وەزیرى ناوخۆ فریاى پۆلیسەكانى هەڵەبجە بكەوە هیچ كەس نییە دیفاعیان لێ بكات
Friday, 02/04/2010, 12:00
وەزیرى ناوخۆ فریاى پۆلیسەكانى هەڵەبجە بكەوە هیچ كەس نییە دیفاعیان لێ بكات
ناسح عبدالرحیم-هەڵەبجەى شەهید
[email protected] هەفتەى ڕابردوو لە سەیرانگاى عەبابەیلێ لە هەڵەبجەى شەهید شەڕو پێكدادان لە نێوان چەند گەنجێكدا ڕو دەدات كە دەبێتە هۆى تێكدانى ئارامى سەیرانگاكە بەڕیوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجەش مەفرەزەیەكى پۆلیس ڕەوانەى ئەو سەیرانگایە دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنى بارودۆخەكە.
لەكاتى گەشتنى مەفرەزەكەى پۆلیسدا بۆ شوێنى ڕووداوەكە لەلایەن شەڕكەرەكانەوە پەلامار دەدرێن و ئیهانەیەكى زۆر بە ئەو مەفرەزەى پۆلیس دەكرێت,بەڵام بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە خۆى لەمەسەلەكە دەدزێتەوە و كێشەكە لە كێشەى حكومەتەوە دەكاتە كێشەى عەشایەرى و چەند پۆلیسێكى داماو ,ئەو بەڕیوبەرایەتیە دەعوا قەید ناكات و پۆلیسەكان ناچار دەكەن كە دەعوا قەید بكەن ,ئەم كارەش لە سنورى هەڵەبجەدا وەك كێشەى عەشارەى دەخوێنرێـتەوە چونكە ئەوەى پەلامار دراوە حكومەت و یاسا و پۆلیس و بەڕوبەرایەتیە نەك خودى ئەو چەند پۆلیسە بۆیە.
بۆیە لێرەوە دەپرسین ئەو بەڕوبەرایەتیە بۆچى وەك دەزگایەكى بەرپرس لە گیان و ژیانى پۆلیسەكانى هەڵنەستاوە بە تۆماركردنى دەعواى یاساى؟
ئایا وەزیرى ناوخۆ و وەزارەتەكەى توانانى ئەوەیان نییە دیفاع لە پۆلیسەكانى سەر بە وەزارەتەكەى خۆى بكات ئیتر چۆن ئەتوانێت دیفاع لە یاسا و خەڵك بكات؟
-بۆچى مولازمى خەفەر وەك بەرپرسى كاتى ڕوودانى ڕووداوەكە,ئامر مەفرەزە وەك كەسى یەكەمى ئەو مەفرەزەیەىكە پەلامار دراوە یان بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە وەك بەرپرسى یەكەمى ئەو دەزگایە و هەموو پۆلیسەكان بۆچى دەعوایان قەید نەكرد و خۆیانیان لێ دزیوەتەوە؟
ئایا هیچ كەسێك هەیە دیفاع لە پۆلیسە داماوەكانى بەڕیوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە بكات؟من لە زۆربەى پۆلیسەكانى ئەو شارەم بیستووە كە بۆیە ناتوانن ئەركەكانى خۆیان بەباشى بەجێبهێنن چونكە هیچ كەسێك, هیچ دەزگایەك هیچ یاسایەك نییە دیفاعیان لێبكات و پارێزگاریان لێبكات و خەمیان بخوات ئەگەر توشى كێشەیەك ببن.
وەزیرى ناوخۆ ئەگەر بەڕێوبەرو بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە لە خەمى پۆلیسەكانى هەڵەبجەدا نییە ئەوا پۆلیسەكانى ئەو شارە هانایان بۆ تۆ هێناوە و ڕزگاریان بكە لە بێكەسی,من دڵنیات دەكەمەوە ئەگەر بەڕوبەرێك و بەڕوبەرایەتیەك و وەزارەتێك هەبێت دیفاع لە پۆلیسەكانى ئەوهەڵەبجە بكات ئەوا پۆلیسەكانى ئەو شارە بەباشترین شێوە ئەركەكانى خۆیان جێبەجێ دەكەن و زۆریش دڵسۆزن بەڵام چى بكەن هیچ كەس پشتیان ناگرێت ئەگەر توشى كێشە ببن.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست