سه‌یرکه‌ن بزانن مه‌سعوودی سه‌رۆک مافیا چۆن ئه‌سکه‌نده‌ری کۆنه پێشمه‌رگه ڕاده‌ستی دوژمنه‌کانی ده‌کا
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعوودی سه‌رۆک جاش له‌وتارێکیدا خۆی له‌دادگا به ده‌ستڕۆیشتو بالاتر زانی هێرشێکی توندی ڕه‌شبگیری کرده سه‌ر په‌رله‌مان تاری به‌تواناو مافپه‌روه‌ر کاکهعهدنان عوسمان که گوایه ئه‌و به‌رێزه پێشمه‌رگه‌ی به میلیشیا ناو بردوه که‌له‌ڕاستیدا وای نهوتبو به‌لام ئه‌و 2 بنه‌ماله گه‌نده‌ڵه وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یان که‌بزانن که‌سێک دیار‌و به‌توانایه ده‌یهه‌وێ تێ‌بکۆشێ بۆ میله‌ته‌که‌ی ئینجابه هه‌موو شێوه‌یه‌ک تانه‌و تهشهلی بۆ ده‌دۆزنه‌وه بوختانی پێ ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که که‌س لهوانزیاتر نه‌ناسرێ وخه‌ڵک ته‌نها گوێ بۆ ئه‌وان بگرێ .مه‌سعوودی خائین گوایه حه‌ساسیه‌تی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌هه‌یه نابێ که‌س ناوی پێشمه‌رگه بهێنێ. سه‌یره به‌ڕاستی زۆر زۆر سه‌یره که‌سێک هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماله‌که‌ی بڕ بڕ بێ له خیانه‌تی بێوێنه به‌رامبه‌ر به میڵهتهکهیو به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه ئیمڕۆ حه‌ساسیه‌تی هه‌بێ به ووشه‌ی پێشمه‌رگه.من نامهه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌رباسی موو ئه‌و خیانه‌تانه‌ی مه‌سعوودی سه‌رۆک مافیا کردوونیه‌تی وه‌کو ئه‌و 700 که‌سه‌ی که له‌ده‌ڤه‌ری هه‌کاری به‌ناهه‌ق کوشتیانن وه‌کو 100 دان پێشمه‌رگه‌ی دیموکراتی ئێران که بهزندووی قۆلبهستیان کردن‌و ته‌سلیم به‌ئێرانیان کردن ئێرانیش زۆربه‌یانی له‌سێداره‌دان و وه‌ک هێنانی جه‌یشی سه‌دام بۆسه‌ر شاری ههولێرکوشتنی 100 پێشمه‌رگه بێسهرو شوێن کردنی 100نیتر خیانه‌تی 31 ئاب بو به مۆرکێکی تاهه‌تایه‌ی ئه‌و بنه‌ماله خوێنڕێژه وهێنانی تورکیا بۆ سهرپێشمهرگهی یه‌کێتی تا دۆڵی هیران و نازه‌نین وه ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ل تورکیا بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که‌و گرتنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و پارته‌و ڕاده‌ستی تورکیایان کردن و مه‌سعوود خودی خۆی به‌ژداری کردووه له گوله‌بارانکردنی 10یان دیل و ئه‌و تاوانانه‌و 100 تاوانی تر که ده‌رهه‌ق به پێشمه‌رگه مه‌سعوودو حیزبهکهیو بنه‌ماله گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کردوویانه .ئازیزانم ده‌مهه‌وێ سه‌رنجتان ڕابکێشم بۆ ئه‌م ڕووداوه پڕ پڕ لهشهرمهزاریهی ئه‌و مهسعوودهی که ده‌ڵێت باسی پێشمه‌رگه خه‌تی سوور سووره و که‌س بۆی نیه ئه‌و خه‌ته ببه‌زێنێ بزانن مه‌سعوودی درۆزن چی له پێشمه‌رگه‌یه‌کی نزیک له‌خۆیان ده‌کات پێشمه‌رگه‌یه‌ک که خاونی 12 شه‌هیدی بنه‌ماله‌که‌ی و 18 سال پێشمه‌رگه‌ی شاخ بوه له پێش ڕاپه‌رین .سالی 1991 کاتێک ڕاپه‌رین کرا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شۆڕشگێری کوردستان ڕه‌نگبێ زۆر که‌س ئهوبزانێ که بنه‌ماله‌ی بارزانی کێشه‌یه‌کی کۆنیان هه‌یه له‌گه‌ل زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕه‌یس عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان به‌تایبه‌تی عه‌شیره‌تی زێباری و هه‌رکی و سورچی بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و عه‌شیره‌تانه له دووای ڕاپه‌رین به‌گه‌ر یه‌کێتی که‌وتن و زۆریشیان هه‌ڵاتن چونه شاره‌کانی ژێرده‌سه‌لاتی سه‌دام سالی 1992 له‌کاتی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی کوردستان له‌کاتی پرو پاگانده‌ی لیسته‌کان کوڕهشێخێکی عه‌شیره‌تی سورچی له ده‌ڤه‌ری ئاکرێ له‌بادینان ڕۆژانه لهجهولهکردنی بۆ بانگه‌شه‌ی بۆ یه‌کێتی له‌هه‌موو ناوچه‌کان ده‌سوڕایه‌وه چی جنێوی سوک هه‌بو رۆژانه ده‌یدا به‌پارتی و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ناوچه‌که تاوایڵێهات مه‌سعوود به‌و کاره‌ی زانی و مه‌سعوود جوابی نارد بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی که ووتم 18 سال بوو له‌شاخ بو و خاوه‌نی12 شه‌هیدی بنه‌ماله‌که‌ی بوو خاوه‌نی 3 برا شه‌هید بوو خاوه‌نی 2 مامی شه‌هید بو و باوکی شه‌هید بو که‌سێکی زۆر زۆر نزیک له مه‌سعوود بو چونکه 12 شه‌هیدیان داب‌و له ڕێگای پارتایه‌تی بۆیه مه‌سعوود
جواب بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه ده‌نێرێ چونکه باوه‌ری ته‌واوی به کاکه ئه‌سکه‌نده‌ری کۆنه پێشمه‌رگه هه‌بو کاکه ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وکاته مهسئوڵی سه‌یته‌ره‌ی ئاکرێ بو پێیده‌ڵێ که ئه‌و کوڕه شێخه بهسهیتهره داهات بیکوژن و دووای من خۆم ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌م کاکه ئه‌سکه‌نده‌ریش ناتوانێ ئه‌مری مه‌سعوود جێ به‌جێ نه‌کات و ده‌ڵێ باشه بۆ ئێواره کوڕه شێخه‌که بهسهیتهره دادێ و که دهگاتهناو سه‌یته‌ره‌که ئه‌سکه‌نده‌ر بهخۆیو جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ته‌قه‌ده‌که‌ن له کوڕهشێخهکهو گوله بارانی ده‌که‌ن و 3 حیمایه‌ی شی له‌گه‌ل ده‌کوژن و دوواتر که شورچی هه‌موویان کۆده‌بنه‌وه و ئه‌سکه‌نده‌ر راده‌کات بۆ ڵای مه‌سعوودو ده‌ڵێ کوڕهشخهکهو 3 که‌سیتریش کهحیمایهی بوون کوشتمن مه‌سعوودیش پێیده‌ڵێت ده‌ستت خۆشبێههر چه‌ند ڕۆژێک ماوه‌بۆ هه‌ڵبژاردن و سورچیه‌کان عه‌شیره‌تێکی زۆر گه‌وره‌ن و تینیان بۆ مه‌سعوود بردوو جوابیان بۆی نارد ده‌بێ ئهسکهندهرمان ته‌سلیم بکه‌ی مه‌سعوودیش چه‌ند جارێک جوابی بۆیان نارد ووتی واحساببکهن من ئه کوڕهشێخهم کوشتوه عه‌فووم بکه‌ن به‌ڵام سورچیه کان هه‌ر ووتیان ده‌بێ ئهوکورهمان ته‌سڵیم بکه‌ی دوواجار کچ‌و ژنی شێخ ئه‌حمه‌دی سورچی که ئێستاش سورچیه‌کان پێیان ده‌لێن دایک و خوشک که‌وه‌کوو ده‌مڕاستی 3 به‌شی سورچیه‌کان حسابیان بۆده‌کرێت له‌لایه‌ن سورچیهکانهوه چون بۆ لای مه‌سعوود و پێیان ووت ده‌بێ ئه‌و ئهسکهندهرهمان ته‌سلیم بکه‌ی ئهگهرنایکهی ئه‌وه ده‌یکه‌ین به شه‌ری سورچی و پارتی بۆیه مه‌سعوودی داوێن پیس بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله ڕازیبوو به‌وه‌ی که ئه‌سکه‌نده‌ری کۆنه پێشمه‌رگه راده‌ستی دوژمنه‌کانی بکاته‌وه له کاتێکدا که سه‌د له سه‌ر سه‌د ده‌یزانی ده‌یکوژنه‌وه چونکه بۆ ئه‌و کات زۆر زه‌حمه‌ت بوو پارتی بتوانێ شه‌ری سورچیه‌کانی پێ‌بکرێ بۆیه ڕازی دهبێو بارزانیه‌کان له‌به‌رچاوی مه‌سعوود و به‌ئه‌مری مه‌سعوودی خائین دهستو چاوی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌به‌ستن و به سه‌یاره‌یه‌کی مه‌سعوود ده‌یبه‌ن بۆ ئاکرێ و بۆ دوژمنانی ئه‌سکه‌نده‌ر و سورچیهکانیش به پیرو گهنجو و مندال چاوه‌رێی کاکه ئه‌سکه‌نده‌ری کۆنه پێشمه‌رگه ده‌که‌ن کاتێک ده‌گه‌نه ئاکرێ زیاتر له 2 هه‌زار که‌س چاوه‌رێی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌که‌ن له‌و شوێنه‌ی که کوڕهشێخهکهی لێکوژرابو چونکه سورچیه‌کان بهمهسعوودیان ووتبوو ده‌بێ ئهسکهندهرمان بۆ بهێننه ئه‌و شوێنه‌ی که کورهشێخهکهی کوشتوه بۆ یه له‌و شوێنه چاوه‌رێیان ده‌کرد جه‌ماعه‌ته‌که‌ی مه‌سعوود ئه‌سکه‌نده‌ر لهسهیتهرهکه ته‌سلیم به عه‌شیره‌تی سورچی ده‌که‌نوو سورچیهکانیش له‌به‌رچاوی بارزانیه‌کان ئه‌سکه‌نده‌ر لهدارێک ده‌به‌ستنه‌وه و به‌ناشیرینترین شێوه ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌که‌ن به پارچه پارچه و ئه‌سکه‌نده‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێته 13 هه مین
شه‌هیدی بنه‌ماله‌که‌ی و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌و کهرهساتهی بنه‌ماله‌ی بارزانیه‌کان ده‌بێته ده‌نگ و دۆرێکی زۆری هه‌موو ناوچه‌که ناڕازای زۆر زۆری لێده‌که‌وێته‌وه چ له ناو خودی بنه‌ماله‌ی مه‌سعوود وچ له ناوچهکهبهگشتی خه‌ڵکێکی زۆر زۆر ئه‌و بێ سیفهتیهی مه‌سعوودیان رسواو شه‌رمه‌زارکردو .دووای چه‌ند ڕۆژێک دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌چێته مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له مه‌سیف و نزیک ده‌بێته‌وه له مه‌سعوود حیمایه‌کانی مه‌سعوود ناهێلن بڕواته لای مه‌سعوود و له‌گه‌ل دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌بێته ده‌نگه ده‌نگیان و بهحیمایهکان ده‌ڵێت به مه‌سعوود بڵێن دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر هاتووه‌و ده‌یهه‌وێ چاوی پێت
بکه‌وێ حیمایهکانیش بهمهسعوود ده‌ڵێن ئه‌ویش ده‌ڵێت با بێته ژوورێ که دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌چێته ژوورێ مه‌سعوود چه‌ند که‌سێکی لهڵایه وه‌کو سه‌ردان چونهتهڵای /مه‌سعوود وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی وه‌ک ئه‌و دایکهئهنفاڵهی که به‌درۆ ده‌ستی ماچ کرد ویستی ده‌ستی ئه‌ویش ماچ بکات به‌لام دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر ناهێلێ ده‌ستی ماچ بکا هه‌ر له ناو ده‌رگا به‌پێوه بهمهسعوودی نا پاک ده‌ڵێت خۆزگاههر 13 شه‌هیده‌کانم له‌دزی کوژرابانه نه‌ک له ڕێگای پارتی و بنه‌ماله‌که‌ی تۆ بهمهسعوود ده‌ڵێت من ته‌نها هاتوم چه‌ند قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌مهه‌وێ پێتی بڵێم مه‌سعوودیش ده‌ڵێت فه‌رموو بیڵێ ده‌ڵێت مه‌سعوود چۆن دڵت هات تهنهائهو تاقه کوڕهممابوو ئه‌و کاره‌ی پێبکه‌ی که ئه‌و کاره‌شت بێیکرد چۆن دڵت هات ته‌سلیم به‌دوژمنانی بکه‌ی مه‌سعوودیش ده‌ڵێت ووهڵله چی بکه‌م دایکی شه‌هید ئه‌سکه‌نده‌ر من قه‌ت له‌و باوهرهدانهبوم سورچیه‌کان ئه‌سکه‌نده‌ر بکوژنه‌وه دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌ڵێ به‌ڵێ ده‌تزانی دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر بهمهسعوود ده‌ڵێ ده‌زانی من له‌که‌یه‌وه باوه‌رم به‌تۆ نه‌ماوه مه‌سعوودیش ده‌ڵێ له‌که‌یه‌وه ده‌ڵێ له‌کاته‌ی ماڵی خۆت برده‌سه‌ری ڕه‌ش باوه‌رم پێت نه‌ماوه موسعوود پێی ده‌ڵێ بۆ دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر پێیده‌ڵێ چونکه له‌زه‌مانی سه‌دام سه‌ری ڕه‌ش جێی ئافره‌ته له‌شفرۆشه‌کان بوو تۆش له‌م هه‌موو چێگایه هاتویته ئێره دایکی ئه‌سکه‌نده‌ر هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێت ودێته ده‌ره‌وه جا بۆیه حه‌زم کرد ئه‌و ڕووداوه بر بر لهشهرمهزاریهی مه‌سعوودی بێنمه‌ک مه‌سعوودی خائین به بیر خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماله‌ی کاکه ئه‌سکه‌نده‌رو هه‌موو ئه‌وکه‌سانه بهێنمه‌وه که ڕۆژێک له‌ڕۆژان پێشمه‌رگه بوونه بزانن که مه‌سعوود هیچ کاتێک باکی بهپێشمهرگهنهبوه ده‌مهه‌وێ زیاتر مه‌سعوود بناسن و بزانن کهمهسعوودو بنه‌ماله‌که‌یان هه‌رله‌کۆنه‌وه به بێبه‌هاترین که‌سایه تی سه‌یری پێشمه‌رگه‌و ناوی پیرۆزی پێشمهرگهدهکهن ئه‌وه‌ی مه‌سعوود کردی و ووتی ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردنکردی هه‌میشه سه‌ری پێشمه‌رگه‌ی کردووه به‌قوڕا قه‌ت له‌خه‌می پێشمهرگهنهبووه ئه‌وانه‌ی که‌من و 100 دان که‌س باسمان لێوه‌ی کردووه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن که‌وا مه‌سعوودی سه‌رۆک مافیا ته‌نها دژی پێشمه‌رگه بوه نه‌ک له خه‌می پێشمه‌رگه بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست