حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌خۆشخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی سلێمانی
Monday, 17/01/2011, 12:00
له سه‌رووی شار هه‌یکه‌لی بینایه‌ک به‌ڕووتی وه‌ک له‌شی ڕووتی سه‌رۆکه موحه‌جه‌به‌کانمان، دیاره. بینایه‌ک که ده‌کرێت له تێڕوانینمان بۆی، پێناسه‌یه‌ک بۆ هه‌یکه‌لی چوار شانه‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی هه‌زه‌لی و هه‌ڵڕژاو بکه‌ین، ده‌سته‌ڵات و داموده‌زگایه‌ک که وه‌ک کۆشی خراپه‌کاران له‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی ئێستا و شه‌ست مه‌تریه‌که‌ی جاران هه‌لڕژاوه.
نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که له ئه‌زه‌له‌وه ته‌واو نه‌بووه و ته‌واو نابێت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌میشه ده‌سه‌ڵات و دیموکراسیه‌تی کوردی ده‌ڵه‌مه‌یه و ته‌واو نابێت و پێویستی به بودجه‌ی گه‌وره‌تره. نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی مقاوله حیزبیه‌کان و کارمه‌ندانی چاودێری دارایی و شاره‌وانی و کۆمپانیای چیمه‌نتۆ و چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی یه‌کێتی و چه‌ندین ئه‌ندام و شتی ته‌نده‌ر بۆ ده‌رچوو، بینی.
ته‌نها هه‌یکه‌لێک که له ساڵی 2004 تا هه‌نووکه به سه‌دان گیرفانی پڕکردووه له‌پاره و که‌چی هێشتا ته‌قه‌ڵی له برینی مناڵێکی کورد نه‌داوه. لێره‌وه با ته‌نها نوچه‌ی خه‌یاڵێک بده‌ینه سه‌روی وردیله مقاوله‌کان و جه‌نابی سه‌رۆکه ده‌مامک داره‌که.
ئه‌وه ته‌نها هه‌یکه‌لی سه‌قه‌تی نه‌خۆشخانه‌یه‌که، گیرفانی عه‌شاماتێک دزی پڕ کرد، ئیتر گوناهی ئه‌م سه‌رۆک و سکرتێر و ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی و شتانه چییه، که گیرفانی ده‌رپێ دڕاوه‌کانیان وا هه‌ڵئاوساوه! بێگومان سه‌روه‌تی ئه‌وانه‌ی له به‌هاری 1991 ته‌نها کاله‌یه‌کی ئه‌دیداسی سێخه‌ت بوو، وه ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی ئابووری و سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵی و کۆمپانیای گه‌وره گه‌وره و فڕۆکه و شتی سه‌یر سه‌یری ئابووری و بانک و باخیره‌یان هه‌یه، له قوڕگی ته‌نده‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه ده‌ر هاتووه که ناویان ناوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
دیمه‌نی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه گیرفانی بڕاوی بووجه‌ی خه‌ڵکی کوردستانم ئه‌هێنێته‌وه بیر که به‌ته‌نها دوو سه‌رۆکی بێ خه‌یاڵ که خاوه‌نی هیچ زانستێکی سیاسی نین جگه له میلله‌ت چه‌وسانه‌وه‌و نیشتیمان فرۆشتن، گیرفانی بانک و مناڵه‌کانیان لێ پڕ ده‌که‌ن ، که‌چی بینای ئه‌م حکومه‌ت و دیموکراتیه‌ی ئێمه هه‌ر ده‌ڵه‌مه‌یه و هه‌ر هه‌یکه‌له و ته‌واونابێت، ئه‌وه‌تا ئه‌م حکومه‌ته هه‌زه‌لیه‌ی کورد، وێنه‌ی دروست کردنی خه‌سته‌خانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌که‌ی سلێمانی هه‌ر جاره‌و یه‌کێک و هه‌ر ده‌مه‌ی لایه‌ک وه‌ری ئه‌گرن و دای ده‌دۆشن، ئه‌وه‌تا مقاولی سیاسی نێچیرڤان به‌ره‌زانی سوڕێک لێی ده‌خوڕێت و دواتر ده‌یداته‌وه ده‌ستی مقاولی به‌توانای کردار شه‌رته و جه‌نابی دکتۆر به‌رهه‌م که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی حکومه‌ت لێخوڕینه. ئه‌وه‌تا هه‌رجاره و مێگه‌لێکی عه‌وام له په‌ڕله‌مان ته‌نده‌ری ئه‌ندام په‌ڕله‌مانییان بۆ ده‌رده‌چێت ، هه‌ر جاره‌و مێگه‌لێکی زه‌رد و سه‌وز ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی بوونه وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌کانیان بۆ ده‌ره‌چێت، ئه‌وه‌تا به وێنه‌ی پڕۆژه ئه‌زه‌لییه‌که‌ی سلێمانی حکومه‌تێکی ئه‌زه‌لی ترمان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ن کردنی پیاوه شۆڕش گێڕه کۆنه ساواکه‌کانی ئێران.
بودجه‌ی نه‌خۆشخانه خه‌یاڵیه‌که‌ی سلێمانی هه‌ر ده‌مه و به شێوازێکی نا ڕاسته‌وخۆ له‌م به‌رپڕسی یه‌کێتی بۆ ئه‌و به‌رپرسی یه‌کێتی یاری ده‌کات و هه‌رجاره و گیرفانی دزێکیان پڕده‌کاته‌وه له خوێنی مناڵانی شار، هه‌ر وه‌ک چۆن حکومه‌تێێک وه‌ک ته‌نده‌ری پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 400 قه‌ڵه‌وێره‌یی تر له 1991 تا هه‌نووکه ، بۆ هه‌ر دوو سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی و به تایبه‌تی، به‌ره‌زانی و تاڵه‌بانی ده‌رچوو. وه بۆ هه‌میشه خوێنی میلله‌تێک به‌ناوی حکومه‌ته‌وه ئه‌که‌نه ناو بانکه ده‌وڵه‌مه‌نده خه‌یاڵییه‌کانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست