له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی ته‌کنیکی، مه‌سعود بارزانی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕانه‌گه‌یاند
Wednesday, 21/03/2012, 12:00
تهکنیککارێک
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
ماوه‌یه‌که کادرو ئه‌ندامه‌کانی پارتی، مێشکی خه‌ڵکیان بردبوو به‌وه‌ی که له نه‌ورۆزی ۲۰١۲دا، مه‌سعود بارزانی ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌کات، چونکه به‌غدا داواکارییه‌کانی کوردی جێبه‌جێ نه‌کردووه و، هه‌رێمی کوردستان چیتر به ده‌ڵه‌مه‌یی نه‌ماوه و له دواهه‌مین کۆنگره‌ی پارتی، ئیعلانکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆته یه‌کێک له بڕیاره‌کانی کۆنگره.
ماوه‌ی ساڵێک زیاتره، قسه‌ی سه‌ر ده‌م و بن ده‌میان، ئێعلانکردنی ده‌وڵه‌تی کوردییه، تازه بڕیارێکه و داویانه، لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ، که گوێمان له په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بوو، ڕیسه‌که هه‌میسان بووه به خۆری، دیسانه‌وه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی ته‌کنیکی، نه‌توانرا ئیعلان بکرێت
ئینجا ره‌نگه مایکرۆفۆن و ده‌نگ ته‌واو نه‌بوبێت، یان ڤیدیوه‌که به ته‌رسه فیلمه‌که‌ی گرتبێت، ئه‌وه لێ ئه‌گه‌ڕێم بۆ ته‌کنیککاران، چونکه ئه‌وان له کێشه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ و مۆنتاژ شاره‌زان
به‌نده هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێم وابوو که ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه، هه‌ر بۆ ئیستهلاکی محللییه، چونکه:
١/ فرسه‌تێکی مێژووی بۆ کورد هاته ئاراوه، که له ساڵی ۲۰٠٣، ڕیشه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق ههڵتهکێنرابوو، شتێک نه‌مابوو پێ بوترێ ده‌وڵه‌تی عێراق، له بری ئیعلانکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، ئێوه چون، له گه‌ڵ شیعه و سوننه پلانی ئه‌وه‌تان دانا که چۆن ماڵی عه‌ره‌ب ڕێکبخه‌نه‌وه.
۲/ کامه‌یه ئه‌و وه‌عده به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مه‌ریکا (به نوسراو) که به‌ئێوه‌ی داوه، ئاده‌ی ته‌نها یه‌ک دانه‌ی بخه‌نه به‌رده‌ستی خه‌ڵکی کوردستان، یان هه‌ر وه‌کو په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌که وتبووی، ئه‌گه‌ر کورده‌کان هه‌ر منجه منجێک بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکییه‌کان که هه‌ر وتیان هه‌له‌و کاکه، یه‌کسه‌ر ته‌نازول ئه‌که‌ن
٣/ ته‌نها به‌شیک له خه‌ڵکی دهۆک و لایه‌ک له شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆکی خۆی ئه‌زانێت، شاری سلێمانی و گه‌رمیان، پاش ئه‌و کوشتوبڕه‌ی شوباتی ساڵی پار که لێیان کرا، پاش سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌کان، چیتر به سه‌رۆکی خۆیانی نازانن، چونکه هیچ ئیجرائاتێکی وای نه‌کرد که که ڕه‌ددی ئیعتبار بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگه‌ڕێته‌وه.
٤/ قه‌واره‌یه‌ک که یاسا تیایه سه‌روه‌ر نه‌بێت، چۆن ده‌کرێت باسی ده‌وڵتبوونی لێ ههلینجرێت، ئێسته‌ش له بری دادگا، به سولحی عه‌شایره‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئێسته‌ش به سولحی عه‌شایه‌ری، قه‌ره‌بووی باره‌گا سوتاوه‌کانی حیزبه‌کان ده‌کرێت، کامه یاسا ڕیگه‌ی دا که تاریق ره‌مه‌زان ئازاد بکرێت، کامه یاسایه ڕیگا ئه‌دات که تاریق هاشمی له هه‌رێمدا بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بو
ڤیتۆی به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی سوڵتان هاشم له سێداره نه‌درێت، که تاوانبارێکی سه‌ره‌کی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله
٥/ هه‌ڕێمێک، که په‌رله‌مانه‌که‌ی ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات بێت، نه‌یتوانی بێت له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا، یه‌ک گه‌نده‌ڵکار ئینجا ئه‌گه‌ر وه‌زیر، ج. وه‌زیر یان به‌ڕێوبه‌ری گشتی بێت)، بهێنێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و یان ڕووبه‌ڕووی دادگای بکاته‌وه، چۆن مرۆڤ دڵی پێ خۆش بێت، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کرابێت، ئه‌ندامه‌کانی داوای ڤیلله‌ی هه‌رزان بکه‌ن.
٦/ ئاخر ناکرێت، ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی مرۆڤی کورد، که تێکشکاوه و ئێسته‌ش ئێوه به‌رده‌وامن له هاڕینی، ئێسته‌ش گه‌نجێکی کورد که زانکۆ ته‌واو ئه‌کات، ئه‌گه‌ر نه‌بێت به حیزبی، له هیچ شوێنێک ،دانامه‌زرێ، یان ئه‌بێت ته‌نازول بکات، یان واسیته‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بێت،ئینجا بۆی هه‌یه دابمزرێ، که‌چی به سه‌دان به‌چکه مهسۆل، به بێ شه‌هاده/ باشتر بڵێم بێ که‌فائه‌ت. له شوێنی زۆر حه‌ساسدا جێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه.
٧/ کامه‌یه هیزی چه‌کداری یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان، که ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا ئیعلانی ده‌وڵه‌ت کرا، ئه‌وان بتوانن دیفاعی لێ بکه‌ن.
۸/ ئاخر ناکرێ، تۆ هێشتا ٥١٪ خاکه‌که‌ت نهگڕێنرابێتهوه سه‌ر ههڕێمهکهت، تۆ ئیعلانی ده‌وڵه‌ت بکه‌یت، کوا به‌رنامه‌ی یهکگرتوتان بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، ئێسته‌ش شه‌ڕه په‌ڕۆیه له‌و هه‌ردانه، ئێسته‌ش له که‌رکوک و ناوچه دابڕێوهکانی (دۆڕاوه‌کانی) تر دوو ته‌ربیه، دوو ئاسایش، دوو ده‌زگای یارمه‌تیدانی ئه‌و ناوچانه له ئارادایه.
٩/ کامه‌یه حیساباتی بودجه‌ی ساڵه‌کانی پێش‌و، کێ ده‌زانێ داهاتی گۆمرکهکان، ئه‌و پاره‌یه‌ی که له به‌غداوه دێت، حیزبه‌کان چه‌ندییان بۆ خۆیان بردووه، چه‌نده سه‌رفکراوه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شار‌و لادێکانی کوردستان، کێ ده‌زانێ قازانجی کۆمپانیاکانی نه‌وت چه‌نده،
ئاخر ئه‌گه‌ر مرۆڤ حیساباتی داهات و سه‌رفی ساڵه‌کانی پێشوی نه‌بێت، له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک! چۆنیه‌تی سه‌رف کردنی بودجه‌ی ساڵه‌کانی که دێت پۆلێن ئه‌کات
١۰/ ئاخر ئه‌وه ئیهانه‌یه که به‌که‌س و کاری ئه‌نفال و شه‌هیده‌کان ده‌کرێت ، به سه‌دان سه‌ره‌ک چاش، (قه‌یناکه عهفوکراون)، پله و پایه‌یان دراوه‌تی، به بهرچێوی که‌س و کاری شه‌هیدانه‌وه ته‌راتێن ده‌که‌ن. کامه‌یه مافی گشتی و مافی شه‌خسی، ئێوه له مافه گشتیه‌که لێیان خۆشبوون، به‌ڵام کوا مافی شیخسی شه‌هیده‌کان، که به‌ده‌ستی ئه‌و سه‌ره‌ک جاشانه کوژران
١١/ له هه‌موو دونیادا حیزب، به ئابونه و پاره‌ی ئه‌ندام ، لایه‌نگر و دۆسته‌کانی ده‌ڕوات به‌ڕێوه، پاره‌یه‌کی زۆر که‌م له ده‌وڵه‌ت وه‌رئه‌گرن، که‌چێ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا، حیزب ئه‌ندام و لایه‌نگری به خێو ئه‌کات، بگره میلله‌ت به خێو ئه‌کات
١۲/ کامه‌یه ژێر خان و بۆنیه‌ی ته‌حتی هه‌رێم، ئێمه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش ته‌ماته و سه‌وزه له تورکیا‌و ئێرانه‌وه هاورده ئه‌که‌ین، کوا ده‌عمی به‌رهه‌می کشتوکالی خۆمانه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی دیهاته‌کان چۆلی نه‌که‌ن، ئێوه‌ش گه‌نجه‌کانیان له ناو هیزی پ.م، پۆلیس دانه‌مه‌زرێنن، به‌ڵکو به پاره ده‌ستیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆژه‌ی بچوک ، له دیهاته‌کان ببنه هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ر له بری هێزی به‌رخۆر
ئاخر بۆمان هه‌یه بپرسین، بۆجی ئه‌و هه‌مو هێکتاره له‌و ئه رزه کشتوکاڵییانه، دروان به کۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌مه‌ند و مهسۆول، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیللای له سه‌ر دروستبکه‌ن، ئه‌و من نایڵێم، ئه‌وه له ڕاپۆرتی لیژنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا هاتووه که به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک بڵاوکراوه‌ته‌وه،
به‌ر له یه‌کدوو ساڵ له دوکانه‌کاندا، به‌رهه‌مه‌کان هه‌موی هی ده‌ره‌وه بوون، ته‌نها خاوه‌ن دوکان به کوردی قسه‌ی ئه‌کرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه، چونکه له دوکانه‌کان ئێستا گوێت له زمانی ێینی و هیندی و بهنگهلادێشی ده‌بێت.
١٣/ باس له سه‌روه‌ری هه‌ڕێم ده‌کرێت، که‌واته ئه‌و سه‌ربازه تورکییانه‌ی که له ناوچه‌ی هه‌ریر و ئامیدی مۆڵ دراون، ئه‌و ئه‌فرادی ئیتیلاعاتهی که له ناوچه‌ی سۆران ته‌راتێن ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر بۆ گهشتو گوزار هاتوون.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم: (له گه‌ڵ ڕێزی بێپایانم بۆ م. عبدلله په‌شێو)
ساڵه‌هایه، ساڵه‌هایه
به قه‌د ئهسـپێی نیفوکانمان،
به قه‌د ڕشکی توکی سه‌رمان،
هه‌وری بـهڵین به‌م خاکه‌دا تێده‌په‌ڕێ و
دڵۆپه بارانێک نایه
ساڵه‌هایه،
ساڵه‌هایه،
نازانین کلیلی ئاسمان
له گیرفانی خۆماندایه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست