حکومه‌تی نه‌مسا و شه‌هید کردنی د. قاسملو- به‌شی سێ یه‌م
Thursday, 08/07/2010, 12:00
اگلاعاتی ئێران وه‌کو هه‌مو ده‌زگاکانی تری ئیستخباراتی دونیا، سه‌رکه‌وتوو بون له دڵنیاکردنی لایه‌نی کوردی وه‌کو نێچێرێک وه بڕوابونیان به‌وه‌ی که ئێران نیازێکی پاکی هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له ئێران٠
له لایه‌کی تره‌وه ده‌فته‌ری سیاسی ح.د.ک. ا له بڕیاره‌که‌ی خۆی که له جیاتی د. قاسملو، سادقی شه‌ره‌ف که‌ندی وه‌کو لێپرسراوی لایه‌نی
کوردی به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بکات په‌شیمان بووه‌وه‌٠
ڕوژی 27-6-1988 فازیل ره‌سول ته‌له‌فۆن له گه‌ڵ د. قاسملو ده‌کات (ئه‌و کاته گه‌ڕابووه‌وه پاریس) و پێی ده‌ڵیت که لایه‌نی ئێرانی پێی ڕاگه‌یاندووه که ڕه‌فسه‌نجانی دوای مردنی خومه‌ینی زۆر به
په‌رۆشه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد. هه‌روه‌ها پێی ده‌ڵێت که ئێرانییه‌کان ئاماده‌ن له1989-6-29
وه له گه‌ڵ لایه‌نی کوردی دابنیشن٠
ڕۆژی 30-6-1989 د. فازیل به فڕۆکه ده‌چێته پاریس بۆ لای د. قاسملو، پاش قسه‌کردن، د. فازیل له پاریسه‌وه بوزورگیان ئاگادار ده‌کاته‌وه که د. قاسملو ئاماده‌یه سه‌ر له نوێ له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی
وتوو وێژ بکاته‌وه، هه‌روه‌ها پێی ووتبو که د. قاسملو تا 15-7-1989 وه‌ختی هه‌یه، چونکه دوای ئه‌وه
ده‌چێته ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی مانگێک له ئه‌مه‌ریکا ده‌مێنێته‌وه‌٠
بۆ ئێرانییه‌کان چونی د. قاسملو بۆ ئه‌مه‌ریکا هۆیه‌کی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێشتر له ناوی به‌رن. د.فازیل
ڕه‌سولیش، به حوکمی ئه‌وه‌ی کار ده‌کات بۆێه ئه‌ویش له رۆژی12-6-1989 وه‌ختی هه‌یه وه‌کـــــــو ناو
بژیوان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بکات٠
ڕۆژی 6-7-1989 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ئاگادارییه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاو کرده‌وه:-ه
بۆنه‌ی چله‌ی مردنی خۆمه‌ینی ده‌که‌وێته ڕۆژی 10-7-1989، هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واومان نیه که له‌و)
ڕۆژه‌دا کاری تیرۆری دژی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت یان نـا..؟ به‌ڵام پێویسته هه‌مو لایه‌کـی
.په‌یوه‌ندی دار ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن)ه
ڕۆژی 10-7 پاش نیوه‌ڕۆکه‌ی جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی گه‌یشته‌وه ڤییه‌ننا و ڕۆژی دوایی تر چووه هه‌مان
ئوتێل که مسته‌فا ئه‌جوادی تیا ده‌خه‌وت(مسته‌فا ئه‌جوادی پێشتر گه‌یشتبوه ڤییه‌ننا)ا
هه‌ردووکیان تا ڕۆژی 14-7-1989 شوێنیان (حیجز) کردبو له ئوتێله‌که. هه‌ڵبه‌ته پۆلیس دوای کاره
تیرۆریستییه‌که به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانی؛
ڕۆژی 4 -7-1989 د. قاسملو و عه‌بدوللای قادری ده‌گه‌نه ڤییه‌ننا، له‌وێ له لایه‌ن خه‌سره‌وی به‌هرامی
و که‌ریمی پیرۆتی نوێنه‌رانی ح.د.ک.ا له ڤییه‌ننا پێشوازی ده‌کرێن. پاش چه‌ند سه‌عاتێک ده‌چنه ماڵی
د. فازیل ڕه‌سول بۆ بینینی سه‌رۆکی پێشوی جه‌زائیر ئه‌حمد بن بیللا
ڕۆژی 12-7-1989 خولی سێهه‌می کۆبونه‌وه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، شوێنی کۆبونه‌وه‌که د. فازیل ڕه‌سول
Linke Bahn Gasse 5 ته‌کبیری کردبوو، شوێنه‌که خانویه‌ک بوو له قاتی سێهه‌م له کوچه‌ی
که ده‌که‌وێته گه‌ڕه‌کی ژماره سێ له ڤییه‌ننا. ساختمانه‌که هـایفۆنی تێدا بوو (واته له به‌ر ده‌رگای
ده‌ره‌وه ئه‌بوایه زه‌نگ لێبده‌یت، له ماڵه‌وه‌ش ده‌ست به دوگمه‌یه‌ک ده‌نرێت، ئینجا ده‌رگای
سه‌ره‌کی ساختمانه‌که ده‌کرێته‌وه)، کۆبونه‌وه‌که چه‌ند سه‌عه‌تێکی خایاند، ئێرانییه‌کان له کۆتایی
کۆبونه‌وه‌که داوایان کرد که ئه‌وان ئه‌بێت ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که به تـاران ڕابگه‌یه‌نن، بۆ سبه‌ینێ
ئاماده‌ن دانیشنه‌وه. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بوزورگیانیش چووبوه هه‌مان ئوتێل که سه‌حرارودی و ئه‌جوادی لێی
لێی ده‌خه‌وتن؛
ڕۆژی 13-7-1989 سه‌عات 4 پاش نیوه‌ڕۆ، د. قاسملو به یاوه‌ری عه‌بدوللای قادری و خه‌سره‌وی
به‌هرامی (نوێنه‌ری حـزب له ڤییه‌ننا) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسایان کرد، له‌وێ چـاویـان
به سه‌رۆکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت که‌وت، ئه‌وان ئه‌بوایه سه‌عات پێنج و نیوی پــاش
نیوه‌ڕۆ له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی دابنیشنه‌وه. بۆیـه هه‌ر له‌وێوه به‌ڕێکه‌وتن بۆ شوێنی کۆبونه‌وه‌که؛
هیلین قاسملو ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت به‌ر له چوونی د. قاسملو بۆ ڤییه‌ننا، من لێم‌پرسی ئایا ناترسێ
له‌وه‌ی پلانی لێبکه‌ن. ئاخۆ هاوه‌ڵه کورده‌کانی ده‌یپارێزن..؟ له ووڵامدا د. قاسملو وتوبووی که ئه‌و
هه‌موو شتێکی ته‌رتیب کردووه. هێلین ده‌ڵی من وامزانی ڕه‌نگه پۆلیسی نه‌مساوی بیپارێزن،
هه‌ر له‌و مانگه‌دا مه‌سعود بارزانی له ڤییه‌ننا بوو، هه‌ر وه‌کو پیرۆت ئیبراهیم (نوێنه‌ری پارتــی دیموکراتی کوردستانی عێراق-) ده‌یگێڕێته‌وه ده‌ڵێت: که بارزانی هه‌میشه پۆلیسی نه‌مساوی
پارێزگاری لێکردووه، چونکه به‌ر له گه‌یشتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسای ئاگادار کردۆته‌وه.
تاڵه‌بانیش که له کۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆسزیۆنی عێراقی به‌شدار ده‌بوو هه‌میشه چه‌ندین پۆلیسی نه‌مساوی ده‌یانپاراست؛
سه‌عات پێنج و نیـوی پاش نیـوه‌ڕۆی ڕۆژی 13-7-1989 کۆبونه‌وه‌ی دووه‌م ده‌ستی پێ‌کرد، لایـه‌نــی
ئێرانی بریتی بوون له جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی، موسته‌فا ئه‌جوادی و مه‌نسور بوزورگیان ئه‌سڵ. ئه‌مانه
له خانووه‌که چاوه‌ڕێیان ده‌کرد، د. فازیلیش له‌وێ بوو. پاش چه‌ند خۆله‌کێک د. قاسملو و عه‌بدوللای
قادری ده‌گـه‌نه جـێ؛
بوزورگیان وه‌کو پاسه‌وان به پێوه ده‌وه‌ستێت، هه‌ر وه‌کو له کاسێته‌که گوێی لێگیراوه، ئێرانییه‌کان به هه‌گبه‌ی به‌تاڵه‌وه له‌وێ بوون، پاش ماوه‌یه‌کی کورت به دوو ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه له د. قاسملو
فازیل ڕه‌سول ده‌کرێت، هه‌ردووکیان ده‌کوژرێن، دوو گولله به‌ر قاسملو ده‌که‌وێت، سێ گولله‌ش به‌ر فازیل
ڕه‌سول . به پێی بۆچونی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان عبدوللای قادری به بێ چه‌ک به‌رهه‌لستی ده‌کات پاشــان
ده‌کوژرێت، ئه‌و حـه‌وت گولله‌ی به‌ر ده‌که‌وێت، به‌ڵام سه‌حرارودی له کاتی ته‌قه‌کاندا گولله‌یه‌کی
وێـڵ به‌ر قۆڵی چه‌پی ده‌که‌وێت و له شانییه‌وه ده‌رئه‌چێت؛
موسته‌فا ئه‌جوادی شوێنی ڕووداوه‌که به جێدێڵێ و هه‌روه‌ها له نه‌مساوه به‌ره‌و شوێنێکی نادیار
ده‌چێت که تـا ئێستا پۆلیس نازانێ چون و به چ شێوه‌یه‌ک نه‌مسای به جێهێشتووه؛
سه‌حرارودی به یارمه‌تی بوزورگیان له ماڵه‌که ئه‌چنه ده‌ره‌وه، له به‌ر سه‌ختی بریندارییه‌که‌ی لــه
ده‌رگای ماڵه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌ن، ژنێک ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه، که ده‌یانبینێ یه‌کسه‌ر میرده‌که‌ی
ئاگادار ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات، بوزورگیان کۆمه‌ڵی پاره و کاغه‌ز له گیرفانی
سه‌حرارودی ده‌رئه‌کات و ده‌چێته سه‌ر جاده‌که(خیابانه‌که)، سه‌حرارودی وورده وورده به پێپلیکانه‌کان
دێته خوارێ؛
ده‌وری سه‌عات 7،20 ڕووداوه‌که ڕووئه‌دات، سه‌عات 7،27 پۆلیس ده‌گاته شوێنی ڕووداوه‌که، دکتۆرێک
ده‌که‌وێته تیمارکردنی سه‌حرارودی. بوزورگیان که ئه‌زانێ هه‌ر ده‌ستگیر ده‌کرێ، چونکه جلوبه‌رگه‌که‌ی
، .. (My friends,my friends)خوێناوی بوبو بوزورگیان ده‌گاته پۆلیسێک هاوار ده‌کات
له گه‌ڵ پۆلیسه‌که بوزورگیان ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی ڕووداوه‌که، پۆلیس که گیانی بوزورگیان ده‌گه‌ڕێن مه‌بله‌غێ پاره(1400 دۆلار) و کۆمه‌ڵێ کاغه‌ز ده‌ردێنن، پاشان کۆمه‌ڵێک پۆلیس و لێپرسراوی پۆلیس
و تیمی تایبه‌تی دژه تیرۆر ده‌گه‌نه جێی ڕوداوه‌که؛
که زۆر دۆستی ئێران بوو، یه‌کسه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران ئاگادار ده‌کاته‌وه؛ Bern Ender ڕۆژنامه‌وان
***
که‌ریم پیرۆتی، قه‌رار بوو دوای کۆبونه‌وه‌که د. قاسملو و عه‌بدوللای قادری به‌رێته‌وه شوێنی خه‌وتنیان، که ئه‌وان هه‌ر ده‌نگیان نابێت، ئاگاداری خه‌سره‌وی به‌هرامی ده‌کاته‌وه، پێکه‌وه ده‌چن بۆ شوێنی
کۆبونه‌وه‌که، که چاویان به پۆلیس و قه‌ره‌بالغییه‌که ده‌که‌وێت، یه‌کسه‌ر تێده‌گه‌ن که ڕووداوێک به
سه‌ر د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانیدا هاتووه؛
له کاتی لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا (تحقیق اولی) بوزورگیان ده‌ڵێت: من له ڕێستورانێکی نزیک ئه‌و
شوێنه بوومه، دوای ئه‌وه که چوومه‌ته ئه‌وێ سه‌حرارودیم به برینداری بینیوه، هاتومه‌ته خواره‌وه
و پۆلیسم ئاگادار کردۆته‌وه، جارێکی تر وتبووی که ئێمه‌ش له ژووره‌وه بووین، چه‌ند که‌سانێکی نه‌ناسراو هاتونه‌ته سه‌ره‌وه له ساختمانه‌که و ده‌رگای ماڵه‌ویان کردۆته‌وه و ته‌قه‌یان لێکردووین؛
به‌ڵام که پۆلیس گـوێی له خه‌سره‌وی به‌هرامی و که‌ریمی پیرۆتی ده‌گرن، یه‌کسه‌ر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت
که ئه‌مه کارێـکی تیرۆریستانه‌یه به پێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه؛
١− هه‌ر سێ کورده‌که کوژراون، سێ ئێرانییه‌که‌ش سه‌لامه‌تن، ته‌نها یه‌کێکیان برینداره، یه‌کێکیانیش هه‌ر زوو ڕایکردووه
٢− ده‌رگای سه‌ره‌کی ساختمانه‌که به بـێ زه‌نگ لێدان له خواره‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه ده‌ست به دوگمه‌یه‌کدا نه‌نێت، ده‌رگای سه‌ره‌کی ساختمانه‌که ناکرێته‌وه...! که‌واته ئه‌گه‌ری که‌سانی تر که
ته‌قه‌یان کردووه درۆیه؛
٣− لاشه‌ی هه‌ر سێ کورده‌که گولله‌ی (ره‌حم) به سه‌ریانه‌وه نراوه که به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (ﻂلقە الرحمە)، که‌چی برینداره ئێرانییه‌که به‌ر سه‌ری نه‌که‌وتووه؛
٤− بکوژه‌کان له‌وه ده‌چێت کورده‌کانیان پێشتر ناسیبێ، بۆیه بروسکه ئاسا ته‌قه‌یان لێکردون گولله‌کان
هه‌مووی به‌ر ئه‌وان که‌وتووه، ته‌نها گولله‌یه‌کی وێڵ نه‌بێت که به‌ر سه‌حرارودی که‌وتبو؛
٢− هه‌روه‌ها به‌وه ده‌چێت که بکوژه‌کان شوێنی ڕووداوه‌که‌یان پێشتر دیراسه کردبێ بۆیه کـــــــــــــاره
تیرۆریستیه‌که‌یان سه‌ری گرتووه؛
سه‌حرارودی ده‌برێته خه‌سته‌خانه و بوزورگیانیش بۆ مه‌رکه‌زی پۆلیس، نزیکه‌ی 7 کاتژمێر لێکۆلینه‌وه‌ی
له گه‌ڵ ده‌کرێت، ئه‌و هه‌ر ده‌ڵێت که که‌سانێکی تر ته‌قه‌یان لێکردوون؛
هه‌ر ئه‌و شه‌وه کرێکارێکی شاره‌وانی کیسه‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه‌که ده‌مانچه‌یه‌کی بێده‌نگ و جوته کلیلی
ماتورسکیلێکی تێدابوو له گه‌ڵ هه‌ندێ کاغه‌ز، ئه‌و کرێکاره ده‌یباته پۆلیسخانه، پاشان پۆلیس لــه
شوێنێکی تر کیسه‌یه‌کی تریش ده‌دۆزێته‌وه، ده‌مانچه‌یه‌کی بێده‌نگی تری تیا‌بوو له گه‌ڵ هه‌ندێ شتومه‌ک، که فه‌حس ده‌کرێت ، په‌نجه‌مۆری بکوژه‌کانی پێوه دیاره؛
هه‌ر بۆ سبه‌ی 14-7 له ژێر فشاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا بۆ سه‌ر دادگای تـاوانی ڤییه‌نناو پۆلیسی نه‌مسا (ئه‌بوایه ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وه‌زاره‌ته پشتگوێ بخرابایه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا شـاڕێی خۆی بگرتایه)؛
پرۆسه‌ی ده‌رکردنی به‌ڵگه‌ی تاوانبارکردن دژی ئه‌و دوو ئێرانییه ده‌رنه‌کرا. به بیانوی ئه‌وه‌ی ئیسپاتی
ته‌واو نیه له سه‌ریان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو که له ڕێگه‌ی باڵوێزه‌که‌یه‌وه له ڤییه‌ننا (ئاغای شیرازی) خرابووه سه‌ر وڵاتی نه‌مسا؛
هه‌ر به‌و پێیه‌ش ، بوزورگیان ده‌برێته باڵوێزخانه‌ی ئێران به مه‌رجێک هه‌ر کاتێک داوا کرا له لایــه‌ن
پۆلیسه‌وه پێویسته ئاماده‌بێت. که لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ سه‌حرارودی ده‌کرێت، قسه‌کانی جیاوازی زۆری
هه‌بوو له گه‌ڵ قسه‌کانی بوزورگیان، سه‌رباری ئه‌م هه‌مو ڕاستییانه هێشتا دادگای ڤییه‌ننا ئه‌وانه به
تاوانبار نازانێت، ته‌نانه‌ت سه‌حرارودی که بریندار بوو وه‌کو قوربانییه‌ک ته‌ماشا ده‌کرێت؛
یه‌ک دوو جاری تر لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ بوزورگیان کرا، به‌ڵام پاشان باڵوێزی ئێران حکومه‌تی نه‌مسا ئاگادار ده‌کاته‌وه که بوزورگیان وه‌کو دیپلۆماتێک به‌ولاوه چیتر ئاماده نابێت بۆ لیکۆلێنه‌وه؛
پۆلیس ده‌وری باڵوێزخانه‌ی ئێرانی ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بوزورگیان ڕانه‌کات، چونکه ده‌نگوباسی ئه‌وه
هه‌بوو که ڕه‌نگه به‌ره‌و ئێران ڕابکات؛
ماوێـتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست