باندێكی زێره‌ڤانی له هه‌ولێر منداڵێك و چه‌ندین خشڵ و زیر ده‌دزن
Wednesday, 11/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردین كه باندێكی زێره‌ڤانی پارتی به بڕیاری عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤان له شاری ئاینده‌ی هاوچه‌رخ به رۆژی روناك دوو ڕۆژ له مه‌و پیش چوونه‌ته سه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك منداڵیكی ته‌مه‌ند دوو ساڵان و زیاتر له نیو كلیۆ زێرۆو خشڵ و چه‌كیك له جۆری ویزه‌یان له‌و خانه‌واده‌یه بردووه و دوایی له‌ژن و پیاوه‌كه‌شیان به بلۆك و چه‌ك و ئاسن لیان داون و دواتر منداڵه‌كه‌شیان رفاندوون، ئه‌و چه‌ته و بانده‌ی عه‌زیز وه‌یسی به‌ئاشكرا هاواریان كردووه ئێمه به بڕیاری عه‌زیز وه‌یسی هاتووینه‌ته سه‌ر ئه‌م ماڵه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه، كه ئیستا منداڵه‌كه له سنوری پشده‌ر له ماڵێك حه‌شاردراوه و داوای 20 ده‌فته‌ر دۆلاریان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بانده ده‌کات ناوی ئه‌حمه‌د عه‌لی شێخه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌و خۆی له گێلی داوه، كه ئه‌و ئاگاداری ئه‌و کاره نییه، شایانی باسه له ڕۆژێك پیش ئه‌ووداوه باندێكی پاراستنیش له گوندی ئه‌مریكی له‌نزیك هۆتیل خانزاد نزیك به سه‌ری ره‌ش چوونه ته‌سه‌ر مالی هاولاتیه‌ك له ژن و پیاوه‌كه‌یان داوه و هه‌رچیان هه‌بووه لێیان سه‌ندوون ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، كه ئه‌و تاوانه‌ش له‌لایه‌ن سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستن و هۆشه‌نگ كادریی بالای پاراستن به پاره بۆ كه‌سانێكی دیكه ئه‌نجامدراوه، تا ئیستا هیچ لیكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ش نه‌كراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست