کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی به‌ته‌مای چییه‌؟!.

Friday, 29/04/2011, 12:00


له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، ئه‌جندای کاروکرده‌وه‌کانی دادێی مه‌سعودی پێراگه‌یاندین ، وا ئێمه‌ش به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌یخه‌ینه‌ به‌ردیدی به‌رێزتان.
پاش ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا روویاندا و به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، رژێمه‌ تۆتالیتارییه‌کان هه‌ریه‌که‌و به‌ شێوازی جیاجیا که‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌کارده‌به‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاریان ببه‌ن له‌ نێو خه‌نده‌قی پاراستنی نێگه‌تیڤانه‌یان (الحمایه‌ السلبییه‌) به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی.
مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌لاته‌که‌ی که‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی ، هاوڕا له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشتوونه‌ته‌ باوه‌ڕییه‌ک که‌ ، ئیدی ناتوانن به‌رده‌وام بن ، بۆیه‌ به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی بیر له‌ خوڵقاندنی سیناریۆی جیاجیا ده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ده‌سه‌لاتی تاکره‌وییاندا.
مه‌سعود بارزانی ئیمڕۆ وا قسه‌ی کردووه‌ که‌ گوایه‌ ئێستا له‌ کوردستان و عێراق نابێت کورسی هه‌تاهه‌تایه‌ بۆ یه‌ک که‌س بێت و له‌ دوو ده‌وره‌ زیاتر نابیت حوکمڕانی بکات. ئه‌م گۆته‌یه‌ی مه‌سعود له‌گه‌ل کۆی کرده‌کانی یه‌ک نایه‌ته‌وه‌ و ده‌کرێت به‌ درۆیه‌کی گه‌وره‌ی دابنێن . مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ته‌له‌فزیۆنێک و رادیۆیه‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرێت ، سووتاندنی ، به‌رگه‌ی قه‌ڵه‌می یه‌ک گه‌نجی نه‌گرت و به‌ نوێژی نیوه‌رۆ تیرۆری کرد ، به‌رگه‌ی یه‌ک خۆپیشاندانی نه‌گرت ، هه‌موو زیندانی و تێر ئه‌شکه‌نجه‌کردن ، ئێستا به‌شه‌و هه‌ڵده‌کوتێته‌ سه‌ر مالان ، به‌عسئاسا چاڵاکوان و نه‌یاره‌کانی خۆی زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کات ، چۆن چاوه‌ڕێی دیموکراسی بوونی لێ بکرێت ، دواجاریش چۆن باوه‌ڕی به‌ گۆته‌ قه‌به‌ و بێ ناوه‌ڕۆکه‌کانی بکرێت.
له‌ به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی دوارۆژێکی ره‌ش هه‌یه‌ ، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ، هه‌رچی که‌ره‌سته‌ هه‌یه‌ که‌ پێشتر رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان تاقیان کردۆته‌وه‌ ، تاقی ده‌کاته‌وه‌ و ره‌نگه‌ هه‌ندێکیشیانی له‌وان تێده‌په‌ڕێنێ . له‌ ته‌ک ئه‌و که‌ره‌ستانه‌دا ، ئێستا مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌وڵی نمایشکردنی دوو سیناریۆیه‌ ، که‌ هیچیان په‌یوه‌ندی به‌ راستییه‌وه‌ یا واقیعه‌وه‌ نییه‌ ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی رای گشتییه‌ و هیچی دیکه‌:
1- سیناریۆی یه‌که‌م : بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌ ، واش بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ تورکیاش بۆ ئه‌مه‌ رازییه‌ . ئه‌م سیناریۆیه‌ ته‌نها بۆ ئیحتواکردنی ناره‌زایه‌تییه‌کانی شه‌قامه‌ و خه‌ریککردنیه‌تی به‌ ئاواتێکی له‌ مێژینه‌ی. خه‌ڵکی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ باش ده‌ناسێت ده‌زانێت ئه‌وه‌نده‌ سازش له‌سه‌ر پرسه‌ ستراتیژییه‌کان ده‌کات ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌میدا نییه‌ . باشترین به‌ڵگه‌ش دیاره‌ فرۆشتنی که‌رکوکه‌ به‌ تورکیا ، ویکلیکس به‌ ئاشکرا له‌ به‌ڵگه‌کانی ئاماژه‌ی پیداوه‌ . باشه‌ ده‌سه‌لاتیک زیاتر له‌ 40% خاک و خه‌ڵکیی کوردستان بفرۆشیته‌ ده‌وڵه‌تێکی فاشی وه‌ک تورکیا چۆن ده‌وڵه‌ت دورست ده‌کات؟!. مه‌سعود بارزانی پێشتریش نێچیر له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا بۆ دوژمنانی کورد ، که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیایه‌ ، راستییه‌کیان ئاشکرا کردووه‌ و وتوویانه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا پرسیویانه‌: چی ماوه‌ زیاتر بۆ تورکیا بکه‌ین ، ئێمه‌ زیاتر له‌ 3600 چه‌کدارمان بۆی به‌ کوشتداوه‌ له‌شه‌ره‌کانمان له‌گه‌ڵ PKKه‌؟!. نازانین ده‌سه‌ڵاتێک به‌ مانای وشه‌ جاش بێت ، ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی کوردی دورست بکات؟!. ئه‌م سیناریۆیه‌ بۆ چه‌واشه‌کردن و هه‌ڵمژین و ئیحتواکردنی ناره‌زایه‌تییه‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان پێ بدرێیت زیاتر درێژه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعییان بده‌ن.
2- سیناریۆی دووه‌م: بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند چاکسازییه‌کی رووکه‌شی بێ مانا ، بێ ئه‌وه‌ی له‌ کرۆکی کێشه‌کان ،که‌ خۆیان هۆکارن، نزیک ببنه‌وه‌ . ده‌بیستین و ده‌بینین چه‌ند ئیجرائاتێکی شه‌کلی ده‌که‌ن وه‌ک راگرتنی پرۆژه‌کانی سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهه‌مهێنان و ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌کی ناگرنگ بۆ حکومه‌ت و چه‌ند چاکسازییه‌کی بێ مانای دیکه‌.ئه‌م سیناریۆیه‌ که‌ ره‌نگه‌ له‌ رۆژانی دابێ هه‌نگاوی دیکه‌شی به‌دواوه‌ بێت ، به‌لام هیچیان ناچنه‌ نێو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌لکی به‌ڵکو بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به‌کاریان ده‌بات.
مه‌سعود بارزانی له‌وه‌ته‌ی راپه‌رینی 17 ی شوبات ده‌ستی پێکردووه‌ ، هه‌موو ئامانجه‌کانی بریتیی بووه‌ له‌ به‌لارێ بردنی خه‌ڵکی و چه‌واشه‌کردنی ، هیچ دوودڵ نه‌بووه‌ له‌ درۆکردن و به‌کاربردنی هێز دژی خه‌لکیو تیرۆرکردن و ده‌ستگیرکردن و شاندنی تۆقاندن .
خه‌لکی کوردستان زۆر له‌ سیناریۆکانی مه‌سعود بارزانی هۆشیارتره‌ ، هه‌رگیز چه‌واشه‌ نابێت ، ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ توانیویانه‌ به‌زه‌بر چه‌ک له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌نگی خه‌ڵکی کپ بکه‌ن ، با دڵنیابن بۆ به‌یانی ناتوانن. رووداوه‌ مێژوویه‌کان به‌ ئه‌وان پێش ئێمه‌ ده‌ڵێن: چجار توندوتیژی ،خه‌ڵکی له‌ داوا ره‌واکانی نه‌کردووه‌ ، به‌ڵکو خه‌ڵکی بۆی تیژتر و رژدتری کردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە