کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە بە رێکخراوی خەباتگێڕ و کەسایەتی ماندوونەناس دەکرێت

Friday, 13/04/2012, 12:00


ئەگەر بەویژدان و بابەتیانە ، هەڵسەنگاندن بۆ بەشی زۆری بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ، لەتاوان و ناپاکی لە جاشەکانیان تێپەڕاندووە . جاشە کان ، لەپێناوی پارە و لەزەتی دەسەڵات و ئازاردانی خەڵک و خۆشگوزەرانیان سڵیان لەهیچ تاوانێک نەکردۆتەوە ، بەلام لە٢٢ ساڵەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی ، ئەوانیش بەهەمان کەلتور و خراپتریشەوە ، بەپێش سوپای داگیرکەر کەوتن ، تیرۆری کەسانی ئازادیخوازی باشور کوردانی ڕٶژهەلاتیان کرد ، هاوشێوەی بەعس زەلیلی تاکی کورد دەکەن ..... لەتەک ئەمانەش تاڵانی بودجەی گەل و هەنگاوی بێ هیوای تاکی کورد بۆ مەسەلە نەتەوەیەکان پەرە پێ دەدەن . یاسا بەرامبەر تاوانەکانیان بوونی نیە ؟ بەداهاتی گەڵ خۆشگوزەران دەژین ، بێدەنگیان لەمافی کورد کرد لەبەغدا ، لەپێناو پلە ی سیاسی و ئیداری و بودجە دا ، دڵراگرتنی داگیرکەرانی کوردستان ، تەراتێنی دەزگا سیخوریەکانی میت و ئیتلاعات ... بەنۆرمالکلردنی ناپاکی و فایلدارەکان و پیدانی پۆستی باڵا پێێان .. ئەوەم بۆ ڕەوایەتیدان بە ناپاکی جاش نیە ، بەڵکو خەبات دژ بەجاش و ئەو دەسەڵاتە کوردیە بەرەو یەک ڕێگا دەڕوات . بەتایبەتی ئەو دەسەڵاتە کۆی پیاوەکانی بەعسی لە(ئەمن و موستەشار و فایلدار و ئەنفالچی و. جاش قەلەمەکانی بەعس ..) گەیاندۆتە ناو قوڵایی پلەی سیاسی ، لەمەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پەرلەمانتارو بەرپرسی دەزگا ئەمنیەکان و کادیری بەرزی راگەیاندنی دا.
هاوکات خەبات بۆ دۆسیەی (گەلکوژیی کورد) تایبەتمەندی خۆی هەیە . بە هۆکاری ئەوەی مرۆڤ لەسەر هەردۆسیەیەک بەدوایی تاوانبارانی ئەو دۆسیەیە دادەچێت . هەرچەندە بەشێک لەبەرپرسانی پارتی ویەکێتێش ، بەشدارن لە تاوانانەکە . بەهۆی زانینیان لەکاردانەوەی بەعس لە بەپێش سوپاکەوتنی داگیرکەری ئێران لە((حاجی ئۆمەران و بیرە نەوتەکانی کەرکوک)) . یان لەڕێگریکردنی دەربازبونی خەڵک بەرلەژاربارانکردنی هەلەبجە و تاوانی ئەنفال دا.

١١ سالە لەهەندەران ، هەندێ جاریش لە کوردستان ، دۆسیەی خەبات بۆ بەجینۆساید ناسین و دادگایی جەلادانی کورد ، زۆر جار بۆتە ڕۆژەڤی میدیا و شەقام کوردی ، لە دۆسیەکانی خەزرەجی و ئانرانتەوە بۆ گفتوی پەرلەمانی سوید و سویسرا و دادگایی جاش و بریارەکانی دادگای عێراق و عاشق بونە بەردەوامەکەی ((بارزانی وتاڵەبانی)) بۆ گەورە جەلادانی کورد لەنمونەی ((سولتان هاشم و خەزرەجی و وەفیق سامەرائی و تاریق رەمەزان و سەدان سەرۆک جاشی وەک قاسم ئاغای کۆیە .... نمونەیەکی گەشی ململانێی ئەو خەلکانەیە لە گەڵ دەسەڵاتی کوردی لە کارو خەباتیان بۆ ئەم دۆسیەدا . کۆی ئەمانە وئەو چەند ساڵە ی گەیشتومەتە دەرەنجامی ، هۆکاری سەرەکی جوڵاندن و گەورەکردنی دەگەرێتەوە ، بۆ دوو خاڵ . ١/گیانی قوربانی دان لەکاتکوشتن و پارە خەرج کردن لەسەر گیرفانی خۆت . ٢/ بوێری لەهەلوێست نواندن دا . ئەم دوو خالەش هۆکاری سەرکەوتنی بەپلە یەکی دینەمۆی دۆسیەکانی خەباتی (چاک ، جاودێری کوردۆساید) بوو . وە ((گیانی قوربانیدان)) بۆ ئەو ٥ ئەندامەی گروپی بەگڕخستنی دادگایی کردنی نزار خەزرەجی دەگەڕێتەوە لەدۆسیەی خەزرەجی دا . ئەگەرنا ، دەیان ڕێکخراو لە و بوارە دا هەیە ، بۆچ نەیانتوانی دۆسیەیەک لەدژی جەلادان یان بەجینۆساید ناسین لە وولاتێکدا دروست بکەن ،بەو وەزارەتەی شەهیدانیش کەلەکاری ئیداری بەو لاوە لەهەموو خالەکانی تر نمونەی وەزارەتیکی تێكشکاو دارماوە لەئەخلاق و ویژدان دا ؟
لەگەرمەی دابڕان یان جیابونەوەی پۆلێک ئەندامی چاک ٢٠٠٧ ، بەشێکیان ئەندامی بەرزیش بوون . هەردوو لا بەناوی چاک کاری دەست پێکردەوە ، ئەوەی بووە هۆکاری چاودیری کوردۆساید گەشە و ئەوانیش پەراوێز بکات ، لەگەرمەی ئەوشکستە مەعنەویە (جیابونەوە) ئەو دوو خاڵەی سەرەوە بوو . لێرەدا نمونەیەک دەهێنمەوە ، لە ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ زیاتر لە٦٠٠ کارو چالاکی هەمە جۆرمان ئەنجام دا و کۆمیتەکانی چاک لە ٦ کۆمیتە گەیشتە ١٢ و چاک بووە بابەتی چەندین جارەی مانشێتی میدیاکانی کوردی لەدۆسیەی دادگایی کردنی تالەبانی و دەستکێسانەوەی بارزانی و بەجینۆسایدناسنی پەرلەمانتار و پارت لەسوید و بەریتانیا و نەرویژ و ئەنجامدانی دەیان سیمنار و کۆنفرانس و خۆپێشاندان تەنانەت بۆمەسەلە نەتەوەیەکانیش ئەوەی ئەمڕٶش بۆتە وەستانی دابرانی هەمان ئەو دوو خاڵەیە ، بەتایبەتی کەلە بەشێک لەئەندامانی دەستەی کارگێری هەولیان دا لەو جوانیەی داببڕن و کاریگەری خۆشیان کردوە.
بۆیە خەباتکردن بۆ دۆسیەی جینۆساید بە بوجەی ملیۆنی و لەئوتێلە نایابەکانی ئەورپا و هاواری راگەیاندنە زبەلاحەکانی دەسەلات پێک نایێ ؟ وە قسەکردن لەسەر تاوانەکان ، بێ ئەوەی ووشەکان بچێتە سەر تاوانی بەرپرسان سورانەوەیە لەبازنەیەکی داخراو دا ؟ . وەخەباتی یاداشت ونوسین کەمپین و رەخنەی نەرم لەگەل دەسەڵات ، جاش وموستەشارەکانی بەرەو دادگا و داکۆکیەبەردەوامەکانی بارزانی وتالەبانیی لەگەورە جەلادانی کورد ، کۆتایی پێ نە‌هێنا ؟ خەباتکردنیش لەناو ئەو دوو پارتەش ناو لێنان لەخۆت کەچالاکڤانی بواری جینۆسایدە . لەدرۆیەکی زل و هەلپەرستی بەولاوە ، هیچی تری لێ شین نەبوو . بۆیە هەر لایەن و کەسایەتیەک دەیەوێت راستگۆیانە ویژدانی بەرامبەر گەل و مێژوو ئاسودە بکات و تەنیا لە ١٤ / ٠٤ یان لە ١٦ / ٠٣ هەستی پێ نەکات ، ((جولەکە و پەکەکە)) ئاسا گیانی قوربانی و بوێری تیا بێت ، چونکە گەورە جەلادانی کورد لە قولایی دەسەلاتن و خاوەن دەیان نهینێ هاوبەشیانن .
لەوەش تێدەگەم بنەماڵە و هەندێ لەڕێکخراوی قوربانیان ، چەندە بەدەست ئەو دەسەلاتە کوردیە ڕەزیل و کەسێتیان لەبەعس زیاتر تێكشکاندون (بژێوی ژیان و چارەسەری ئازارەکانیان وەک کلیل بەدەستیانەوەیە) بەلام ئەوەی تێناگەم چۆن یەکێک دەیان کەسی بەدەست ئەو جەلادانە لەنوگرە سەلمان و عەرعەر بە قێزەوەنترین تاوان شەهید بوبێت ، کەچی تاوانبارو تەسلیمکەری خۆشەویستانی بەرپرسی باڵای پارتی ویەکێتیش بێت وبەخۆشی بڵێت ڕٶشنبیرو چالاکڤانی بواری ئەنفال ، ڕیکلام و هەواداری بارزانی و تاڵەبانی بێت !؟ زۆر سەیرە ، ڕۆژانە گوێ بیستی کوشتنی ئافرەتی کورد دەبین بەتاوانی "نامووس پەرستی" یان لە شەرە کۆمەڵایەتیەکاندا ،ڕیگای دادگا لەیەک دەگرن !؟ بەلام ئایا کەم ناموسی ژن و نەتەوەییمان بەدەست ئەو جاشانە ی ئەمرۆ پارتی ویەکێتی داڵدەیان دەدەن ەتک کرا .!؟ ناڵیم بەگیانی خێلەکیانە تٶڵە بکەنەوە . بەلام چ شەرمێکە بێدەنگن لەو دەسەڵاتەی سڵ لەهیچ رەفتارێک بەرامبەر باوک و برا و خۆشکەکانتانی نەکردۆتەوە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە