٣١ی ئابی ٢٠١٢و نەقیب (سەروەت) و خیانەتێکی تری پارتی
Friday, 31/08/2012, 12:00
نەقیب (سەروەت)ی پارتی کە مەشق بەو پێشمەرگەو سەربازە کوردە بوێرانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە هاتوون ببنە چکڵی چاوی ڕژێمی سوریاو بەشێکی تری کوردستان لە ژێر دەستی عەرەبە خوێن ڕێژەکانی سوریا ئازاد بکەن ، ئەمڕۆ ٣١ی ئاب ٢٠١٢ لە زاخۆ ئەم نەقیب (سەروەت)ەی پارتی دەستڕێژی کردە سەر ئەو سەربازە کوردانەی کە لە کورستانی ڕۆژ ئاواوە هاتبوون بۆ ڕاهێنان لە زاخۆ و ئەفسەرێکی شەهید کرد و شەش ئەفسەری دیکەشی بریندار کرد بە بیانوی ئەوەی کە داوای خواردنیان کردووە ، وەک ئەوەی کە پەیوەندی دۆستانەی پارتی و ڕژێمە بەعسییەکانی دوژمنی کورد یاداشت بکاتەوە و بیسەلمێنێت کە هێشتا پارتی وازی لە جاشایەتی نەهێناوە .
لە هەمووی گرنگتر ئەوەندەی ئاگادارم پارتی ڕێگری لە نوسەر و ڕۆژنامەنوسان کردووە و نەیهێشتووە هەواڵەکە بە وێنەوە بگات و بە پەلە ئەو نەقیبەی حەشارداوە بەو بیانووەی پیشانی خەڵکی ئەو دەڤەرەی بدات کە تاوانبار دەستگیر کراوە .
من تێناگەم ٣١ی ئاب فەرزە لە سەر پارتی خیانەت دووبارە بکاتەوە یان ئەوەتا سەرکردەو مەسئوول و دەست ڕۆشتووەکانی پارتی خووی ڕژێمی بەعسیان گرتووە و بێ مێشکانە کەوتوونەتە تیرۆر کردنی ڕۆڵەی کوردو نیشتیمان پەروەری کورد ؟
ئەم کردەوە خوێڕییانەی پیاوانی پارتی دەلیلێک نییە بۆ ڕیسوا کردن و وەدەر نانیان لە وڵات ؟ ئەوانەی دەنگیان بە مانەوەی پارتی داوە و خۆیان کردووە بە عەبدی ئەو بنەماڵە خائینە ئێستا چی وەڵامی دایکی ئەو شەهیدە و کەسوکاری هەموو ئەو شەهیدانەی پارتی تیرۆری کردوون دەدەنەوە ؟ بە ویژدانەوە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست