کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن ده‌ستی خستۆته‌ ناو كێشه‌ی كوره‌كانی نه‌وزاد هادی و سه‌رۆ قادره‌وه‌

Monday, 11/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌زاری محمه‌د ئه‌مین بارزانی جێگری هه‌واڵگری پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد‌، كه ‌پاراستن له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌كیشه‌ی رووداوی هاتۆچۆی ڕه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی و سه‌هه‌ند سه‌رۆ قادر زیاتر خه‌ست بكاته‌وه ‌به‌و ئاراسته‌یه‌ی ‌ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه ‌زیانی گیانییان به‌ركه‌وتووه ‌له‌ كه‌سیان خۆش نه‌بن، تا ئه‌وه‌ی هانیان داون له‌ كه‌ناڵه‌كانی ئین ئارتی و ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسۆن دژی نه‌وزاد هادی و سه‌رۆ قادر بدوین!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه ‌پاراستن له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ناو لقی 2 ی هه‌ولێره‌وه ‌كار له‌سه‌ر ئه‌وه ‌ده‌كه‌ن تا رۆژانه ‌هه‌وڵ بده‌ن رای كه‌سوكاری كوژراوه‌كانی ئه‌و دوو ڕووداوه ‌بدوینن تا سوكایه‌تی به ‌نه‌وزاد هادی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆ قادر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆ قادر دژایه‌تیه‌كانی پاراستن به ‌دژی سه‌رۆ قادر زیادی كردووه، ‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو وازی له ‌سیاسه‌ت هیناوه، ‌چونكه ‌گه‌نده‌لیه‌كان تا بیناقاقا گه‌یشتووه‌.
شایانی باسه‌ سه‌هه‌ند سه‌رۆ قادر له‌هاوسه‌ری دووه‌میه‌تی به‌ناو(عیسمه‌ت خان) ك ه‌به‌ریوه‌به‌ری پیشكه‌تووه ‌له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وام ده‌كات.
ڕه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی كوره ‌بچوكی نه‌وزاد هادییه‌و ئه‌مه‌ سیه‌مین جاره ‌ڕه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و غروری باوكییه‌وه‌ كاره‌سات له ‌دژی خه‌ڵكی ده‌نیته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە