به‌ختیار عه‌لی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه
Wednesday, 24/07/2013, 12:00
1494 بینراوە
به‌ختیار عه‌لی و هه‌ناسه‌ته‌نگی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه
تۆمه‌تباركردنی گه‌نجه كتێب سوتێنه‌ره‌كان به فاشیست و شوبهاندنیان به كوته‌ك وه‌شێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌لی یه‌وه، له‌و وتاره‌یدا كه له رۆژنامه‌ی باسی سێبه‌ری پارتی دا له‌ژێر ناونیشانی (له كوته‌ك وه‌شێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ كتێب سوتێنه‌ره‌كان) بڵاوی كرده‌وه رایچه‌ڵه‌كاندین. له‌و وتاره‌دا، به ختیار عه‌لی غه‌درێكی گه‌وره‌ی له گه‌نجه خوێنه‌وار و مه‌عریفه‌داره‌كان كرد كاتێك شوبهاندنی به‌كوته‌ك وه‌شێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له‌م فه‌زا پڕ له سته‌مكاری و پۆپۆلیستیه‌دا ته‌نها عه‌قڵ و مه‌عریفه و كتێب لای ئه‌و گه‌نجانه بایه‌خی ماوه، ئه‌وه‌تا خودی نوسه‌ره‌كان خه‌ریكه كتێبیشیان لا بێبایه‌خ ده‌كه‌ن.
به‌ختیار عه‌لی له رێگه‌ی ئه‌و وتاره‌یه‌وه ته‌نها زوڵمی له‌و گه‌نجانه نه‌كرد، به‌ڵكو نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر شوناسی خوێنه‌ری كتێبه‌كانی خۆشی دروستكرد، چونكه ئه‌و گه‌نجانه له خوێنه‌ره جدیه‌كانی نوسین و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ون. هیچ خاڵێكی هاوبه‌شیش له‌نێوان ئه‌و گه‌نجانه و كوته‌ك وه‌شێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا بوونی نیه، مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ختیار عه‌لی به‌مه‌به‌ست خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا دروستبكات، ئه‌گینا ئه‌مان مه‌عریفه‌دار و ئه‌ده‌ب دۆست و به‌ره‌وشت و یاخی له ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار، به‌ڵام ئه‌وان بێ ره‌وشت و بێ مه‌عریفه و كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات.
هه‌رچه‌نده به‌ختیار هه‌وڵیداوه گه‌نجه ئه‌ده‌ب دۆست و كوته‌ك وه‌شێنه‌كان بخاته تای ته‌رازوویه‌كه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه وردببینه‌وه دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌وه، به‌ختیار له‌رێگه‌ی خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه ره‌مزیه‌كه‌ی و نوسینیه‌وه بۆ میدیای سێبه‌ر خزمه‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كات له‌پشت كوته‌ك وه‌شێنه‌كانه‌وه‌یه، چونكه هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌پشت میدیای سێبه‌ریشه‌وه‌یه. ئاراس فه‌تاح نوسه‌ر و رووناكبیر له‌وتارێكیدا كه له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت"ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی میدیای سێبه‌ر و رژاندنی پاره‌وه ، سودی له سه‌رمایه‌ی ره‌مزی هه‌ندێك نوسه‌ر وه‌رگرتووه و خوێنه‌ری له ده‌وری ئه‌و جۆره میدیایه كۆكردووه‌ته‌وه".ئاشكرایه ستراتیژی پشت میدیای سێبه‌ر (ئه‌و میدیایه‌ی گه‌نجان داوا ده‌كه‌ن به‌ختیار تێیدا نه‌نوسێت) ئاوه‌ژووكردنی راستیه‌كان و زیان گه‌یاندنه به میدیا سه‌ربه‌خۆ و پرۆفیشناڵه‌كان، بۆیه ناكرێت نوسه‌ران سه‌رمایه ره‌مزیه‌كه‌یانیان بخه‌نه خزمه‌ت ئه‌م جۆره میدیایه و گه‌نجی له‌ده‌ور كۆبكه‌نه‌وه ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماددیدا.
له‌پاڵ شوبهاندنیان به كوته‌كان وه‌شێنه‌كان، به‌ختیار عه‌لی له وتاره‌كه‌یدا گه‌نجه كتێب سوتێنه‌ره‌كانی به "فاشیست"تۆمه‌تبار كردووه، به‌و مانایه‌ی گه‌نجه‌كان جیاوازی قه‌بوڵ ناكه‌ن و ئاماده‌نین دیالۆگ له سه‌ر قه‌ناعه‌ت و بۆچوونه‌كانیان بكه‌ن. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین تۆمه‌تباركردنی گه‌نجان به‌فاشیست بێ لێوردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی پشت كتێب سوتاندنه‌كان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه به‌ختیار تێیكه‌وتووه. به‌ختیار له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هیچ ده‌ركه‌وته‌یه‌كی فاشیست بوون نه‌كردووه له‌و گه‌نجانه‌دا هه‌بێت، به‌یه‌ك دێریش نه‌یسه‌لماندووه بۆچی سوتاندنی كتێبی نوسه‌ره ئیزدیواجیه‌كان فاشیست بوونه، كه پێموایه ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه‌ی به‌ختیار جگه له‌كه‌م حه‌وسه‌ڵه‌یی و هه‌ناسه ته‌نگی هیچی تری به‌دواوه نیه. ئامانجی گه‌نجان له كتێب سوتاندن ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر و قه‌بوڵ نه‌كردنی جیاوازیه‌كان نیه ، ئامانجیان بچراندنی دیالۆگی مه‌عریفی و په‌كخستنی دیالۆگ و عه‌قڵ نیه تا تۆمه‌تی فاشیست بوون بدرێته پاڵیان، به‌ڵكو ئامانجیان رزگاركردنی ده‌ق و تێكسته جوانه‌كانه له خاوه‌نه ئیزدیواجیه‌كانیان.(مه‌عقول نیه رۆشنبیر به‌درێژایی ژیانی دژی ده‌سه‌ڵات بێت و له‌رێگه‌ی ده‌ق و تێكسته‌كانیه‌وه خوێنه‌ر له‌خراپه‌كاریه‌كانیان به‌ئاگا بهێنێته‌وه، له پرێكدا خۆی ببێته به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته).
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌نجان رای جیاوازیان قه‌بوڵه و بروایان به‌دیالۆگی مه‌عریفی و خستنه‌گه‌ڕی كه‌ناڵی عه‌قڵانی هه‌یه بۆ قسه‌كردن و ڕاگۆرینه‌وه، ئیتر به‌چی حه‌قێك به‌رانبه‌ر ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات به فاشیست تۆمه‌تباریان بكات ، له‌كاتێكدا مێژووی نوسینی به‌ختیار عه‌لی پڕه له‌ناشیرینكردن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ی ره‌خنه‌یان لێگرتووه. كاتی خۆی به‌ختیار عه‌لی هێرشی كرده سه‌ر فاروق ره‌فیق و به‌باوكی رۆحی ئوسامه‌بن لادن ناویبرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌فسیرێكی نوێی بۆ تایپی رۆشنبیری مۆدێرن خسته‌ڕوو و رۆشنبیری مۆدێرنی به بونه‌وه‌رێكی زۆڵ ناوبرد (ئه‌وه‌تا خه‌ریكه ئه‌م بۆچوونه‌ی فاروق ده‌سه‌لمێت). هه‌روه‌ها یاسین بانیخێڵانی به چه‌قۆ كێش و به‌ره‌ڵای سه‌رجاده وه‌سفكرد و پێیوت "تۆزی ژێر پێی من به قه‌د عه‌قڵی تۆ مه‌عریفه‌ی تێدایه"، ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی بانیخڵانی ڕه‌خنه‌ی لێگرتبوو. جگه له‌وه‌ش یه‌كێكی تر له ره‌خنه‌گره‌كانی خۆی به‌فیل ده‌شوبهێنێت به‌وه‌ی سه‌رده‌كاته نێو دوكانی فه‌خفوریدا ، له‌كاتێكدا ئه‌و ره‌خنه‌گره ره‌خنه‌ی ئاراسته‌كردبوو. هه‌ر به‌ختیار عه‌لی به حه‌مه سه‌عی حه‌سه‌ن، ده‌ڵێت"له ساڵی 1992 ه‌وه نوسینی ئه‌م پیاوه ناخوێنمه‌وه، چونكه هیچ ئیزافه‌یه‌كی رۆشنبیری و هونه‌ری بۆ سه‌ر كایه‌ی رۆشنبیری كوردی پێ نیه". له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ره‌خنه‌ی جدی له‌شێوازی نوسین و ته‌كنیكی حیكایه‌ت و هونه‌ری رۆمان نوسینی به‌ختیار هه‌یه، به‌ڵام له‌پاڵ و په‌ساره‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌حه‌مه سه‌عید موعجیبه وه‌كو لای سیروان عه‌بدول و به‌كر شوانی باسیكردووه(ئه‌مه به‌وته‌ی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن خۆی). له‌سه‌روبه‌ندی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو ده‌زگای سه‌رده‌م له‌لایه‌ن شوان ئه‌حمه‌ده‌وه، به‌ختیار عه‌لی له‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندی مادی له‌گه‌ل ئه‌و ده‌زگایه هێرشی كرده سه‌ر شوان و به‌جوێن فرۆش ناویبرد.
ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن ئه‌وه خودی به‌ختیاره ڕه‌خنه قه‌بوڵ ناكات و په‌نا بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌بات، به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌نجان به‌رده‌وام ستایشی ده‌نگه جیاوازیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیان كردووه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و جیاوازیه‌كانیانه‌وه خزمه‌تیان به پانتایی و فراوانكردنی ئازادی بیر‌ورا كردووه. ئه‌زموونی رابردووی به‌ختیار ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ، ئه‌م پیاوه هه‌ركاتێك ره‌خنه‌ی جدی لێگیرابێت كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری ده‌روونیه‌وه و له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌نتقیانه ده‌ستی به هێرش و په‌لاماردان كردووه، وه‌كو له دوا وتاریدا به روونی هه‌ستی پێده‌كرێت