ئۆباما ده‌یه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه به كورد بكات"
Saturday, 31/01/2009, 12:00
1668 بینراوە
ئۆباما ناتوانێت ئه‌و سیاسه‌ته بگۆڕێت كهبوش له‌هه‌شت ساڵی رابردوودا ره‌چاوی كردووه"
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور بۆ هاوڵاتی
سازدانی: هاوڵاتی
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور بیرمه‌ندو كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه هاوڵاتی له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، باس له‌سیاسه‌تی ئهمریكاو هاتنه سه‌ركاری باراك ئۆباما ده‌كات، بڕوای وایه به هاتنی ئۆباما گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونادات، هه‌روه‌ك بڕواشی وایه بۆ كوردیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریكا تا ئه‌و شوێنه له‌گه‌ڵی ده‌بێت، كه هۆكارێك بێت بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌میری حه‌سه‌ن پور ره‌خنه له‌سیاسه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێت به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه گوزه‌رانی خه‌ڵك باش بكه‌ن. ده‌پرسێ كه زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ما چ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ گه‌لی كورد هه‌بووه؟
هاوڵاتی: دوای سه‌ركه‌وتنی ئۆباما‌و دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكادا، پێتان وایه گۆڕانێكی جدیی رووبدات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: نه‌خێر گۆڕانێكی زۆر به‌رچاو روونادات، پێم وایه چه‌ند گۆڕانێك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر گۆڕانێكیش ببێت ئه‌وه زیاتر له رووكاردا ده‌بێت، ئۆباما ناتوانێت ئه‌و سیاسه‌ته بگۆڕێت كه بوش له هه‌شت ساڵی رابردوودا ره‌چاوی كردووه، یان ته‌واو بیگۆڕێت، چه‌ند ئاڵوگۆرێك ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه‌ی دنیادا، به‌ڵام له‌سه‌راسه‌ری دنیادا ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی بگرین ئه‌مریكا هێشتا تاكه زلهێزی دنیایه، به‌رژه‌وه‌ندی هێجگار زۆره له هه‌موو جێگه‌یه‌كی دنیادا، لێره، له ئه‌مریكای خواروو، له‌ئاسیا، له ئه‌وروپا، له ئه‌فریقا به‌رژه‌وه‌ندی وای هه‌یه كه هیچ سه‌رۆك كۆمارێك ناتوانێت وای بگۆڕێت كه بڵێین بووه‌ته شتێكی تر، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌پێشدا هه‌بووه، به‌ڵام دیاره به‌عزه ئاڵوگۆڕێك ده‌بێت، گۆڕانه‌كان جیاوازیان ده‌بێت له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، ئه‌مه‌ش بۆ فراوانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوڵاتی: پێتان وایه ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه ئێستا له ئارادایه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مریكا، دیاره ئۆباما به‌رده‌وام دروشمی گۆڕانی له‌پێش هه‌ڵبژاردن به‌رز ده‌كرده‌وه، وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه، پێتان وایه ئۆباما توانای گۆڕان‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌بێت؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: دیاره من پێم وایه ئه‌م قه‌یرانه دوو ساڵ پێش ئێستا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هیچكامیان پێیان وانه‌بوو كه ببێته شتێكی وا كه ته‌واوی سیستمی سه‌رمایه‌داری بخاته مه‌ترسییه‌وه، ترسه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام پێیان وانه‌بوو وای لێدێت به‌ڵكو پێیان وابوو ده‌توانن پێشی پێبگرن، بۆ نموونه نزیكه‌ی ساڵێك به‌ر له ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌یه‌كجار 500 ملیار یۆرۆیان دا به بانكه‌كان، پێیان وابوو ئێستا وه‌ك ساڵی 1929 نییه كه له‌پڕێكدا نیزامی سه‌رمایه‌داری تێكشكا، پێیان وابوو ئێستا ئیمكاناتی وایان هه‌یه كه بتوانن پێشی پێبگرن. به‌ڵام دیاره له‌كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا قه‌یرانه‌كه زۆر جدیی بووه‌وه‌و هه‌موو كه‌س پێی وایه كه ده‌ورێكی گرنگی گێڕا له‌وه‌ی كه ئۆباما بیباته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین ئۆباما كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی تر له‌پێشیه‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌یرانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كات، دیاره زۆریش زه‌حمه‌ت ده‌بێت بتوانێت چاره‌سه‌ری بكات، ئاكامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت ئه‌وانه هیچی رۆشن نیین، هه‌ر له ئێستاوه واقعه‌ن نازانرێت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێك له‌و شتانه‌یه ئۆباما له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی چیده‌كات، له ئه‌وروپاو له‌چین چ له روسیا كه‌له ناوخۆشیاندا دیاره ناكۆكیان یه‌كجار زۆره، یه‌كێك له ناكۆكییه‌كان كه ئاسایشی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، رقه‌به‌رایه‌تی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته سهرمایهدارانایه، روسیا له‌لایه‌ك چین له‌لایه‌ك هه‌روه‌ها ژپۆنو ئهمریكاو ئه‌وروپا رۆشن نییه ئۆباما چۆن ده‌توانێت ئه‌مانه چاره‌سه‌ر بكات.
هاوڵاتی: هه‌ندێك كه‌س ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه وه‌ك شكستێكی باڵی نێو لیبراڵیزمی ئه‌مریكا چاوی لێده‌كه‌ن، پێیان وایه له سه‌رده‌می رێگانه‌وه ئه‌م باڵه به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكادا هه‌ژموونی هه‌بووه، به‌م قه‌یرانه كۆتایی به‌ته‌مه‌نی ئه‌م باڵه دێت‌و ناتوانێت جارێكی تر ببێته مۆدێل له ئه‌مریكادا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، رای ئێوه چییه له‌م باره‌یه‌وه؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: ئه‌وان بۆ خۆیان رێبه‌ره‌كانی ئه‌و رێبازه، یه‌كێك له‌وانه گرین سپانه له ئه‌مریكا، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێم وایه نزیكه‌ی هه‌ژده ساڵ رێكخستنی سیاسه‌تی دارایی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌ستیدا بوو، ئه‌و بۆ خۆی نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌رله ئێستا لهباسێكیدا، وتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێمه كه پێمان وابوو بازاڕی سه‌رمایه‌داری خۆی ته‌واوی شته‌كان چاره‌سه‌ر دهكاتو به‌رنامه بۆ گشت شتێك داده‌نێت، پێویسته هه‌رچی هێزه بیده‌ین به بازاڕی سه‌رمایه‌داری، خۆی وتی ئه‌وه هه‌ڵه‌بوو. به‌ڵام دیاره كه‌سێكی وه‌ك جۆرج بوش ئێستاش بڕوای وانییه كه هه‌ڵه‌یانكردووه، ئه‌و ئێستاش پێی وایه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ده‌یده‌ین به بانكه‌كان كه پاره‌ی خه‌ڵكی ئهمریكاو ئه‌وروپایه، هه‌رده‌بێت بیاندهنێو كه‌س لێیان نه‌پرسێت چی لێدهكهنو نابێت لێپرسینه‌وه له‌و پارانه بكرێت‌و چۆن سه‌رفده‌كرێت، ئه‌و بانكانهو هه‌رچی ده‌یانه‌وێت بیاندرێتێ ئیتر خۆیان كاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دیاره بۆچوونه‌كه ئه‌وه‌یه كه بازاڕی سه‌رمایه‌داری ده‌بێت رابه‌رایه‌تی ئابووری‌و كۆمه‌ڵگه‌و كه‌لتوری دنیا یا وڵاتێك بكات، ئه‌و بیره هه‌یه‌و لهكۆنهوهش هه‌بووه، به په‌یدابوونی سه‌رمایه‌داری ئه‌و بیره هاتووه‌ته گۆڕێ. ئاده‌م سمیس بۆ نموونه كه ئابووری زانێكی هه‌ره گرنگی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی سه‌رمایه‌داری بوو، ئه‌و باسانه‌ی هێنایه ئاراوه كه ده‌ستی نادیاری بازاڕ خۆی هه‌موو شتێك چاره‌سه‌رده‌كات، دیاره ئێستاش ئه‌و بۆچوونانه هه‌ر ده‌مێنێت.
من پێم وانییه سیاسه‌تی ئۆباما زۆر جیاوازیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ نیو لیبراڵه‌كاندا، ئه‌ویش بڕوای به‌بازاڕ هه‌یه. شتێك كه زۆر روونه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه ته‌واوی توانای خۆی وه‌گه‌ڕ خستووه كه بازاڕی سه‌رمایه‌داری باش كاربكات، هه‌میشه‌ش پێیان وایه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ئابووریدا ده‌بێته سۆسیالیست، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ماركسیستهوه بڕوانین ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌ئابووریدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهسۆسیالیزمهوه یا سه‌رمایه‌دارییه‌وه نییه، هه‌ردووكیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. بۆیه من پێم وایه له‌به‌ر ئه‌وه بیروبۆچوونی نیو لیبرالیزم هه‌ر ده‌مێنێت. پێت وانه‌بێ ئۆباما ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بێت، له‌حكومه‌تی ئه‌مریكادا ئۆباما ته‌نیا نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نیو لیبراڵییهكانو كونسهرتیڤهكان پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزنه‌وه، دیاره به‌یه‌كگرتنی خۆیان‌و به‌ردوامی ئه‌و ركابهرێتییه كه هه‌یه له‌نێوانیان. پێم وایه ئێستا زۆركه‌س ترساون له‌وه‌ی كاره‌ساتی 1929 دووباره بێته‌وه، بۆیه پێیان وایه كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ئابووریدا ئێستا پێویسته. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ئه‌م قه‌یرانه به‌م ده‌ستێوه‌ردانه چاره‌سه‌ربێت دیاره هه‌ردوو باڵه‌كه رازی ده‌بن، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موویان پێیان وایه بازاڕی سه‌رمایه‌داری سه‌روه‌ره‌و سه‌رچاوه‌و كانگای ژیانه.
هاوڵاتی: له‌م قه‌یرانه‌دا جارێكی دیكه ناوی ماركس هاته ئاراوه، كتێبه‌كانی فرۆشیان زیادده‌كات، پێتان وایه ئه‌مه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئه‌میری حه‌سن پور: هه‌ڵبه‌ته پێویسته ئه‌وه بڵێم من هیچ كات پێم وانه‌بووه ماركس مردبێت. من هیچ كات پێم وانه‌بووه یه‌كێتی سۆڤێت‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ئه‌وروپای رۆژههڵاتو چین‌و ئه‌وانی تردا هه‌بوون سۆسیالست بووبن، دروستكردنی سۆسیالیسم زۆر ئاسان نییه. به‌داخه‌وه شۆڕشی سۆسیالیستی ئۆكتۆبه‌ر له روسیا شكستی هێنا، ئه‌وانه ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگیان بوو هه‌نگاوی زۆر گرنگیان هه‌ڵگرت به‌ره‌و سۆسیالیزم، به‌ڵام سهرنهكهوتنو سه‌رمایه‌داری دووباره گه‌ڕایه‌وه. جا بۆیه له روانگه‌ی منه‌وه بۆچوونی ماركسستی به‌شێكی زۆر گرنگ له‌بۆچوونی سۆسیالیستیه، سۆسیالیست سیستمێكه كه مرۆڤ زۆر له‌مێژه هه‌وڵی بۆ داوه، نیزامێكه كه دادپه‌روه‌ری تێدایه، ناكۆكی چینایه‌تی تیایدا قه‌راره له‌ناوبچێت، ناكۆكی نێوان ژن‌و پیاو، ناكۆكی نێوان شار‌و دێ، ناكۆكی نێوان ئه‌وانه‌ی كه كاری بهدهنیو فیكری ده‌كات له‌ناوده‌بات، سۆسیالیسته‌كان ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌و ناكۆكییانه له‌ناوبه‌رن. بۆیه بۆچوونی ماركسیستی‌و سۆسیالیستیش هه‌رده‌مێنێت. بۆچوونی سه‌رمایه‌داریش هه‌ر هه‌یه، ئێستا ته‌واوی دنیا له‌به‌رده‌ستی سه‌رمایه‌داراندایه، سۆسیالیستی له هیچ وڵاتێكی دنیادا نییه، جا به‌و جۆره‌ی كه من ده‌یبینم خه‌باتێكه له‌نێوان دوو رێباز‌و دوو چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، چینی سهرمایهدارو چینی كرێكار، مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه هه‌موو كرێكارێك سۆسیالیست بێت یان هه‌موو سه‌رمایه‌دارێك ده‌زانێت پێگه‌ی مێژوویی خۆی له‌كوێدایه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زۆر كرێكار هه‌ر نازانێت سۆسیالیزم چییه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی مێژووییه‌وه گه‌ر چاوی لێبكه‌ین هه‌لومه‌رجی دنیا ئێستا له هه‌موو كاتێك خراپتره.
فهقیریو نهداریو نهخۆشیو شه‌ڕو كوشتار، له‌هیچ قۆناغێكی مێژوودا نه‌مبیستووه كه هه‌لومه‌رج ئاوا خراپ بووبێت. له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا دیاره بیری ماركسیستی هه‌ر دهمێنێتو زۆر كه‌سیش خه‌باتی بۆ ده‌كات. به‌ڵام خه‌باتی نێوان سهرمایهداریو سۆسیالیزم له ئاینده‌یه‌كی زۆر دووردا مه‌علوم ده‌بێت چی لێدێت، ئێستا زۆر زووه، نزیكه‌ی دووسه‌د ساڵێكه ئه‌و خه‌باته ده‌ستی پێكردووه‌و زۆر زیاتری ده‌وێت تا ئاكامه‌كه‌ی مه‌علوم بێت.
هاوڵاتی: باست له‌وه‌كرد ئۆباما ناتوانێت ئاڵوگۆڕێكی جدیی بكات له سیاسه‌تی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت له‌و كێشانه‌ی كه باسكران، یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئۆباما له‌پێش هه‌ڵبژاردندا باسی لێوه ده‌كرد، مه‌سه‌له‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو له عێراق‌و په‌یوه‌ندی عێراق‌و ئه‌مریكا بوو، پێتان وایه ئۆباما ده‌توانێت گۆڕانێك له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بكات كه جۆرج بوش دایناوه؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: ئۆباما خۆی ده‌یوت به‌شی گرنگی قاعیده له ئه‌فغانستانه‌و پێویسته هێزه‌كانمان ببرێنه ئه‌و وڵاته، ره‌نگه تاڕاده‌یه‌كی زۆر، نه‌ك ته‌واو ئه‌وه‌ی پێبكرێت كه عێراق به‌جێبهێڵێت، من ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش یه‌كێك له سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان كه ئێستا له كه‌نه‌دا دهژیو ئێستا نایه‌وێت شهڕبكات له عێراقداو پێیوایه ئه‌مریكا له‌وێ تاوانكاری ده‌كات، بۆ ئاگاداریتان ئێستا نزیكه‌ی دووسه‌د سه‌ربازی ئه‌مریكایی په‌نایان هێناوه بۆ كه‌نه‌داو نایانه‌وێت له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداربن، مافی په‌نابه‌ریان لێره وه‌رگرتووه، بانگمكرد بۆ یه‌كێك له وانه‌كانم تا قسه بۆ خوێندكاره‌كانم بكات، باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له به‌غداد ده هێنده‌ی ئه‌و زانكۆیه‌یه كه من وانه‌ی تێدا ده‌ڵێمه‌وه، كه یه‌كێكه له زانكۆ گه‌وره‌كان، من پێم سه‌یره ئه‌مریكا بۆ شوێنێكی وا گه‌وره‌ی دروستكردووه، ئه‌و هه‌ڵبه‌ته پێی وابوو ئه‌وه ده‌كه‌نه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، ئه‌و سه‌ربازه‌ش پێیوابوو ئه‌مریكا به ئاسانی عێراق جێناهێڵێت، ره‌نگه ئه‌وه بكرێت كه هه‌ندێ به‌رپرسیارێتی ئهمنیو سه‌ربازی بده‌ن به سوپای عێراق، كه چه‌ند ساڵه وڵاتانی رۆژهه‌ڵات خه‌ریكی ئاموزشدانین، مومكینه هێزێكی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكات، ره‌نگه له‌چه‌ندین شوێنی تری عێراقیش به‌هه‌مان شێوه بنكه‌ی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن، هه‌ندێك به‌رپرسیارێتی لاوه‌كیش به سوپای عێراق بسپێرن، كه هه‌روه‌كو خۆتان ده‌زانن هه‌ر سه‌رۆك عهشیرهتو لایه‌نێك كه كارێكی پێبكرێت ئه‌مریكا پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو ساڵه پشتیوانی داوه بهتائیفهو عهشیرهتو شێخه‌كان كه بتوانن ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانیان بپارێزن، هێشتا ده‌وڵه‌تێك نییه كه له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه بتوانێت ئه‌منیه‌تی عێراق بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ئه‌مریكا دابینبكات. پێم وایه به‌م شێوه‌یه به‌شێك له هێزه‌كانی له عێراق دهردههێنێتو ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستانی ده‌كات، به‌شێكی ده‌نێرێته هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شێكیشیان له به‌غداد ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌منیه‌تی عێراقیش دابه‌شده‌كات له‌نێوان ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا به‌زه‌حمه‌ت له به‌غدادایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، دواتریش شه‌ڕی كوردستان، واته به كوردی كردنی شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه‌و پژاك، پێموایه ئه‌مریكا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی هه‌یه، ئاواش پێم وایه كێشه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاره‌سه‌ربكات، دیاره ئه‌وه چاره‌سه‌ركردن نییه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه داویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق پاشه‌كشه پێبكات بۆ ئه‌فغانستان، مومكینه ئاوا بتوانێت بیكات، به‌ڵام پێم وانییه ده‌ست له‌عێراق هه‌ڵبگرن، مه‌سه‌له‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نییه عێراق نه‌وتی هه‌یه، مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه ئاسایشی عێراق بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه زۆر گرنگه، ئیسرائیل زۆر بۆی گرنگه كه عێراق ئه‌منیه‌تی نه‌بێت یان ئه‌گه‌ر ههشیبێ به قازانجی ئیسرائیل بێت، توركیا نیگه‌رانه ئێران نیگه‌رانه. واته مه‌سه‌له‌ی عێراق ته‌نیا هه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق نییه، مه‌سه‌له‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه.
هاوڵاتی: وه‌ك خۆشت ئاماژه‌ت پێكرد ئه‌مریكا روو له هه‌ر وڵاتێك بكات به ئاسانی لێی ناچێته ده‌ره‌وه، پێتان وایه ئه‌مریكا له‌عێراقدا له شێوه‌ی ئۆردوگایهكدا یابنكهیهكی سه‌ربازی هێزه‌كانی بمێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا روویدا؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت ده‌وڵه‌تی عێراق خۆی سوپای نه‌بوو به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا دروستی كرد، به هێنانی به‌شێك له هندستانه‌وه سه‌ربازه هندییه‌كانی هێنا، له‌گه‌ڵ بڕێك خه‌ڵكی هه‌ژار كه ده‌یهێنان ده‌یكردن به سه‌رباز، دوای ساڵی 1932و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق سوپای ئنگلستان هه‌ر مایه‌وه له عێراقدا، چونكه ده‌یزانی سوپای عێراق ناتوانێت ئه‌و كاره جێبه‌جێبكات كه پێویسته بیكات. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش به‌رده‌وام بوو تا كوده‌تاكه‌ی 1958ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، تا ئه‌و كاته‌ش هێزه‌كانی به‌ریتانیا عێراقیان بهجێنههێڵا. ئه‌مریكاش به‌هه‌مان شێوه چونكه ئێستاش بارودۆخه‌كه زۆر ناله‌بارتره له ئه‌و كات، ئێستا مه‌سه‌له‌ی ئێران هه‌یه توركیا هه‌یه ئیسرائیل هه‌یه ئوردن هه‌یه سوریا هه‌یه عه‌ره‌بستان هه‌یه، ئۆباما ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت عێراق به‌جێبهێڵێت وا فه‌رزكه‌ین كه ده‌یه‌وێت عێراق به‌جێبهێڵێت هه‌روا عێراق به‌ره‌ڵا بكات‌و بڕوات ناتوانێت، تاوهختێكی ئه‌و هه‌لومه‌رجه له ئارادابێت ناتوانێت بڕوات، به‌ڵام هه‌ندێك كار ده‌كات وه‌ك جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی بیكه‌ر هامڵتۆن. هه‌ندێك شت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و پێشنیارانه بگۆڕێت، ئاڵوگۆڕێكی تر كه ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیادا هه‌یه به‌هه‌رێم جێبه‌جێی بكات، واته حكومه‌تی هه‌رێم ناچارده‌كات كه په‌كه‌كه سه‌ركوت بكات، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بڕێك ئالۆزتره، به‌ڵام من پێم وایه كێشه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بنهڕهتیو بنچینه‌یی نییه، ئه‌وان كێشه‌ی سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كێ به‌شی زیاتر بێت له‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن له‌خه‌ڵكی ئێران‌و ناوچه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش شه‌ڕیانه، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئیسلامیش نییه، ئه‌وه‌ی كه بڵێت ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحییه‌و ئێرانیش ئیسلامییه. كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و سهروهتو سامانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كێ پشكی زیاتر به‌رده‌كه‌وێت، كێشه‌ی واش دیاره زۆرجار ئاكامه‌كه بووه‌ته شه‌ڕ، وه‌ك شه‌ڕی جیهانی یهكهمو دووهه‌م له‌نێوان وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا.
هاوڵاتی: پاش هه‌ڵبژاردنی ئۆباما پێتان وایه له‌نێوان ئهمریكاو كورددا ئاڵوگۆڕ رووبدات؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: پێم وانییه ئاڵوگۆڕێك رووبدات، من چ له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌مریكادا چ ئه‌وه‌ی بۆخۆم دیومه، ته‌نها شتێك كه بۆ ئه‌مریكا گرنگ نه‌بێت چاره‌نووسی گه‌لی كورد‌و هیچ گه‌لێكی تره، ئه‌مه‌ریكا جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیچ شتێكی تری بۆ گرنگ نه‌بووه، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه كه گه‌لی كورد چی لێ به‌سه‌ردێت، هه‌ر گه‌لی كوردیش نا ئه‌مریكا بۆی گرنگ نییه ئه‌رمه‌نیش چی به‌سه‌ردێت، ئه‌و كاتی كه ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه جینۆساید كران له ساڵی 1915دا ئه‌مریكا بۆی گرنگ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئێستا ئاشورییه‌كان خه‌ریكن ون ده‌بن له‌عێراقدا له‌كاتێكدا ئه‌وانیش مه‌سیحین، به‌ڵام ئه‌مریكا هیچ بۆی گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر ئاشورییه‌كان ببنه شتێكی كاریگه‌ر ئه‌مریكا حسابیان له‌سه‌ر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ده‌ورێك بگێڕن له‌دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ئه‌وكات به‌ڵێ حسابیان له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ كوردیش دیاره هه‌روایه. بۆنموونه له 1991و 2003دا ئه‌مریكا پێویستی به‌كورد بوو، سودیشی لێوه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ركاتێك وه‌زعێك بێته پێشه‌وه‌و بیه‌وێت یان پێویستی به‌وه بێت كورد فڕێ بدات زۆر ئاسان ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن ساڵی 1975ره‌خنه‌یان لهكیسنجهر ده‌گرت كه بۆچی له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له كورد ده‌دات، وتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی خێر‌و سه‌ده‌قه نییه، به‌رژه‌وه‌ندیمان وابوو فڕێماندا، ئێستاش هه‌روایه، بۆ ده‌بێت بگۆڕێت بۆ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌مریكا ببێته دۆستی كورد؟
هاوڵاتی: به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد له ساڵانی رابردوودا، به‌رده‌وام ئه‌مریكایان وه‌ك دۆست‌و پشتیوانی كورد پیشانی جه‌ماوه‌ر داوه، ئه‌وه‌مان له‌بیره كه گوڵبارانی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان ده‌كرد، پێت وانییه ئاڵوگۆڕێك له تێڕوانینی ئه‌و سه‌ركرده كوردییانه‌دا هاتبێت له تێڕوانینیان بۆ ئهمریكاو په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مریكادا؟
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور: پێم وانییه، چونكه ئه‌و حیزبه كوردییانه وه‌ك من كه ده‌زانم ئه‌مریكا چی كردووه ئه‌وانیش خۆیان ده‌یانزانی ئه‌مریكا چی كردووه، ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویستی به‌وان بووه هاوكاریكردوون، ساڵی 1970و به‌یانی 11 ئادار، ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا بوو كه‌ڵك له كورد وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی عێراق ئاگادار بكات كه په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ سۆڤێت نه‌بێت، بۆیه پشتیوانی كوردانی كرد، به‌ڵام دواتر كه شا‌و سه‌دام له جه‌زائیر سازان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كوردی بهرهڵاكرد. حیزبه‌كان ئه‌وشتانه زۆرباش ده‌زانن، ئه‌وه‌ی كه ده‌رس وه‌رگرن له‌ومێژووه پێم وانییه ده‌رسێكیان وه‌رگرتبێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئه‌وان له پێشیانه ئه‌وه‌یه‌كه ده‌ڵێن وه‌زع خراپه، ئێمه هیچمان پێناكرێت، ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان ئهمریكاو ده‌وڵه‌تی سه‌دام، ئێمه له‌و ناكۆكییه كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ك ئه‌مریكا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت ئێمه‌ش كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، بۆ ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆ ئێمه نه‌یكه‌ین. تێڕوانینه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه. من هه‌ر ئه‌وكات كه ره‌خنه‌م ده‌گرت له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و حیزبانه، ده‌مگوت ئه‌مریكا نیه‌تێكی باشی نییه، ئه‌م سه‌دامه لاده‌دات سه‌دامێكی دیكه دێنێته‌وه جێگه‌ی، زۆر كه‌س له‌وه‌ڵامی مندا ده‌یگوت قه‌یدی چییه، ئه‌گه‌ر وابوو ئێمه‌ش چه‌ك هه‌ڵده‌گرینه‌وه دیسانه‌وه به‌شه‌ڕ دێینه‌وه له‌گه‌ڵیان، ئه‌وه‌شم پێوتن ئه‌گه‌ر ئێستا چه‌ك له دژی سه‌دام هه‌ڵگری پێت ناڵێن تیرۆریست، به‌ڵام چه‌ك هه‌ڵگرتن له به‌رامبه‌ر سه‌دامێكی ئه‌مریكی پێت ده‌ڵێن تیرۆریست‌و سه‌ركوتت ده‌كه‌ن. ئێستا مه‌سه‌له‌ی رزگاری گه‌لی كورد هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ئهمریكاو رژێمه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر فرسه‌تێك بێته پێش بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، ده‌ڵێن ده‌بێت ئێمه له‌و فرسه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرین. ئه‌وه سیاسهتهكهیانه، كاتێكیش رهخنهبگریت لێیان ده‌ڵێن ئه‌ی عهرهبو تورك چۆن ده‌وڵه‌تی خۆیان دروستكرد بۆ نابێت كورد وابكات. حیزبه كوردییه‌كان ته‌قریبه‌ن له‌ساڵه‌كانی 1991وه سیاسه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێن هه‌ر فرسه‌تێك ره‌خسا پێویسته ئێمه سودی لێوه‌ربگرین، یانی پراگماتیسمێكی ئه‌وهایه كه داهاتووه‌كه‌ی رۆشن نییه. ئه‌گه‌ر وادابنێیت ئه‌و حكومه‌تی هه‌رێمه ببێته حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، تازه كێشه‌كانی تر ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وكاته چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نامێنێت، خۆ ناتوانێ بڵێت فڵان ده‌وڵه‌ت یان سه‌دام یان توركیا وامان لێده‌كات، ئه‌و خۆیه‌تی كه وا له خۆی ده‌كات وا له‌گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات. ئێستا نزیكه‌ی شانزه ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیه، بروانه چی كردووه تائێستا، بڕوانه خه‌ڵك چه‌نده ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه، به ملیاره‌ها دۆلار رژاوه‌ته كوردستان بێئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت چیان لێده‌كرێت، ئه‌و گوندانه‌ی كه سه‌دام وێرانی كردن نزیكه‌ی چوار هه‌زار گوند، چیان لێهاتووه، واته ئێستا كه زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ماوه‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی قسهبكاتو بنوسێت چ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بووه بۆ گه‌لی كورد، من كه له روانگه‌ی مێژووییه‌وه چاوی لێ ده‌كه‌م، به‌ڵێ راسته له ئه‌نجامی ئه‌و كێشمهكێشمانهی له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا هه‌یه بۆشاییه‌ك په‌یدابووه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیان دروستكردووه، به‌ڵام داهاتووه‌كه‌ی رۆشن نییه‌و نادیاره. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی كوردستانه‌وه چاوی لێبكه‌ین پێم وانییه ده‌ستكه‌وتێكی زۆری هه‌بووبێت بۆیان. چاو له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه چه‌ند ساڵه به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه له حكومه‌تی هه‌رێم، من چه‌ند ساڵ لهمهوپێش كه خۆم له‌وێ بووم ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هێجگار زۆرم ده‌دیت، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كان هه‌یه هیچ كه‌س نییه ناڕهزایهتیهكی زۆر ئاشكرا پێی نه‌بێت.
به‌شی دووه‌م و كۆتایی
له‌م به‌شه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، رووناكبیرو مامۆستای زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا ئه‌میری حه‌سه‌ن پور، باس له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆباما به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌و هه‌رێم ده‌كات، پێی وایه ئۆباما شه‌ڕی په‌كه‌كه به یهكێتیو پارتی ده‌كات. دواتر دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی هه‌رێم ده‌گرێت كه دیموكراسی بۆ هه‌مووان دابین نه‌كردووه.
هاوڵاتی: پێتوانییه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی، یاری كردن بێت به ئاگر له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێدا به‌تایبه‌تی ئێران؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: من پێم وایه زۆر پێده‌چێت له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یمانه ببه‌سترێت كه بهستیشیان، هێشتا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان هه‌یه كه به‌شێك له‌سوپای ئه‌مریكا له‌كوردستان بمێنێته‌وه، وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی. له‌پێشدا ئه‌م بنكه‌یه له توركیا هه‌بووه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه توركیا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردابێت هه‌ربۆیه له‌م كاته‌ی ئێستادا كوردستان ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت، ئه‌مه‌ش بێزاری لای وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت ئێران‌و روسیا دروستده‌كات، به‌ڵام توركیا جیاوازه، هه‌رچه‌نده توركیا 2003 ناكۆكی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام توركیا ئه‌ندامێكی زۆر گرنگی ناتۆیه، ئه‌مریكاش هێشتا هه‌ر له ناتۆدایه، ناكۆكییه‌كانی نێوانیشیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق زۆر جدیی نییه، ئه‌وه‌ی بۆ توركیا گرنگه مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه، مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ش به‌بڕوای من چ به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان بمێنێت یان نه‌مێنێت، به‌رنامه‌ی ئۆباما ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم په‌كه‌كه له ناوچه‌كه وه‌ده‌رنێت یان سه‌ركوتی بكات. من گومانم نییه ئۆباما ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پێشه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به كوردی بكات، مه‌ئموریه‌ت ده‌دات به‌حكومه‌تی هه‌رێم كه په‌كه‌كه سه‌ركوت بكات. ده‌شیكه‌ن چونكه له پێشتریشدا ئه‌م كاره‌یان كردووه، ئه‌و بڕوایه‌ی كه كورد هه‌ر كورده ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش بوونی هه‌بووبێت، ئێستا له‌مێژه نه‌ماوه، ئێستاش گۆڕستانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كوشتاریانی كردن ئێستاش له چیاكانی قه‌ندیله، ئه‌و ناكۆكی‌و پێكدادانه‌ی نێوان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) له ساڵه‌كانی 1994 یه‌كێكیان ده‌وڵه‌تی عێراق‌و به‌عسی هێنایه‌وه كوردستان، ئه‌و شتانه كه هه‌موو له‌بیرمانه مه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد چیكردووه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، چۆن ده‌كرێت له داهاتوودا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین شتێكی تر به‌رهه‌مبێنێت؟.
دیاره وه‌ك وتم مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان بۆ زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و به‌تایبه‌تی سوریا‌و ئێران.
هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا بینیمان هه‌ندێك له كورده‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانیان بۆ ئۆباما كۆده‌كرده‌وه له رێگه‌ی سایت‌و كه‌مپینه‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی باسده‌كران پرۆژه‌كه‌ی جۆزیف بایدن بوو، پێتان وایه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشتر پێشنیاری كردبوو سودێكی ده‌بێت بۆ دۆزی كورد له ناوچه‌كه‌دا؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: ئێستا به‌پێی ده‌ستورو یاسای عێراق حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌ی له عێراقدا هه‌یه، ئه‌م فیدراڵیزمه به فه‌رمی ناسێنراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ستراوه به‌وه‌ی كه ئایا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له به‌غداد چۆن ده‌بێت، من پێم وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌سه‌ركاره له‌به‌غدا یان ئه‌وه لادرێو یه‌كێكی تر بێته جێگه‌ی، هیچ كامیان باشتر نابێت له ده‌وڵه‌تی سه‌دامی پێشوو، چونكه ئه‌مانه ناسیۆنالیستی زۆر ئیفراتین، نه‌ك هه‌ر ناسیۆنالیستی ئیفراتین، مه‌زهه‌بیشن. واته دین ناسیۆنالیزمیان تێكه‌ڵ كردووه، به‌ڵام سه‌دام ته‌نیا ناسیۆنالیستیه‌كه‌ی هه‌بوو، زۆر مه‌سه‌له‌ی دینی بۆ گرنگ نه‌بوو، بۆیه ئه‌مانه زۆر خراپتر ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامیان هه‌بێت، ئه‌و بارودۆخه‌ی كه كوردستانی عێراق هه‌یه‌تی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كارن قبوڵیان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه قبوڵیان بوایه‌و زه‌ڕه‌یه‌ك دیموكراسیان بۆ گرنگ بوایه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه كوردنشین بوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامدا مانه‌وه دوای ساڵی 1991 ئێستا چاره‌سه‌ریان دهكردو رێگه‌یان ده‌دا ئه‌و ناوچانه‌ش ببێته‌وه به به‌شێك له حكومه‌تی هه‌رێم. من هیچ باوه‌ڕێكم نییه به‌و حكومهتو ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌سه‌ركاره، یان به‌و ده‌ستوره‌ی كه كاری پێده‌كرێت، ده‌ستور له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا یان ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند تیایدا به‌هێزه كه‌س گوێناداته ده‌ستور، ده‌ستور شتێكه ده‌ینوسن دواتر گرنگی پێناده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له‌پێش هه‌موو كه‌س ئه‌و ده‌ستوره پێشێل ده‌كه‌ن. ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستاش له‌سه‌ركاره بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم تێكنادات چونكه بۆی ناكرێت، چونكه له‌به‌غداش خۆی ناتوانێت به‌باشی كاری حكومه‌تی بكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بایدن چ سیاسه‌تێكی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر كوردستاندا هێشتا رۆشن نییه، نازانم به چ پێوانه‌یه‌ك كه‌سێك دێت‌و ئه‌و به دۆستی كورد داده‌نێت. له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌شت ساڵ پێش ئێستا هه‌ندێك له كورده‌كانی ئه‌و وڵاته یارمه‌تی بوشیان ده‌دا، پێیان وابوو بوش بێته سه‌ركار بۆ كورد زۆرباش ده‌بێت، پێم وایه پشتبهستنو دڵخۆشكردنی ئه‌وكه‌سانه به‌شێكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كه‌سانه خۆیان سیاسه‌تێكی وایان نییه كه گه‌لی كورد بۆ خۆی مافی چاره‌نووسی خۆی دابین بكات، لایه‌كی تریشی ئه‌وه‌یه كه حاڵی نین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بایدن وه‌ك خۆی لایه‌نگری كورد بێت، به‌ڵام وه‌ك جێگری سه‌رۆك ناتوانێن كار به بۆچوونه‌كانی خۆی بكات، چونكه به‌رهه‌ڵستی تر‌و به‌رژه‌وه‌ندی تر هه‌یه كه بۆی ناكرێت‌و رێگری لێده‌كه‌ن.
هاوڵاتی: باست له سیناریۆیه‌ك كرد بۆ لێدانی په‌كه‌كه به ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئایا سیناریۆیه‌كی رۆشن هه‌یه له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌دا؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: ئه‌و بابه‌ته له میدیاكانی توركیا‌و وڵاتان زۆر باسی لێوه‌ده‌كرێت، سیاسه‌تی بوش ئه‌وه‌بوو به سوپای خۆی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی سیاسه‌تی به‌ره‌و پێش به‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپهیمانهش نه‌بوو خۆی ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت له كۆتایی 2002دا كاتێك فه‌ره‌نسا ئاماده نه‌بوو شه‌ڕی عێراق بكات، له ئه‌مریكا پروپاگه‌نده‌و هێرشێكی زۆر كرایه سه‌ر فه‌ڕه‌نساو خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا په‌نیرو شه‌رابی فه‌ره‌نسی كه به‌ناوبانگه له ئه‌مریكا له‌ناویان ده‌بردو فڕێیاندهدا، وشه‌ی ئینگلیزی فرینچ فرایزیان گۆڕی به فریدم فرایز، ئه‌مه مامه‌ڵه‌یان بوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێكی خۆیاندا، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی فه‌ره‌نسا وتی ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵتان نین ئاوا به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ردا هێنا، واته دژایه‌تی شۆڤینیزمی ئه‌مریكیان ده‌ستپێكرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی فه‌ره‌نساو كه‌لتوری فه‌ره‌نسا. ئێمه له‌گه‌ڵ شتێكی له‌وجۆره مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ین، ئه‌مریكا كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هاته پێش هیچ شتێك ناپارێزێت، ته‌نانه‌ت نزیكترین هاپه‌یمانی خۆی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، كاتێك له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا وابكات تۆ بزانه ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر چی ده‌كات. سیاسه‌تی بوش ئه‌وه‌بوو ده‌یویست بهكهڵهگایو ملهوڕی خۆی ئه‌و سیاسه‌ته به‌ره‌و پێش به‌رێت، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته سه‌رنه‌كه‌وت، له‌ئه‌فغانستان خراپ گیریان خواردووه، له عێراقیش به‌هان شێوه، هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كانی تریش، له هه‌لومه‌رجێكی وادا به‌رپرسیارێتی شه‌ڕه‌كان ده‌ده‌ن به هه‌ندێك دهوڵهتو كه‌س ئه‌و شه‌ڕانه له‌وناوچانه به‌رێته پێشه‌وه، نیكسۆن له ساڵه‌كانی 71 كه هه‌ر وای كرد، كه به‌ناوبانگه به سیاسه‌تی دكترینی نیكسۆن ئه‌وه‌بوو له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ژاندارمێكی داده‌نا كه كاره‌كانی بۆ بكات. له ڤێتنامیش ده‌یانوت ڤێتنامیزهكردنی شه‌ڕه‌كه واته كه ڤێتنامی خۆی ڤێتنامی سه‌ركوت بكات. له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شای ئێرانیان كرده ژاندارمی خۆیان، له‌ئه‌مریكای خواروو به‌رازیلیان كرده ژاندارمی خۆیان. پێم وایه ئێستا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه ئۆباما دێته سه‌ركار هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌وبكات له‌باری سه‌ربازییه‌وه، كه بۆخۆی رابه‌رایه‌تی به‌رنامه‌كان ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تێك یان گروپێك به‌رپرسیار ده‌كات شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و پێش به‌رێت. له عێراقیشدا وای كردووه تاڕاده‌یه‌ك له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراقدا ده‌سه‌ڵاتی داوه به‌و سه‌رۆك عهشیرهتو شێخانه‌ی له به‌رامبه‌ر قاعیده‌دا راده‌وه‌ستن، پێم وایه به‌شی كوردستانیش هه‌روای لێدێت. دیاره سیاسه‌ته‌كه‌ی شتێكی تازه نییه، به‌ڵام ده‌توانین دوای هه‌شت ساڵی سیاسه‌تی جیاوازی ئه‌مریكا ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه‌ی نیكسۆن.
هاوڵاتی: پێت وایه رای گشتی كورد بێده‌نگ بێت له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تێكی له‌م جۆره‌دا واته به‌كوردی كردنی شه‌ڕه‌كه؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: پێشبینییه‌كی له‌و جۆره گرانه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ئه‌مه‌یان زۆر پێناخۆشه، له‌توركیا كارێكی به‌م شێوه‌یه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێ قبوڵ ناكرێت كه ده‌وڵه‌تێكی كوردی په‌كه‌كه سه‌ركوت بكات. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نییه كه په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی وای هه‌بێت هه‌موو كه‌سێك لێی رازی بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ستگیركرا په‌كه‌كه لایه‌نگریه‌كی زۆری له زۆر ناوچه په‌یداكرد، به‌تایبه‌تی له ئێرانداو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌زۆر شوێنی تر، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌به‌رانبه‌ر كارێكی وادا ناڕه‌زاییه‌تیه‌كی زۆر رووبدات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كارێكی وابكات. دیاره له توركیا بیروڕای گشتی كوردی به‌یه‌كجاری ده‌بێته دژی حكومه‌تی هه‌رێم.
هاوڵاتی: نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كوردستان به‌عێراقه جیاوازهكهو نموونه‌ی دیموكراسی وێنا ده‌كه‌ن، رای ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: دیموكراسی ده‌بێت رۆشن بێت كه هی كێیه وه بۆ كێیه، دیموكراسی له‌كوردستاندا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پارهداربنو بازرگانی بكهنو شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات بن زۆره‌و یه‌كجار زۆره، به‌ڵام بۆ كه‌سانی هه‌ژارو ده‌ستكورت پێچه‌وانه‌یه‌و دیموكراسیان نییه، زۆرێك له فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان ئیشی دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژین، چونكه به‌ته‌نیا داهاتێك ژیانیان به‌ڕێوه‌ناچێت، دیموكراسی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه بێت كه چاپه‌مه‌نی ئازاد بێت‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زیاتر بێت دیاره ئه‌وه له‌چاو جاران زیاتره، ئێستا رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كتێب زۆر بڵاوده‌كرێته‌وه هه‌رچه‌نده هێشتا سانسۆر هه‌یه‌و سانسۆر له‌ئارادایه. دیاره تا ئێستاش كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی خوارووی عێراق به‌راورد ده‌كرێت نه‌ك به‌شوێنێكی دیكه، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ئازادی چاپهمهنیشهوه ئه‌وه وانییه كه ته‌نیا كوردستان ئازادبێت، بۆنموونه لوبنان هه‌میشه جۆرێك له ئازادی چاپه‌مه‌نی تیادا هه‌بووه، میسر له ده‌وره‌یه‌كی مێژوویی‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ساڵی 1950دا پاش رووخانی نیزامی مه‌له‌كی ئازادی چاپه‌مه‌نی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له خودی عێراقیشدا له‌ساڵی 1958 بۆ ماوه‌یه‌ك تاڕاده‌یه‌ك ئازادی چاپه‌مه‌نی هه‌بووه، ئه‌وه راسته كه ده‌ڵێن كوردستان دورگه‌یه‌كی دیموكراسییه له‌ناوچه‌یه‌كدا كه هیچ مێژوویه‌كی نه‌بووه له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا، من ئه‌وه‌م پێ راست نییه، ئهستهمبوڵو قاهیره‌ی ساڵی 1908 و تارانی 1906و دواتر 1911 به ئه‌ندازه‌یه‌ك ئازادی چاپه‌مه‌نی تێدا بووه كه زۆرێك له وڵاته رۆژهه‌ڵاتییه‌كان پێ توڕه‌بوون، ده‌یانوت ئه‌م ئازادییه نه خوا ده‌پارێزێت نه شا، ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاییه‌كان لێیان توڕه بوون، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاوا نییه كه ئه‌م ناوچه‌یه هیچ كات ئازادی چاپه‌مه‌نی نه‌بووبێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی ته‌نها له ئازادی چاپه‌مه‌نیدا كورت ناكرێته‌وه، دیموكراسی به‌و جۆره‌ی كه من ده‌یزانم ئایا زۆربه‌ی خه‌ڵك واته كه‌سانی هه‌ژارو كهمدهرامهتو ئاواره‌و پاشماوه‌كانی ئه‌نفال كه رژێمی به‌عس ته‌فروتونای كردن ئه‌وانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان هه‌یه یان نا؟ ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌سه‌ر كاره له‌هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌كات كه ئاوا زوڵمی لێكرا؟ ده‌توانن ویست‌و ئاره‌زووی خۆیان چ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانێكی ئاسایی‌و خۆشیان هه‌بێت یان ئه‌وه‌ی له ئاسایش‌دا بژین، ئایا ئه‌وه‌یان بۆ دابینكراوه؟ دیموكراسی یانی ئه‌وه، دیموكراسی هه‌ر ئه‌وه‌نییه وه‌ك هه‌ندێك كه‌س باسی دهكهنو ده‌ڵێن سه‌یری كه بزانه چه‌نده رۆژنامه‌و گۆڤار له‌وێ بڵاوده‌كرێته‌وه. دیاره زۆرباشه كه رۆژنامه بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌زۆر جێگا رۆژنامه زۆر بڵاوده‌بێته‌وه، خودی رۆژنامه بڵاوكردنه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌نییه كه دیموكراسی هه‌یه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌نییه كه دیموكراسی هه‌یه.
هاوڵاتی: بنه‌مای دیموكراسی واتا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و شێوازه ده‌بینیت له كوردستان؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پور: ئه‌وه‌ی تائێستا ئێمه دیومانه ئه‌وه نه‌بووه‌و ئه‌وه‌یان نه‌كردووه، له‌بیرمان بێت له سه‌ره‌تاوه به په‌نجا به په‌نجا بوو، ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌شكرد به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه هاوسه‌نگن له‌باره‌ی هێزه‌وه، دوای نه‌مانی رژێمیش واته له‌دوای 2003 ئه‌مه دووباره كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ببێته سه‌رۆكی كۆماری عێراق یانی له‌ئاستی عێراقیشدا ئه‌م دابهشكردنهیان كرد‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیش ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، واتا هێشتا به‌رنامه‌كه‌یان فیفتی به فیفتییه، به‌ڵام به جۆرێكی تر، تائێستا ئه‌م دووحیزبه نیشانیان نه‌داوه كه به‌شێوه‌ی دیموكراسی كاربكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و دیموكراسییه بۆرژواییهی كه ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێك ده‌نگی زۆری هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ههبێتو ده‌سه‌ڵات به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌ڕێوه ببات. تا ئێستا لێمان نه‌دیون ئه‌و كاره بكه‌ن. ئایا له داهاتوودا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن نازانم ده‌یكه‌ن یان نا؟ وه بۆم زه‌حمه‌ته پێشبینی كردنی.