کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوکات له‌گه‌ڵ چوونی تاله‌بانی بۆ ئه‌مریکا، گوێدرێژێکی عیراقیش ده‌گاته‌ ئه‌و وڵاته‌ و مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرێت

Sunday, 15/05/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌ PUKmedia و/ دارا فه‌ره‌ج 2011-05-15 11:28:38

پێشه‌کی کلیکی ئه‌و  سه‌رچاوه‌یه‌ بکه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌.
له‌دوای گه‌شتێكی 37 رۆژی و دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ قه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی له‌ ولایه‌تی نیویۆرك، گوێدرێژه‌كه‌ی عیراق كه‌ جگه‌ره‌ كێشه‌ به‌سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه‌ تیمێكی سه‌ربازی مارێنـزی ئه‌مریكی بوون گه‌یشته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و مارێنـزانه‌ له‌ پارێزگای رومادی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گوێدرێژه‌ جگه‌ره‌كێشه‌دا په‌یداكردبوو، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گوێدرێژه‌كه‌ی عیراق له‌ڕێی توركیاوه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری توركی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گه‌یشته‌ شاری ئۆماهای ولایه‌تی نبراسكا.
له‌دوای گه‌شتنی گوێدرێژه‌كه‌ی عیراق به‌سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن دۆست و لایه‌نگرانییه‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو و ئێستاش گوێدرێژه‌كه‌ی عیراق به‌ڕه‌سمی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌مریكا وه‌رگرتوو له‌ ده‌ست توندوتیژی تائیفی و گه‌نده‌ڵی عیراق رزگاری بوو.
شایانی باسه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان کات و رۆژیشدا جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عیراق و سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان ئه‌ویش له‌و کاته‌دا گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریکا، هه‌ڵبه‌ته‌ تاله‌بانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی و ئه‌و که‌ره‌ش بۆ رزگاربوون له‌ گه‌ڵنده‌ڵیی له‌ وڵاته‌که‌ی تاله‌بانی خۆی رزگار کردووه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە