کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركرده‌ى كودیتاى ئه‌م جاره‌ وه‌زیرى خوێندنى باڵا و د. على سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى بوون، بۆ جێ به‌جى كردنى لستى ئاغاكانیان (د.به‌رهه‌م

Monday, 11/10/2010, 12:00




پێش دانانى ڕاگره‌كانى زانكۆى سلێمانی زۆرێك له‌ مامۆستایانى زانكۆ یەکێتی ئه‌م جاره‌یان ڕاستگۆیه‌ له‌وه‌ى كه‌ تۆبه‌ى كردووه‌ (وه‌ له‌و تۆبه‌ى گورگ مه‌رگه‌) له‌ تدخل له‌ كار و بارى زانكۆ . چاوه‌روان ده‌كرا كه‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراتى بێگه‌ردى جوان له‌و شاره‌ى كه‌ د.شێركۆ له‌ هۆنراوه‌كه‌ى دا ده‌ڵێت خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌ وه‌ك رۆمانه‌كه‌ى حه‌مزه‌ تۆفه‌ و هه‌میشه‌ ده‌ست له‌ ملانى ئاخ و ئۆفه‌، ئه‌و شاره‌ پێشه‌وایه‌ى هه‌ میشه‌ قوربانى ده‌رو زه‌ره‌ر مه‌ندى یه‌كه‌م بووه‌ له‌ ژێر ده‌ستى رژێمى پێشوو و ئێستاش له‌ ژێر ده‌ستى شاگرده‌كانى ئه‌و رژێمه‌ كه‌ رێچكه‌ى سیاسه‌تى پێشوو به‌جۆرێكى تر ده‌قاوده‌ق جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ پى یان وابوو به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ له‌ زانكۆى ێلاح الدین (به‌ پى ى ووته‌ى جنابى وه‌زیر) پرۆسه‌یه‌كى نا دیموكریاتانه‌ به‌رێوه‌ ئه‌چێت چونكه‌ پارتى ئاماده‌ نى یه‌ سیڤى مامۆستایان و چاره‌نوسیان بخاته‌ به‌رده‌م سینارۆیه‌كى گومان لێكراوى وه‌زیر.
به‌رێزان به‌ چاوێكى بى لایه‌نانه‌ سه‌یرى ئه‌م دیموكراتى یه‌ى یه‌كێتى و ئه‌و نادیموكراتى یه‌ى پارتى بكه‌ین. 14 راگره‌ دانراوه‌كه‌ى زانكۆى ێلاح الدین هه‌موویان پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌رن وه‌ك له‌ رێنماى یه‌كاندا هاتووه‌ له‌ كاتیكدا به‌ده‌ر له‌ رێنما ى یه‌كان له‌ زانكۆى سلێمانى هه‌شتیان پله‌یان مامۆستایه‌ له‌ نوسراوى وه‌زاره‌تدا به‌ وه‌كاله‌ت دانراون . تاكه‌ى جه‌نابى وه‌زیر كار به‌ده‌ر له‌ رێنماى یه‌كان ده‌كه‌ى بۆ زانكۆیه‌ك كه‌ له‌ ساڵى 1968 دامه‌زراوه‌ و له‌ به‌ر رۆڵى گرنگى و به‌ره‌نگارى ساڵى 1981 گواسترایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.
لامان سه‌یره‌ وه‌زیرێك كه‌ وه‌زیرى خوێندنى بالایه‌ له‌ كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌ڵێت پێشبركى كراوه‌و ئاستى زانستى به‌رز و لێهاتووى خاڵى سه‌ره‌كین بۆ پۆستى راگر له‌ كاتێكدا كه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ له ‌لسته‌كه‌ى د.به‌رهه‌م و كۆسره‌ت مامۆستاى بۆ دانراوه‌ چه‌ندین پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌رى دڵسۆزى یەکێتی بێ پشت و په‌نا تیایه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت شۆرت لیست نه‌كراون بۆ چاو پێكه‌وتن.
ئایا ئه‌م وه‌زیره‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وانى تر جارێكى تر ئه‌یانه‌وێت گاڵته‌ جارى به‌ خه‌ڵكى سلێمانی بكه‌ن دواى چوار ساڵ مووچه‌ى وه‌زیرى و پاشان به‌ مووچه‌ى تایبه‌ت خانه‌ نشین بكرێت و بڵى باى باى كوردستان.
ئیمه‌ دڵنیاین وه‌زیر و د.على سه‌رۆكى حه‌وت ساڵه‌ى زانكۆى سلێمانی به‌ به‌رپرسیارى مێژووى یه‌ له‌م گه‌نده‌ڵى و سه‌ر لێشێواوى و پاشاگه‌ردانى و بى سه‌رو به‌رى یه‌ى زانكۆ كه‌ ئه‌مرۆ ئاستى هیچ زیاتر نى یه‌ له‌ ئاستى قوتابخانه‌یه‌كى ناوه‌ندى له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ى حوكومه‌ت 2 تا 3 به‌رابه‌رى زانكۆى هه‌ولێرى بۆ خه‌رج ده‌كات.
كورد واته‌نى ئه‌ڵێت با بده‌ین له‌ بنى هه‌مانه‌كه‌، نموونه‌ى ئه‌وانه‌ى دوو مانگه‌ خه‌ریكى لست و لست كارین و له‌ به‌ر ئه‌م ده‌رگاو ئه‌و ده‌رگاى لێپرسراو دێن و ده‌چن و خزم خزمێنه‌و ده‌روێش و شێخ و ئاغا و به‌رده‌ست كارى رۆژانه‌یانه‌ كه‌ زوربه‌یان خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌ نین و پۆسته‌كانیان قۆرغ كردوه‌ له‌ به‌ ر ئه‌وه‌ى سلێمانی كه‌سى شیاوى تیا نه‌ماوه‌؟ له‌ وانه‌ د.عباس و د.كاوان كه‌ هه‌ردووكیان پێشبركێیان ئه‌كرد بۆ ڕاگرى كۆلیجى زمان به‌لام به‌ ئه‌مرى خوا هێلكه‌ى ئه‌م جاره‌ دوو زه‌ردێنه‌ بوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ به‌ پێ ى یاساى فه‌نته‌ڵۆز هه‌ردووكیان كران به‌ راگر. بێ ئاست و بێ زانیارى ته‌نانه‌ت یه‌ك توێژینه‌وه‌یان نى یه‌ خوا بیان كات به‌ قوربانى ئه‌و ئیستسنایه‌ى (به‌ده‌ر له‌ رێنماى یه‌ى كۆسره‌ت) بۆى كردن و له‌ دكتۆرا وه‌رگیران یه‌كیكیان موته‌رجمى كۆسره‌ت و ئه‌وى تریان كاسه‌لێسى كۆسره‌ت و دڵسۆزى ئه‌مرۆى به‌رهه‌مه‌.
د.فلاح هه‌ورامى براى د.تاهرى وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕاگرى دانراوى پزیشكى ددان جگه‌ له‌ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ با وه‌زیر پێمان بڵیت چه‌ند توێژینه‌وه‌ى هه‌یه‌ و سه‌رپه‌رشتى چه‌ند قوتابى خوێندنى باڵاى كردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوڤارێكدا دوو دێرى پى نانوسرێت، د.على به‌ناو ڕاگرى كۆلیجى وه‌رزش و ئامۆزاى شێخ جمالى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانی بۆ ده‌رمانیش یه‌ك دێرى زانستى نی یه‌ و جێگرى لێپرسراوى كۆمیته‌ى زانكۆیه‌ و به‌ راپۆرته‌ وه‌همى یه‌كانى چۆن له‌ كاتى به‌عسدا ده‌ینوسى هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ مه‌ڵبه‌ندى توشى شۆك كردوو ناوبراو له‌ راپۆرته‌كانى 8 هه‌زار رێكخستنى وه‌همى تۆمار كردووه‌ به‌لام ده‌ركه‌وت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى دواى دا ته‌نها 150 یەکێتی ده‌نگى داوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستێكى باشى هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریزه‌كانى یه‌كێتى.
د.هیوا و د. نه‌رمین و ئارام و م .سلام ئه‌وانی تریش نه‌یان توانیوه‌ ئاستى زانستى خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ئیستا وه‌زیر چاوه‌روانى چیان لێده‌كات به‌رنامه‌ى دڵنیایى به‌مان ببات به‌رێوه‌ .سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ له‌ سه‌نگه‌رى دژى میلله‌ته‌كه‌یان بوون له‌ زه‌مانى به‌عسدا ئه‌توانن به‌ دڵنیایى له‌وه‌ پرسیار بكه‌ن.
به‌رێزان ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك و ئه‌و دروشمانه‌ى د.به‌رهه‌م باسى لێوه‌ ده‌كات له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كارى یه‌ و ئایا هه‌ر ئێوه‌ نین تدخل له‌ زانكۆدا ده‌كه‌ن هه‌ر تۆ ۆ هاورێكانت نین 6 كۆبونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و لسته‌دا ئه‌نجام داوه‌ كه‌ زوربه‌ى مامۆستایان چاوه‌روانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ بوون كه‌ پلانتان بۆ دانابوو ئه‌گه‌ر وانى یه‌ با وه‌زیرى خوێندنى باڵا وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ باته‌وه‌:
1-بۆ پاش فشارى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى به‌ دوو رۆژ پله‌ى پۆستى راگر له‌ پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر هێناتانه‌ سه‌ر پله‌ى مامۆستا له‌به‌ر خاترى خاتران؟
2-بۆ به‌ فه‌رمانى حیزب چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ هاته‌وه‌ سلێمانى؟
3-بۆ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتى یه‌كانى وه‌زاره‌ت دوور خرانه‌وه‌ له‌ چاوپێكه‌وتن؟
4-بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى په‌یمانگاكان به‌شدارى پێنه‌كرا ؟
وه‌ ختامها مسك بۆیه‌ ئه‌ڵین:
ڕه‌بى مووى لێبێت زمانى په‌نجه‌كانى هه‌ڵوه‌رێت
هه‌ركه‌سێ گوڵشه‌ن به‌چه‌شنى گوڵخه‌نى دۆزه‌خ به‌رێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە