کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەفسەریكى هەوڵگرى پارتى لەبەردەم چەند كەسایەتیك لە میرئاودەلیەكان سەرۆكەكەى بە شیت و نەزان وەسف دەكات ..

Sunday, 14/08/2011, 12:00



دواى بەستنى كۆنگرەى 13ى پارتى دیمكراتى كوردستان مقۆمقۆیەك كەوتە ریزى ئەندامانى پارتى دیمكراتى كوردستان كە بەرەو لێك ترازانى حیزبى و جماوەرى ئەچوو ئەم مقۆمقۆیە لە لایەن هەندێك بەرپرسانى پارتى دیمكراتى كوردستان سەرى هەلداو لەلایەن بەناو دلسۆزانێك بەمەبەستى گەیشتن بە پایە و دەسەلات لە حیزبەكەى مسعودبارزانى ئەم پروپاگەندانە بڵاو ئەبوونەوە بە مەبەستى گەیشتن بە مەرامى خۆیان ؟ یەكیك لەم پروپاگەندانەى كە ببووە هۆى زام لەسەر لەشەى هەر تاكى كورد و ئەندامانى پارتى ؟ وە ببوە هۆى برینێكى قولى بێ دەوا ؟ ببوە هۆى نائومید بوونى ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانى پارتى بەرامبەر بە سەرۆكەكەیان وە حیزبەكەیان، هەروەها ببوە هۆى لاواز بوونى پێگەى جماوەرى لە شەقامەكانى كوردى بەرامبەر بە مسعود بارزانى و پارتى دیمكراتى كوردستان ، پروپاگەندەیەكى بێ بنەمایانە بوو لەلایەن عقیدێكى هەوالگرى سەربازى سەر بە پارتى دیمكراتى كوردستان سەرى هەلداو وردە وردە خزایە نێو شەقام وكاردانەوەى سلبى لێكەوتەوە سەبارەت بە لاوازبوونى ئینتیماى حیزبى و نیشتیمانى ؛ لەلایەكى تریشەوە راگەیاندنەكان و راگەیاندن كاران توانیان لەم درزە بێنە ژورەوە بەبابەتى جۆراوجۆر دژى كۆنگرەى 13 و پارتى و مسعودبارزانى دهۆل بژەنن ؟
ێكێك لەم پروپاگەندانە پروپاگندەى عقید (احمد مهندس) بەرپرسى هەوالگرى فەرماندەى فەرماندەیى ژینگە بوو، ناوبرا دواى كمال میرئاودەلى ئەو خۆى بە كیخواى بنەمالەكەیان ئەزانێت وە بە كێخوایەتى ئەژێت نەوەك حیزبایەتى ؟ كەسێكە سەرۆكەكەى بە نەزان و سەر لى شێواو ئەزانیت و پارتەكەشى بە داگیركراو؟؟؟ بە ووتەى ئەم عقیدەى هەوالگرى پارتى و مسعودبارزانى بەرەو نەمان و روخان ئەچن چونكە لە كۆنگرەى 13روون بووە كە خاوەن شكۆیانە مسعود بارزانى بریار ئەدات و بە خواستى خۆى چىِ مەبەستی بوو كردی ئەندامیەتى كۆنگرە تەنها ناو بوو نەوەك ناوەرۆك ؟ ئەم خزمەى میرئاودەلى كە بەم دواییە نانى كمال میرئاودلى ئەخوات پارتى و مسعود بارزانى وشیار ئەكاتەوە بە قسەكانى ئەگەر بەم جۆرە ئقلیەتە بەردەوام بن لە یكێتى خەرابتریان بەسەر دێت چاوەریى گورزى جمارى بن؟؟؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە