زانكۆى توركى لە سلێمانى بەرتیل ئەكەن بە مەرج بۆ وەرگرتنى خوێنكارانى .
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
نازانم ئێمەى كورد بەتایبەتى شارى سلێمانى كەس خۆى ناكات بە خاوەنمان كەس مافى جەماوەرەكەى ناپارێزێت هیچ بەپرسێك نیە خەم خۆر بێت ! ئێمە ئەزانین گەندەڵى و گیرفان پركردن بە ئاشكرا بەرجەستەكراوە ! مافەكان وەكو یەك ناپارێزرێن یاسا بۆ هەژاران و بێدەرامەتانە ! چونكە كەسێكمان نەدى
ماوەى ئەم 20 ساڵە وەزیرێك یان بەرپرسێك لەبەردەمى حاكمدا وەستابێ و لێپرسینەوەى لەگەڵا كرابێ !
بەرپرسێكم نەدى لە مرور مەعامەلەى تەحویلى سەیارەیەك بكات ! مەسئولێكم نەدى لە شارەوانى وەكو
ئەو خەڵكە لەڕیزا وەستابێ ! وەزیرێكم نەدى لە باجى خانوبەرە باج بدات ! مەسئولێكم نەدى لە تاپۆ
ڕێو ڕەسمى موڵكێكى یاساى ئەنجام بدات ! مەسئولێكم نەدى سەردانى شەهیدان و ئەنفالەكانى گەرمیان
چەمچەماڵى كردبێت و لە ئازاریان كەم بكاتەوە و نازیان ڕابگرێت ! وەزیرێكم نەدى ڕۆژى دوو ڕۆژنامە
بخوێنێتەوە وەڵامى ئەو جەماوەرە بداتەوە ! مەسئولێكم نەدى بەسادەى و بێحیمایە لە بازاڕدا كەل وپەلێك
بكڕێت و بزانێ وەزعى گرانى ئەو خەڵكە گەیشتۆتە كوێ ! مەسئولێكم نەدى لە عیدەكاندا وەستابێ بۆ نەخۆشەكەى و ئاگاى لەو هەموو نەخۆشە بێت كەچۆن دكتۆرەكان دایان دەدۆشن ! وەزیرێكم نەدى بزانێ جومعان
لە میمبەركاندا مەلاكان چى ناڕەزاى ئەو خەڵكە باس ئەكەن ! مەسئولێكم نەدى ویژدانى جوڵابێ و واز لە كورسیەكەى بهێنێ و خەڵكى سەرفراز بكات لەم بێسەر و بەرى و ناعەدالەتیە ! حاكمێكم نەدى سوێندەكەى
بیر بكەوێتەوە كە خواردویەتى و بێتە وەڵام و بڵێ ئێمە یاسا بە سەر بێدەسەڵاتانا جێبەجێ ئەكەین !
ناوێرین وەزیرێك یا مەسئولێك دادگایى بكەین ئەمە بێویژدانیە و خوا ڕۆژێك ئەو سوندەمان پێئەنوێنێت !
باسەكەم !!لەوەدایە...........
وەزیرى خوێندنى باڵا یا وەزیرى پەروەردە یان پەیوندیەكانى دەرەوە لەكوێن و لەكوێ خەتووت و كەى
بەئاگا دێنەوە ؟!! ئەى كێ بەرپرسیارە و غیرەت ئەكات با چێت و بزانێت و وەپرسیار لە قوتابیانى
زانكۆ توركیەكەى تووى مەلیك و كارێزە وشك بكەن بزانن ئەوە دوو ساڵە چۆن ئەو بەڕێوەبەر ە توركانە
چۆن گیرفانى باوك و دایكى ئەو قوتابیانەیان هەڵتەكاندووە بەناوى هەزار درۆ و دەلەسە وەكو (ژوور دروست
ئەكەین بۆیاخ ئەكەین بۆ ژوورەكان قاعەكان شووشەكانى شكاوە سبلێتەكانى تێك چووە یان هەر مناسەبەیەك بێتەوە پێشەوە) ئەوە ئیتر ئەو قوتابیانە نمرە وەر ناگرن تا دایك و باوكیان لە 1000 بۆ 10000 دۆلار نەدەن بە تەبروع بۆ زانكۆ كە ! ئەگەر نەیدا ئەوە بۆ ساڵى دووەم ئەو قوتابیە دەر ئەكەن
و بیانویەكى بۆ دروست ئەكەن یان وەكو بلێن دەرەجەى كەم هێناوە یان چى و چى و لە درۆیانەى دروستى
ئەكەن ! ئەمە بێجگە لەوەى خوێنكار ساڵى 2200 دۆلار بەڕەسمى ئەدات و سەرەڕاى ئەوەش جل و نان خواردن و پارەى مانگانەى پاس هێنان بردن لەسەر قوتابیەكەیە ! سەرەڕاى ئەمانە واز ناهێنن لە بەتیل و پارەكۆكردنەوە بۆ گیرفانیان ئەو توركانە وە موتەرجیمەكان شاهیدن كە متەرجمى كوردى و عەرەبى
لە بەینى باوك و دایكى ئەو خوێناكارەنەدایە و وە هەموو فەرمانبەرە كوردەكانى خۆمان ئەم ڕاستیە باش
ئەزانن ! بەڵام ئەڵێن ئەم توركانە لەكەس سڵ ناكەنەوە و كەس خۆى ناكات بە بەرپرسیارن لێپرسیینەوەیان لەگەڵدا بكات !!
باشە پەروەردەى سلێمانى وەزیرى بەڕێز بەڕێوە بەرە كوردەكانمان ئەم ڕاو ڕووتە بكەن لێیان قبووڵ ئەكەن ؟
ئەى كابرایەكى توركى بێویژدان بە ئاشكرا مەعامەلە ئەكات لە گەڵ كەس و كارى ئەو خوێنكارانەدا بۆ ئەوەى
بزانێت گیرفانى چەندى تیایەو چەندى لێهەڵئەوەرێت ! بڕوابكەن پار ووتیان دەفتەریك دۆلاریان لە دایكێك
سەندبوو !!! هەر خاوەن قوتابیەك پارەى باش نەدات ساڵى دوو سێ جار ئەو قوتابیە ڕاسب ئەكەن !!
دەباشە بە ویژدانتان بەرپرسان ئەوە خوێندن و پرۆسەى خوێندنە ؟ ئەوە سودە بۆ خەڵكى ئەم شارە یا
سەرەتان ؟ ئەم توركە لەوە ناچێت تەربیەى خوێندبێت ؟ چونكە مامۆستا ڕەوشتى بەرزى رۆشنبیر ى
زانست و زانیارى و ڕوناكبیرى بە خوێنكارەكانى ئەڵێتەوە ! نەك فێرى بەرتیل و پارە خڕكردنەوە بكەن!
من پشنیار ئەكەم ئەم زانكۆیە دابخرێت زۆر چاكترە بۆ ئەم شارە و با قوتابیەكانمان بچنە قوتابخانە
و زانكۆكانى خۆماڵى شارەكەمان ! بەس نیە دەست ناكەن بە گیرفانى خەڵكا و هەستى دایك و باوكى قوتابیانیش بریندار ناكەن ! جا بزانین بەپرساریان ئەتوانن سنوور بۆ ئەم تاك ڕەوى ئەم توركانە دا بنێن ؟
لندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست