بۆ كەناڵى الجزیرە
Thursday, 25/02/2010, 12:00
زۆر بەداخەوە كاتێك هەواڵى كۆچى دوایى هاوڕێى زۆر خۆشەویست و دەم بەپێكەنین كاك(محمد فائیق)پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الجزیرەم بیست زۆر دڵگران بووم بەوەى كورد یەكێك لەڕۆژنامە بوێر و چاونەترسەكانى لەكیس چوو كاك محمد تۆ ڕۆیشتى بەڵام هاوڕێكانت زۆر دڵتەنگ و نیگەرانن و زۆر غەمبارن بەبیستنى ئەم هەواڵە بەڕاستى شوێنى كەسانى وەكو بەڕێزت بەئاسانى پڕناكرێتەوە و بۆیە بەندە وەكو هاوڕێیەكى خۆت ئەوەندەى پێم دەكرێت ئەوەیە كەدرێژەپێدەرى ئەم خەباتە بین كەتۆى خۆشەویست گیانى خۆت تیادا بەخت كرد و بویتە قوربانى ئەوەندەى بەئێمەش بكرێت هاوكارى هاوڕێ و هەڤاڵەكانت دەكەین لەنوسینگەى هەرێمى كوردستان لەخواى گەورەش داواكارم گیانى پاكتان بەبەهەشتى بەرین شاد بكات بەگەورەیى خۆى سەبورى گشت لایەكمان بدات و ئەوەش دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەكەى تۆ بێت هەرلێرەوە پرسە و سەرە خۆشى خۆم و تەواوى هاوڕێ و هاوكارانم بەكاك ئەحمد زاویتەیى بەرپرسى نوسینگەى كەناڵى الجزیرە دەگەیەنم لەڕێگەى ئەویشەوە بەكەس وكارى كاك (محمد فائیق) خواى گەورە سەبورى گشت لایەكمان بدات
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست