دواجار تۆپەکە کەوتە گۆڕەپانی خەڵکەوە
Wednesday, 05/05/2021, 3:07
1162 بینراوە
بڕیاری زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان چەندە غەمباری کردین، ئەوەندەش لای خەڵکی ئاشکرا بوو، کە بنەماڵەی بارزانی و خودی مەسروور چەندە تاکڕەو و دیکتاتۆرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا ئەکات. ئەم کەسە هەمان ڕێبازی باپیر و باوکی برەو پێ ئەدا و بە موو لێی لانەداوە. کوشتن و تیرۆر و زیندانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سیاسی لەلایەن ئەم بنەماڵەیەوە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و دەنگ هەڵبڕین و داوای ئازادی لەو دەڤەرەی ئەوان، بڤەیەکە و بوەو زۆر دەردە سەری و ماڵوێرانی و کوشتن و بڕینی بەدوای خۆیدا ، هێناوە.
مەسروور جگە لەوەی کەسێکی دیکتاتۆرە لەهەمان کاتدا هیچ گوێی نەدا بەو هەموو داواکاریانەی لەلایەن کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و UN و کونسولخانەکانی ئەمریکا و ووڵاتی ئەوروپی. ئەم هەنگاوەی مەسروور جگە لەوەی دەسەڵاتی کوردی کردۆتە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر، لەهەمان کاتدا دەرگای بەتەواوی واڵا کرد بۆ ئەوەی خەڵکی چیتر بیر لە خەباتی مەدەنی نەکەنەوە و یەکسەر باز بدا بۆ قۆناغی شۆڕشی چەکداری، لای میللەت ڕوون بۆوە کە ئەم دەسەڵاتە تەنها بەڕێگەی ڕاپەڕینی چەکداری و تیرۆر کردنی سەرکردەکانیان کۆتایی دێ.
هاوڵاتی کورد لە باشوور هەموو ڕێگاکانی تاقی کردەوە بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە گوێ بگرێ لە داواکاریەکانیان و ڕێگەی خەباتی تووند و تیژیان هەڵنەبژاردوە. کەچی لەبەرانبەر ئەوەدا دەسەڵات بێ دوو دڵی هەرچی هێزی چەکدار و میلیشیاکانیان هەبوە بەکاریان هێناوە و دواتر لە ڕێگای دادگا و دادوەرە حزبیەکانیان ئەوپەڕی سزایان بەسەر خەڵکیدا سەپاندوە. ئەم دەسەڵاتە بەم کارەی خۆی خستە قۆناغی کۆتایی و لێرە بەدواوە جەماوەر رەوایی بەوە دەدات کە مافی خۆی بە شێوەیەکی بە زەبری توندوتیژی بسەنێت چونکە 30 ساڵ زیاترە هەموو رێگایەکی تاقیکردەوە، بەڵام چاری نەماوە، دەبێت رێگای دیکە هەڵبژێرێ، بەو شێوەیەی خۆی نەخشەی بۆ دائەڕێژێ.
بڕیاری ئەو دوو دادوەرەی واژوویان لەسەر بڕیارە نەکرد ئەوەندەی تر دادگای هەولێر و دادوەرە پارتیەکانی خستە خانەی تاکە کەسی و هەموو ئەو بڕیارانەی لەڕابردوودا دەریان کردبوو بۆ جارێکی تر ئەخرێنەوە ڕۆژەڤ و ئەتوانرێ جارێکی تر بدرێتەوە بە نێو تەوێڵی نەگریسیان و مەحکوم بکرێن.
پەیامی رۆژی ئەمجارەمان لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە