کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دز نەبووم بۆیە پارتى لە سەر كار لاى بردم

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

1512 بینراوە


 ئەمەى سەرەوە قسەى بەڕێوەبەر ى شارەوانى پیر زینە كە لە چاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ژمارە (509) لەگەڵى سازدراوە , ئەم بەڕێوەبەرە بۆیە لابراوە لە لایەن لقى 16ى پارتیەوە لەبەر ئەوەى دز نەبوە و ڕێگر بوە لە زیادە ڕەوى و داگیر كردنى موڵك و ماڵى خەڵك و بەرتیل خۆر نەبوە , ئەم قسەیە تەواوە چونكە ئەم حكومەتە حكومەتى دزە , مەنزڵگاى كۆكردنەوەى دزەكانە , سەرۆكى هەرێم دز , سەرۆكى حكومەت و جێگرەكەى دز , وەزیر و پەرلەمانتاران هەر دز , تەنانەت دزى بەرنامەى سەرەكى و یەكەمى ئەم حكومەتە یە ,ئیتر چۆن كەسێك دز نەبێت قبوڵى ئەكەن , هەر دوێنێ بوو لە پارێزگاى سلێمانى دوو ژن بڕى 900 ملێون دیناریان دزیوە , كەچون بیان گرن یەكێك لەو دوو دزە كە هەردووكیان فەرمانبەرى ژنن , ئەم حكومەتە ژنیشى فێرى دزى كردوە , ووتویەتى ئێوە بە دزە بچوكەكان ئەوێرن بۆ ناچن دزە گەورەكان بگرن , بە خوا باشە 900 ملێون دینار بە دزى بچوك حساب ئەكات ئەى ئەبێت دزە گەورەكان كامانە بن , ماوەیەك لەمەو پێشیش لە نەخۆشخانەى دڵەكەى سلێمانى 96 ملێون دینارى تر دزرا , لە هەولێرودهۆكیش دەیان شتى لەم بابەتە ڕووى داوە , ئەوە بێ چاوێنى بن دزیە گەورەكانى مەسعودو نێچیر و جەلال و مەكتەبى سیاسیەكان و فەرماندەكان هەر باس مەكە , تائێستا كەسێكمان نەبینى بخرێتە سەر شاشەى تەلەفزێونەكان و بڵێن ئەمە دزى كردوە , ئەگەر دزى نەكەن چۆن مەسعود ئەبێتە خاوەنى دوو ملیار دۆلار ئەو ژنە دزە ڕاست ئەكات ئەمە دزى گەورەیە 900 ملێون دینار هەر قیمەتى نیە , ڕاستیان وتوە گەورە ئاو ئەڕێژێ و بچوك پێى تێ ئەخا , مەسعود ئاوا بێت , لقەكەشى هەر وا دەبێت , ژینگەى پیس پیاوى پیسى قبوڵە نەك پیاوى شەریف , ئەم حكومەتەش لەبەر ئەوەى حكومەتى دزە و دز بنیاتى ناوە پیاوى پاكیان قبوڵ نیە ,وەرە سەیرى هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانى حكومەت بكەن بزانن یەك پیاوى شەریف ماوە لەو دائیرانەدا ئەوەى بزانن تۆزێك پاكە یەكسەر بیانویەكى بۆ ئەدۆزنەوە و لاى ئەبەن , دزێك ئەخەنە شوێنى , حكومەت گوناحە , ئەم حكومەتە بەس دز بەرهەم ئەهێنێ , پارتى حیزبێكە لە مەلا مستەفاوە بە دزى و خیانەت هێناویانە هەتا ئێستا , ئێستاش نایانەوێت پیاوى پاكى تیا بێت , مەلا مستەفا خۆى دز , كوڕەكانى هەر دز , كوڕەزاكەى هەر دز , ئەوەى لەو قوتابخانەیەدا گۆش كرابێت هەر دز ئیتر چۆن ئەیەڵن پیاوى پیاوانەبمێنێ , ئەمانەن گۆمەڵكاى كوردیان فەساد كردوە , باسى كلتورى بەعس ئەكەن ,بەو خوایە بەعس یەكێك دزى بكردایە لە سەرى ئەدا ئەوانەى لە ئەنفالدا دزیان ئەكرد ئێستا ئەندامى پارتى و یەكێتین , ئەوە ئێوەن لە بەر خاترى ئەندام زیاد كردن كلتورى بەعستان گوێزایەوە بۆ ناو خۆتان , كەچى ئێوە پلەى بەرز ئەكەنەوە , یەك دزم پێ بڵێن بێجگە لەو دزە بچوكانەى 900 ملێون دینار ئەدزن , ئەوەش بزانن زیانى بۆ خۆتان هەیە یەكسەر وازى لێ دەهێنن , دەسەڵاتێك خائین قبوڵ بكات , خاوەن فایل قبوڵ بكات , نیشتمان فرۆش قبوڵ بكات , ئاساییە دزیش قبوڵ دەكات و نایەڵێ ئەوەى دز نەبێت بمێنێتەوە , ئەمەیە نوكتە 900 ملێون دینار بە دزى بچوك حساب ئەكرێ , واوەیلا بۆ دزە گەورەكان
 

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)