کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان به‌بۆنه‌ى (18)مین ساڵڕۆژى یاده‌كانى راپه‌ڕینه‌ شكۆداره‌كه‌ى گه‌لى كوردس�

Wednesday, 04/03/2009, 12:00

2114 بینراوە


مه‌كته‌بى سیاسى به‌بۆنه‌ى یاده‌كانى راپه‌رینى شكۆدارى گه‌لى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان

گه‌لى سه‌ربه‌رزى كوردستان:

حه‌ڤده‌ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ناوچه‌یه‌كى دێرینى كوردستان واته‌ ده‌ڤه‌رى رانیه‌و قه‌ڵادزه‌، بریسكه‌ى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ر كڵپه‌ى سه‌ندو سه‌ره‌نجام به‌هه‌ره‌سهێنان و راماڵینى ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانى به‌عس و رژێمه‌ سته‌مكاره‌كه‌ى له‌زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى كوردستاندا كۆتایى پێ هات.

ئێمه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ پیرۆزبایى ئه‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌ى مێژوى نوێ و هاوچه‌رخى كوردستان له‌گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین و رێزى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى راپه‌ڕین ده‌گرین، داواكارین خواى گه‌وره‌ پاداشتى شه‌هیدانى رێگاى پیرۆزى دژایه‌تى كردنى جه‌ورو سته‌م و زۆرداریان پێ ببه‌خشێت.

جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان:

ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى چه‌سپاندنى كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وتى گرنگ له‌ده‌ستورى عێراقداو روخانى رژێمى سته‌مكارى به‌عس، هێشتا گه‌لى ئێمه‌ به‌ته‌واوى به‌ئامانجه‌كانى خۆى نه‌گه‌یشتووه‌و ئه‌رك و ته‌حه‌داى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستى نه‌ته‌وه‌یى و ناوخۆیدا له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ كه‌ده‌بێت خۆمانى بۆ ئاماده‌ بكه‌ین و هه‌وڵى راپه‌ڕاندن و به‌دیهێنانیان بده‌ین.

دیاره‌ راپه‌ڕین له‌كاتى خۆیدا ئاماژه‌ بوو به‌یه‌كگرتوویى ریزه‌كانى گه‌لى كوردستان و ئاراسته‌كردنى سه‌رجه‌م وزه‌و تواناكان به‌ئاراسته‌ى ئامانجێكى ناوه‌ندى هاوبه‌شدا كه‌ئه‌ویش شكستپێهێنانى ستراتیژى به‌عس بوو له‌كوردستانداو كۆتایى هێنان بوو به‌ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌ش و سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ى، كه‌بۆ ده‌یان ساڵ گه‌لى ئێمه‌یان له‌مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى بێ به‌ش كردبوو. زۆر گرنگه‌ كه‌له‌ئێستاشدا ئه‌و گیانه‌ به‌ڕه‌چاوكردنى سروشت و پێداویستى یه‌كانى قۆناغه‌كه‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و دیموكراسى و ئیسڵاحى یه‌كان ئاماده‌بكه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى نیشتمانى كوردستانیدا له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و جێ به‌جێ كردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستورو چه‌سپاندنى پایه‌كانى حوكمڕانیه‌كى هاوچه‌رخ دا هه‌وڵه‌كانمان هاوته‌ریب بكه‌ین.

به‌ڕێزان:

خۆشبه‌ختانه‌ گه‌لى ئێمه‌ به‌ چه‌پ و راست و عه‌لمانى و ئیسلامى یه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یى و كوردستانى یه‌كان كۆك و هاوده‌نگن و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یى یه‌كان یه‌كێكن له‌و مه‌سه‌لانه‌ى جێگاى ناكۆكى نێوان هێزه‌ سیاسى یه‌كان نین. گه‌ر جیاوازیه‌ك له‌بۆچون و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌و شێوه‌ چاره‌سه‌ره‌كاندا هه‌بێت، په‌یوه‌سته‌ به‌مه‌سه‌له‌ ناوخۆیى یه‌كانى هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ى چاكسازى و باشتركردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان و به‌ره‌و پێشبردنى نموونه‌ى حوكمڕانیه‌ نیشتمانیه‌كه‌مان و دڵخۆشكردنى هاوڵاتیانى كوردستانه‌ به‌حكومه‌ته‌كه‌یان و ئێستاو ئاینده‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازى تێكۆشان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌گیرێنه‌ به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و به‌شه‌ له‌مافه‌كانمان كه‌هێشتا به‌دى نه‌هاتوون.

ئه‌وه‌ى گرنگ بێ له‌م قۆناغه‌دا تێگه‌یشتنه‌ له‌ یه‌كڕیزى و یه‌كبوون له‌سایه‌ى مافى جیاوازبوون و كێ بڕكێ ى مه‌ده‌نیدا كه‌دیموكراسى بۆ هێزه‌ سیاسى یه‌كان و هه‌موولایه‌كى ده‌سته‌به‌رده‌كات و مایه‌ى زیندوێتى ژیانى سیاسى هه‌رێمیشه‌. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر به‌هێزڕاگرتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئه‌زمونى گه‌له‌كه‌مان و هاوكات مه‌سه‌له‌ى ریفۆرم و چاكسازى و گۆڕان و نوێ بونه‌وه‌ پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م قۆناغه‌یه‌، كه‌ڕوونه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ هاو هه‌ڵوێستن.

خوشك و برایانى به‌ڕێز:

ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستاندا وێڕاى دووباره‌ پیرۆزبایى كردن له‌گه‌لى كوردستان و له‌هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌رو كه‌سانه‌ى به‌شدارى دروستكردنى ئه‌م روداوه‌ مه‌زنه‌بوون، جارێكى تر داواده‌كه‌ین كه‌یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م رابردووه‌ پرشنگداره‌و رۆژه‌ سه‌خته‌كانى مێژووى گه‌لى ئێمه‌و چاوبڕینه‌ ئاینده‌یه‌كى گه‌شترمان بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى وامان لێ بكات هه‌رچى پێ ى ده‌ڵێن رق و بوغزو كینه‌ له‌دڵ و ده‌رونماندا ده‌ربكێشین و ده‌ست به‌دروشمى برایه‌تى و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌و هاوچاره‌نووسى و هاوده‌ردى یه‌وه‌ بگرین و هیچ كاتێكیش ململانێ ى سیاسى و ره‌خنه‌ گرتنمان له‌یه‌كتر نه‌گه‌یه‌نینه‌ ئاستى یه‌كتر تۆمه‌تباركردن و به‌دوژمن سه‌یركردنى یه‌كترى.

شكۆداربێت ئه‌م یاده‌و روون بێت ئاسۆى گه‌لى كوردستان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئاواته‌ نه‌ته‌وه‌یى یه‌كانى و ژیانێكى باشتر..



مه‌كته‌بى سیاسى

یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان

4/3/2009



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)