کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كادرانى پارتى له‌ هه‌ولێر ناره‌زايى ده‌رده‌برِن

Friday, 17/08/2012, 12:00


کارمه‌ندێکی کۆمپانیا دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانياى (رِه‌يه‌ن) له‌ رِێگه‌ى لقى دوو (30) سي خانووى به‌ حساب بۆ خه‌لَكى هه‌ژار دروست كردووه‌، كادرانى لقى دوو و نارِه‌زايى توند ده‌رده‌برِن و ده‌لَێن: خاوه‌ن ئه‌م كۆمپانيايه‌ ناوى(دلَزار سورچى يه‌)، به‌سه‌دان مليۆن دۆلارى به‌م فرِت و فێلاَنه‌ ده‌ست كه‌وته‌وه‌، له‌ په‌نا ئه‌وه‌ى چه‌ند خانوێكى بچوكى له‌سه‌ر زه‌وى حكومه‌ت دروست ده‌كات كه‌ نرخه‌كه‌ى له‌ (500.000) پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار تێ ناپه‌رِێ، كه‌چى به‌سه‌دان مليۆن دۆلار قازانج ده‌كات به‌هۆى به‌رپرسي لقى دوو وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر ئاسانكارى بۆ ده‌كرێت.


ئه‌م پرِۆژانه‌ى بۆ دلَزار سورچى ئه‌نجامدراوه‌:

*بازارى رِايان مۆل له‌ هه‌ولێر

*له‌ رِێگه‌ى كسنزان (100) سه‌د دۆنم زه‌وى بۆى تاپۆى مولك سرف كراوه‌ وه‌ ئێستا زياتر له‌ (1000) هه‌زار دوكانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دروست ده‌كات.

*گه‌راجى نه‌قلياتى شمالى پێ دراوه‌ به‌بێ اعلان كردن، هه‌روه‌ها علوه‌ى هه‌ولێرى پێ دراوه‌ به‌بێ اعلان كردن.

*له‌ رێگه‌ى هه‌ولێر قوشته‌په‌ به‌سه‌دان دۆنم زه‌وى پىچ دراوه‌ له‌گه‌لَ محامي سه‌فين ده‌يكه‌نه‌ پرِۆژه‌ى جياجيا.

*له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ كادرانى قارتى له‌ هه‌ولێر ده‌لَێن ئه‌گه‌ر ئه‌م (30) خانووه‌ بۆ مه‌به‌ستى تىچ په‌رِاندنى كارى گه‌نده‌لَى نه‌بێ ، ئه‌ى بۆچى سه‌دان كادرى پارتى له‌ هه‌ولێر كرێ چين خانوويان بۆ دروست ناكرێ ، يان پرۆژه‌ى دروست كردنى خانووه‌كانى كادرانى لقى دوو له‌ لايه‌ن به‌رپرسى ئێستاى ئه‌م لقه‌ رِاگێراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و پرۆژه‌ى كادران كه‌ رِاگيراوه‌ هيچ به‌رپرس و ده‌ولَه‌منه‌دى له‌گه‌لَ شه‌ريك نى يه‌ بۆيه‌ رِاگيراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە