کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جەند بیر خستنەوەیەك بۆ ناوەندى تەندروستى لەم هەڵبزاردنانەدا

Monday, 16/09/2013, 12:00

984 بینراوە



ناوەندى تەندروستى
كارمەندانى تەندروستى و فەرمانبەرانى ناو ناوەندى تەندروستى
تكایە جیتر بە عاتیفە و بە قسەى باق و بریق و وەعدى درۆ و زەردەخەنەى ئەو كەسانە هەڵ مەخەڵەتێن كە هەتا ئیستا دەستیان لە بینە قاقەتاندایەو دەستیان سوورە بە خوێنتان و وورگیان زل بووە بە ماڵ و سامانتان .
بیرتان نەجێت كە ئەم دەسەڵاتە جەندین ساڵە و بە هەموو جۆرێك ئیوە ئەچەوسێننەوە و حسابى مرۆڤى بۆ نەكردوون تەنها لە كاتى هەڵبژاردندا فرمێسكى تیمساحیتان بۆ ئەرێژن و دواتر هیچ حسابێكتان بۆ ناكەن . وەبیرتان دێنمەوە كە ئەم دەسەلاتە گەندەڵە لە ناو ناوەندى تەندروستى دا چۆن رەفتارى لەگەڵ ئێوەدا كردووە و ئیتر خۆتان بریار بدەن ...
1- كاك عیماد ئامادە بوو 600 لابتۆب بداتە دكتۆرەكان بە بى ئەوەى تەنها لابتۆپێك بداتە كەسێكى خوار دكتۆر .
2- دكتۆر ریكەوت هەر لە كاتى مدیر عامییەوە كارمەندى ریسوا و سووك كردو كردیە كۆیلەى دكتۆرەكان بۆ نموونە لە مكافئە كردندا هەموو كات برى 150000 دینارى بۆ دكتۆر دەكرد و بەلام 75000 بۆ كارمەندان ؟؟؟ بەریوەبەرى كارگێرى نەخۆشخانەكانى خستە ژێر دەسەلاتى بەرێوەبەر كە دكتۆرن و بەمەش قورسایى كارمەندانى نەهێشت ؟؟؟ نیرسە جامعیەكانى كردە كەڵەگاى ناوەندەكە لەبەر ئەوەى نیان خانى كۆیلەى خۆى لەو ناوەندەدایە .
3- هەر ئەو دەسەلاتە دزەیە كە چەند وەخت بوو پارەى ئیوەى دزیبوو بە هەولى كەسانێك برێكیان لە قورگیان دەر هێنایەوە و هەتا ئیستاش وەك پێویست نەیانداوەتەوە .
4- هەر ئەو دەسەلاتە زالمەیە 20 سالە جەبارى سەندیكا و چەند كەسێكى كردووە بە مۆتەكە بە سەرتانەوە و لەسەر حسابى ئیوە سەیارە و زەوى و ...... وەر دەگرن و لە هەمان كاتدا هەمووشتان دەكەن بە قوربانى تۆزى رێگەى مەسئولێك .
5- هەر ئەو دەسەلاتە بوو كە بە ئێوەى را نەبینى دەرماڵى مەترسیتان وەكو دكتۆر بۆ خەرج بكات لە كاتێكدا ئەو دەرماڵەیە بۆ دكتۆر و كامەند و كارگوزار و هەموو بەشەكان وەكو یەكە بەڵام ئەمان هەر لەبەر ئەوەى بیسەلمێنن ئێوە حەددى ئەوەتان نییە هاوشێوەى دكتۆر هیچ وەر بگرن ئەو جیاوازییەیان تێدا كردووە .
6- هەر ئەمانە بوون كە بە شێوەیەكى دیكتاتۆریانە و بێ هیچ بنەمایەكى دیموكراسى و بێ گوێدانە راى ئێوە و بە بریارێكى تاكرەوانەى نێوان (ل . مەڵبەندى سلیمانى ى ن ك و كاك جەبارى مۆتەكەى سەر كارمەندان و كاك یوسفى مەڵبەند و كاكە دكتۆر رەهێلى كاندیدى ئیستاى لیستى سەوز بۆ پەرلەمان ، كاك هاوژینیان كردە لیپرسراوى لقى سلیمانى سەندیكاكەتان و ئەویش بەرەو زیاتر بە حیزبى كردنى ناوەندەكە هەنگاوى ناوە .
7- هەر ئەم دەسەڵاتەشە كە بە رەواى نەبینیوە تەنها كارمەندێكى تەندروستى لەناو ناوەندەكەدا خۆى كاندید بكات بۆ پەرلەمان و بە داخەوە سەندیكا حیزبییە ماستاوجییەكەشتان كۆبوونەوە بە كارمەندان دەكات و دكتۆر رەهێل بە نوێنەرى خۆیان دەناسێنن . حەق وایە بپرسن (بۆ كاندید كردنى كارمەندێكى تەندروستى بۆ پەرلەمان تاوانە ؟؟؟)
8- دەى كارمەندان بپرسن بۆ دەرماڵەى خەفارەتتان بۆ خەرج ناكرێت لە كاتێكدا سەرجەم دكتۆرەكان وەرى دەگرن ؟؟؟؟
لە كۆتاییدا تەنها ئەوەندە دەلێم با چیتر نەبینە پەیژە بۆ سەركەوتنى كەسانێكى گەندەڵ بەسەرماندا بۆ زیاتر خراپە كرد و نەبینە پردى پەرینەوەى دزو گەندەڵ و خراپەكاران بەسەرماندا .
با ئیتر دەنگمان بە ویژدانى خۆمان بدەین نەك بە عاتیفە و چاو سوركردنەوەى كەسانێك . لە ناو كابینەى دەنگدانەكەدا پرسێك بە ویژدانت بكە ئاخۆ رێگەت پێ دەدات چیتر ئەم دەسەلاتە بتچەوسێنێتەوە و تۆش هەر كۆیلە بیت ؟؟؟؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)