کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی له‌ سلێمانی به‌نیازه ‌مووچه‌ی 600 كادر ببڕێت

Thursday, 14/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پاراستنی لقی 4 ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوووه‌، له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كی پارتیدا ژماریه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان له‌و یادانه ‌كردووه‌، عزه‌دین به‌رواری به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی به ‌نووسراویك داوای له ‌مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی كردووه، ‌كه ‌به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كادیران و ئه‌ندامانی پارتی له ‌سنوری لقه‌كانی 4و21و12و11 له ‌سنوری پارێزگاكه‌یان ئاماده‌بوونیان هه‌یه‌، بۆیه ‌ناچارن مووچه‌كه‌نیان رابگرن.
ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حه‌سه‌ن جه‌باری كارگیری لقی 4 ‌ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ كادیرانی سنوری لقی 4 سازكردووه ‌بۆ ئه‌و كیشه‌یه‌ی كه ‌بۆته ‌مایه‌ی ئاشبه‌تاڵ و وازهینان و ده‌وام نه‌كردن و ئاماده‌نه‌بوونییان له ‌بۆنه ‌و یادهوه‌رییه‌کانی پارتییدا ‌و كیشه‌و ڕووداوه‌كاندا، له‌و كۆبنه‌وه‌یه ‌هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د سمیل به‌رپرسی لقی 4 ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه ‌به‌هۆی ده‌وامنه‌كردنی كادیران به ‌نیازن باره‌گاكانیان دابخه‌ن!
حه‌سه‌ن جه‌باری ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه ‌له‌سه‌ر پیشنیازی محمه‌د شێخ حسێن و هاوار عومه‌ر ساڵح مه‌نسوربووه‌ تا مووچه‌ی ئه‌و كادیرانه ‌ببردرێت، به‌ڵام كادیرانی ئاماده‌بوو له‌ كۆبنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه به‌هه‌ژاری یارمه‌تی كادیرانی ده‌دات به‌ڵام پارتی به‌دزینی نه‌وتیشه‌وه ‌ده‌یه‌ویت مووچه‌ی كادیرانی ببریت و" كۆبونه‌وه‌كه‌به‌هوها و قیكه‌لێدان كۆتایی پێ هاتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە