کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌..کۆسره‌ت چوو بۆ‌ به‌غدا... كۆسرەت رەسول: بە مه‌رجی جێ بەجێكردنى داواكاریەكان ئەچم بۆ بەغداد- تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Monday, 16/02/2009, 12:00

1866 بینراوە


ئێواره‌ی ئیمڕۆ کۆسره‌ت ره‌سول و مسته‌فای سه‌ید قادر به‌ هاوڕییه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م و له‌ رێگه‌ی فڕگه‌ی سلێمانی سه‌فه‌ری به‌غدای پایته‌ختیان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ دکتۆر به‌رهه‌م بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد که‌ سه‌فه‌ری ناوبراوان بۆ به‌غدا بۆ دیده‌نی و گفتگۆکردنه‌ له‌ گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ، در‌ێژه‌ی داێی و وتی: دکتۆر به‌رهه‌م له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردن به‌ کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی بۆ په‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌ بریاره‌که‌یان شکستی هێنا ،بۆیه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی داوای شه‌خسی له‌ ده‌ستله‌کارکێشاوه‌کان کردووه‌ تا سه‌ردانی بکه‌ن و دانوستان له‌ گه‌ڵیاندا بکات بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌یان.
جێگای باسه‌ به‌ گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی کۆسره‌تیان کردووه‌ ده‌ڵێن: ئه‌و به‌ته‌واوی خۆی یه‌کلاکردۆته‌وه‌ و زۆر موکڕه‌ له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی.
پێویسته‌ بگووترێت عوسمان حاجی مه‌حمود دوو رۆژه‌ له‌ به‌غدا بوو  و دووجار چاوی به‌ جه‌لال تاله‌بانی که‌وتووه‌ و ،هه‌رچی  جه‌لال جه‌وهه‌ر و عومه‌ری سه‌ید عه‌لیشه‌ له‌ سلێمانی ماونه‌ته‌وه‌.
کوردستانپۆست له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ که‌مال که‌رکوکی زانیویه‌تی ،که‌ عه‌دنان مو‌فتی ئه‌ویش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌فه‌ری به‌غدای کردووه‌ .
چاودێرانی سیاسی نزیک له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌لین: مه‌رجه‌کانی  5 ئه‌ندامه‌که‌ بۆ تاڵه‌بانی زۆر قورسه‌ ، زه‌حمه‌ته‌ پێی قه‌بوڵ بکرێت.

---------------------

 كۆسرەت رەسول: بە مه‌رجی جێ بەجێكردنى داواكاریەكان ئەچم بۆ بەغداد
 
 
 کوردستانپۆست، سه‌رکه‌وتووانه‌ توانی ئه‌مجاره‌ش له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی، ئه‌م هه‌واڵه‌ گرنگه‌ی خواره‌وه‌تان بۆ ئاماده‌ بکات و  له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی زانیاری ته‌واو‌ وه‌ربگرێت.
 
 پاش ئەو هەموو هەوڵانەى، درا بۆ پەشیمانبوونەوەى كۆسرەت ڕه‌سوڵ و هاوەڵەكانى،  تا بتوانن کۆسره‌ت و هاوه‌له‌کانی، نامه‌ی وازهێنانه‌که‌یان بکێشنه‌ دواوه‌ و په‌شیمان ببنه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تاڵه‌بانی بۆ خۆی داوای لە بەرهەم ساڵح و هیرۆى برایم ئەحمەد و سەعدى پیرە و مسعود بارزانى کرد، که‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بکه‌ن و په‌شیمانیان بکه‌نه‌وه‌، ئەوە بوو ئەرسەلان بایز هاته‌ لاى كۆسرەت ڕه‌سوڵ و نامەى تاڵەبانى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی کۆسره‌ت نامه‌که‌یان لێوه‌رگرتبوو، به‌ڵام ڕێگایان پێنه‌دا بچێته‌ ژووره‌وه‌، دواتر هیرۆی خێزانی تاله‌بانی و بەرهەم ساڵحیش هاتن، بەهەمان شێوە ویستیان كۆسرەت ڕازیی بکه‌ن بە گەڕانەوە و دانیشتن له‌گه‌ڵ جه‌لال تاله‌بانییدا، بۆ ئه‌وه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌یان کردبوو، که‌ لەگەڵ خودی تاڵەبانیدا دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن، کۆسره‌تیش له‌ وه‌ڵامدا وتبووی: ئەمە تەنها كات كوشتنە و هیچى تر، ئەگەر ئەو مه‌رجانه‌ی، داوامان كردووە، جێ بەجێ نەكرێت،  من بۆ خۆم بەهیچ شێوەیەك تاقه‌تیی  دانووساندن و تاكتیكى مام جەلالم نییە.
 پاش گەیشتنەوەى ئەو هەواڵانه ‌بۆ تاڵەبانى، جارێكى تر تاله‌بای داوا لە بەرهەم ساڵح دەكاتەوە، كە به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه‌ ده‌بێت به‌ زمانی منه‌وه‌ به‌ كۆسرەت و برادەرانى  ڕابگه‌یه‌نیت و بڵێن:
 كاكە ئێمە چەند ساڵە برادەرین، هه‌ر هیچ نه‌بێ وەك برادەر وەرن بۆ لام و هەندێ قسە دەكەین.
 دواتر كۆسرەت لە گەڵ هەر چوار ئەندامەكانى تر و برادەرێكى تردا، که‌ سه‌رچاوه‌که‌مان پێی خۆش نه‌بوو ناوی ئه‌و که‌سه‌ بهێنێت و له‌ لامان ئاشکرای بکات، به‌ په‌له‌ كۆبوونەوەیه‌ک ده‌که‌ن، له‌سه‌ر چوونیان بۆ بەغداد یان نا؟ هەر لەوێدا (عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر) دەڵێن: ئێمە نایەن، ئەو فلیمەمان دیوە..دواتر هەریەك لە كۆسرەت و مستەفاى سەید قادر بریار دەدەن بچن، بەمەرجێک هەرچى لەو یاداشتەدا داوایان کردووه‌، ئه‌گه‌ر تاڵەبانى ڕازی نه‌بێت و جێبەجێ نەكات، ئه‌وا هەر لە بەغدا یەكلایى دەكەنەوە و وازهێنانه‌که‌ی خۆیان جارێکی تر ده‌خه‌نه‌وه‌ به‌ر ده‌ست تاله‌بانی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت یه‌کسه‌ر تاڵەبانى به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی په‌یمانه‌که‌ بنووسێته‌وه‌ و واژووی له‌ سه‌ر بکات، نه‌ک به‌ ده‌می په‌یمان بدات و بڵێ باشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ دیكۆمێنت و بەڵگە،  وه‌کو په‌یمان و قسه‌ و بڕیاره‌کانی پێشووتری لێنه‌یه‌ت.
 شایانی باسه‌ ئێوارەى ئەمرۆش فرۆكەیەكى تایبەت، له‌ به‌غداوه‌، گه‌یشته‌ سلێمانی، هەریەك لە كۆسرەت و مستەفاى سەید قادر و بەرهەم ساڵحیان هه‌ڵگرت و بەرێ كەوتن بۆ بەغداد، تاکێشه‌کان بەیەكجارى یەكلا نەكرێنەوە، ئه‌وا كۆسرەت و هاوەڵەكانى سوردەبن لەسه‌ر وازهێنانیان.
 
 سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌‌که‌مان،چه‌ند زانیارییه‌کی دیکه‌ی پێداین‌، له‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی داخوازیی و پێشنیاره‌کانی کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی، که‌ پێش ماڵئاواییکردن، به‌و چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه‌ کۆتاییمان به‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌مان هێنا:
 پرسیار: ئه‌و پێشنیارانه‌ی که‌ باس ده‌کرێت، هیچی تێدایه‌ بۆ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان؟
 وه‌ڵام: من پێشنیاره‌کانم دیوه‌، زۆرن و ورده‌کاری زۆری تێدایه‌، له‌ راستییدا ڕاسته‌وخۆ هیچی وای بۆ هاولاتییان تێدا نییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، داوا کراوه‌، وه‌زیره‌کان لاببرێن و سه‌ر له‌نوێ که‌سانێک دابنرێن، که‌ خۆشه‌ویست بن له‌ لای خه‌ڵکی.
 پرسیار: ڕاگه‌یاند‌نه‌کان وا باس ده‌که‌ن، که‌ له‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ کاک کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی، ده‌یانه‌وێت، تاڵه‌بانی واز له‌ ده‌سه‌لات بهێنیت و ببێت به‌ مه‌رجه‌ع، ئه‌مه‌ تا چه‌ند راسته‌؟
 وه‌ڵام: وه‌ک وتم، من خۆم داخوازییه‌کانیانم دیوه‌ و به‌ ناوه‌رۆکه‌که‌یدا چوومه‌ته‌وه‌، شتی وای تێدا نییه‌.
 پرسیار: چی دیکه‌ له‌ پێشنیار و داخوازییه‌کاندا هاتووه‌؟
 وه‌ڵام: زۆرن، ئه‌وه‌نده‌ی،‌ ئیستا له‌ بیرم بێت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
 1.ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بکرێت، بڕیاره‌کان هه‌مووی له‌ ژێر ده‌ستی مام جه‌لالدا نه‌بێت.
 2. سه‌رچاوه‌ی دارایی و پاره‌ی حیزب و ده‌ستکه‌وتی تر، بخرێنه‌ روو، هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئاگاداربێت و لێیان نه‌شارێته‌وه‌.
 3. گۆڕینی هه‌موو داموده‌زگاکان.
 4. هێنانه‌وه‌ی ده‌رکراوه‌کانی ناو یه‌کێتیی و ئه‌وانه‌ی که‌ تۆراویشن.
 5. پیاچوونه‌وه‌ به‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ پارتییدا کراوه‌، چ ڕێکه‌وتنه‌ ئاشکراکان بێت، چ ئه‌وه‌ش بێت که‌ له‌ ژێره‌وه‌ کراوه‌.
 6. لابردنی هه‌موو وه‌زیر و به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان و دانانی که‌سانی تازه‌ ، ده‌بێت  پرسیار و به‌ بڕیاری هه‌موو لایه‌ک دابنرێن، نه‌ک ته‌نها به‌ بڕیاری مام جه‌لال.
 7. ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و سه‌رجه‌م کوتله‌کان.
 
 ئه‌مه‌ به‌ کورتیی هه‌ندێ له‌و داخوازییانه‌یه‌، که‌ خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌م مام جه‌لال.
 پرسیار: باڵی ڕیفۆرم و خوودی کاک نه‌وشیروان چ ڕۆڵێک و کاریگه‌رییه‌کیان له‌ سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ هه‌بووه‌؟
 وه‌ڵام: ڕاسته‌وخۆ کاک نه‌وشیروان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌وه‌ نه‌بووه‌، ئه‌وانه‌ پێنج ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بوون و وازیان هێناوه‌، کێشه‌که‌ کێشه‌ی ناو یه‌کێتییه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ باڵی ڕیفۆرم و کاک نه‌وشیروانه‌وه‌ نییه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ناو به‌ ناو کاک نه‌وشیروانیش له‌و ڕووداوانه‌وه‌ تێوه‌ ده‌گلا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)