چیرۆکی کیژێکی وردیلە لەگەڵ ......... چەند دەنگە شقارتەیەک
Saturday, 02/11/2013, 12:00
نوسینی نوسەری بەناوبانگ هانس کریستیان ئەندەرسن
گۆڕین و رێکخستنی لە زمانی عەرەبییەوە ....... باوکی دوین
نوسەری دانیمارکی بەناو بانگ هانس کریستیان ئەندەرسن .. .. یەکێکە لە بلیمەتەکانی چیرۆکی داستان سالی ١٩١٨ لە کۆبنهاون پایتەختی دانیمارک لە خێزانێکی هەژار لەدایک بووە باوکی پینە دۆز بووە ، دایکی خزمەتی ماڵانی کردووە ، لەسەرەتاوە هەولێ داوە
ببێتە ئەکتەر سەرکەوتوو نەبووە ، سەفەری وڵاتانی ئەوروپا و تورکیای کردووە ، چیرۆکی زۆری داستانی نۆسیوە چیرۆکەکانی زور کاریگەر بووە .
ڕەنگدانەوەی زۆری هەبووە لەسەر چاک سازی باری گوزەرانی هەژاران لە ئەوروپا . کتێبەکانی بۆ ٩٤ زمان وەرگێڕاوە ، زۆر لە نوسەرانی جیهان هەوڵیان داوە تا زمانی دانیمارکی فێر بن تەنها لە بەر ئەوەی بتوانن نوسینەکانی ئەم نوسەرە گەورەیە، بە زمانی دایک بخوێننەوە بەدرێژایی ژیانی هاوسەرگیری نەکردووە ، لەتەمەنی هەفتا ساڵید لە ساڵی ١٩٧٥ مردووە .
لە گۆڕستانی ئەسیستبس لە کۆبنهاون نێژراوە
شەوێکی زستانی سەخت
بەفر کڵۆ کڵۆ
دائەبەزی
شەوێک بوو
لەشەوانی سەری ساڵ
تاریکی شەو
تیشکی رۆژی
دائەپۆشی
کەسەکان
دڵیان خٶش بوو
جگە کیژێکی هەژار
بەپێی خاوس و
بەتەنیا
جادەی سەهوڵی ئەبڕی
لەکاتی پەرینەوەدا
تاکێ
کەوشەکانی لەدەستدا
ئەوی تریان
منداڵێکی پێخاوس بوو
لێی دزی
ڕوومەتی سورو شین بوو
لەسەرمادا
قژە زەردە جوانەکەی
لە سەر شانی
سەهۆڵێکی شەختە بوو
کیسەیەکی بەدەستەوە
پربوو
لەشقارتەی ڕەنگاوڕەنگ
هاواری دەکرد
شقارتە
کەسێک نەبوو
لێی بکرێت
پەنجەرەکانی سەرشەقام
بە چرای جۆراوجۆر
ڕازاوەبوو
بۆنی گۆشتی برژاو
دەگەیشتە
ئەو دیو شەقام
سەری ساڵ بوو
هەرچەندە
لای ئەو
وا نەبوو
جێگایەکی
دەستنیشان کرد
لەپەنای دیوارێکە
لەوێ گرمۆڵە بوو و
حەسایەوە
پەنجەکانی گۆی نەدەکرد
لەسەرمادا
نەی دەتوانی
بگرەێتەوە بۆماڵ
باوکی
لێی ئەدات
ئەگەر
بڕواتەوە و
هیچ نەفرۆشیت
دەستەکانی
سڕ ئە بوو
کەوتەی بیری
ئا ... دەنکە شقارتەکان
ئەبێ سودیان هەبێت
دانەیەکی داگیرساند
لە ناو دەستیا
وێنەی مومیك
گری گرت و
چ مۆمێکی سەیرە
لە خەیاڵێکی فرەواندا
خۆی بینی
دانیشتبوو
بەرامبەر
سۆپایەکی پڕ لە ئاگر
دەستەکانی
گەرم دە بوو
بەڵام گڕی شقارتەکە
هەر زوو کوژایەوە
دووبارە گرمۆڵە بوو
بەدەستە لەرزۆکەکەی
شقارتەیەکی
داگیرساند
دەوروبەری بەگڕی
ڕووناک کردو
دەستی گەرم بوو
لە تیشکە
دیوارەکە
بە ئاسانی
ئەبینرا
مالێک دەرکەوت
لە ژورەوە
میزیک ڕزاوە بوو
بە شەرشەفێکی
ڕەنگی سەوز
لە سەرەوە
ڕیزیک قاپی
ڕەنگاو ڕەنگ
لە ناویدا
مراوییەکی برژاو
دانرابوو
کەچی
لەبەر چاوی
مراوی
فڕی و
بە چەقۆو چەتاڵەوە
گر کوژایەوە
تەنها دیوارێکی ڕەش
لەپێش چاوی مایەوە
دووبارە دانەیەکی
داگیرسان
ئەمجارەیان
خۆی بینی دانیشتبوو
لەژیر دارێکی سەری ساڵ
بە سەدان چرای ڕەنگاو ڕەنگی
پێوە هەڵواسرابوو
دەستی بەرزکردەوە
تا دانەیەکیان بەرێت
لە پڕێکدا
کوژایەوە و
تیشکەکان
بەرز دەبوو
بەرەو ئاسمان
لەدامێنی ئەستێرەکان
جێگیر بوو
داپیرە هەر جارێک ئەیوت
کاتێک
ئەستێرەیەک بۆئاسمان
دادەکشێت
رۆحێک بەرەو لای
بەرز دەبێتەوە
کەوتە
بیری....!
داپیرە
چەند میهرەبان بوو
دواشقارتەی داگیرسان
دەنکەکانی
یەک لەدوای یەک
گڕی دەگرت
لە نا وتیشکە
داپیرە وەستابوو
بیگەرد .. ناسک
بانگی کرد
ووتی جێم مەهێڵە
دەزانم وون دەبی
نایەیتەوە
تا دوا دەنک
ویستی
لە گەڵیا بمێنێ
دوا هەمین گر
زۆر مایەوە
داپیرە ڕوون
دەرئەکەوت
دەستی گرت و
بەجووتە
فڕین
بەرەو ئاسمان
ئازارو
تەنیای و
برسێتی
هەمووی
لەبیر چووە
هەر لەوێدا
ڕۆحی سپارد
لە یەکەم
ڕۆژی سەری ساڵە
بینیان
هێشتا کیژە وردیلەکە
لە قوشبنی دیوارێکە
دانیشتووە
لێوەکانی بە خەندە بوون
لەبەردەمیا
هەندیک شقارتەی داگیرساو
کۆ بووەوە
دیارە ویستویەتی
خۆی گەرم بکاتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست