایه‌کی تر رووی خۆی سپی بکاته‌وه‌..ئه‌گینا ده‌بوایه‌ له‌سالی 2003 وه‌ ئه‌و که‌مپینه‌ کرابایه‌و ئێستا ده‌مێک بووبا ئه‌و خائینه‌ خۆیان گوته‌نی به‌سزای گه‌ل وشۆرشیان گه‌یاند با.وه‌ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئێتا ده‌یکات کورد گوته‌نی ئه‌وه‌ی به‌ بێوه‌ژنی ده‌یکات به‌کچی کردبای..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە