کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوو مامۆستای زانكۆی سلیمانی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ بۆ عارف قوربانی ده‌دزن

Wednesday, 01/12/2010, 12:00


به‌شی راگه‌یاندنی كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ هه‌رسی زانكۆكه‌ی هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانی چه‌ند كورسییه‌كی ته‌رخانكرد بۆ ئه‌وانه‌ی به‌نیازن به‌پاره‌ بخوێنن، به‌قسه‌ی(سابیر بۆكانی) سه‌رۆكی بۆردی وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه‌، له‌به‌ر بێ متمانه‌یی نێوان زانكۆكان، پرسیاره‌كان له‌ هه‌ولیر و سلێمانی دانران.
به‌ر له‌رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ مامۆستا سابیر بۆكانی و شیركۆ مه‌نگوڕی له‌ به‌شی رۆژنامه‌نووسی زانكۆی سلێمانی پرسیاره‌كان به‌ عارف قوربانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ و چه‌ند كه‌یسێكی تر ده‌ڵێنه‌وه‌.
4 پرسیار بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ دانرابوو، كه‌ 2 پرسیاریان له‌به‌شی رۆژنامه‌نوسی زانكۆی سلێمانی و 2 پرسیاریشیان له‌هه‌مان به‌ش له‌زانكۆی هه‌ولیر دانراوه‌، به‌لام پێشتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دزراون و هه‌ر ئه‌وانه‌ش وه‌رگیراون.
رۆژی 25 -11 چه‌ندین كه‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌شدارییان كرد له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی (شانۆ) ئامێز، چونكه‌ به‌وته‌ی به‌شداربوویه‌ك به‌ناوی راویژ كامه‌ران له‌لایه‌ن (سابیر بۆكان و شیركۆ مه‌نگوڕیی)ه‌وه‌ كه‌ مامۆستای به‌شه‌كه‌ن، پرسیاره‌كان به‌ عارف قوربانی وتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش به‌چه‌ند كه‌سیكی تری وتووه‌ته‌وه‌.
راویژ له‌لای چه‌ند كه‌سیك وتویه‌تی كه‌ عارف به‌په‌له‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌هه‌ریه‌ك له‌ عه‌داله‌ت عه‌بدولا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری والا پریس، ئه‌نوه‌ر بازگر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ئه‌سعه‌د جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كیتی و ئازاد جوندیانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و ئیبراهیم عه‌لی په‌یامنیری لڤین و ئاواتی كوردسات وتوته‌وه‌.
بۆیه‌ به‌ر له‌ راگه‌یاندنی ره‌سمی ئه‌و به‌ناو به‌شه‌ی راگه‌یاندن ئه‌نجامه‌كان زانراوه‌ و به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌ش كه‌سه‌كان دیاریكرابوون و پرسیاره‌كان ئاشكرا كراون..
ئه‌و دیارده‌یه‌ش ناره‌زایی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ دروستكردوه‌و بریاره‌ سكالا له‌سه‌ر ئه‌و دوو مامۆستایه‌ و وه‌رگیراوان تۆمار بكه‌ن و پێداچوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌دا بكه‌نه‌وه‌ و دووباره‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێته‌وه‌...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە