ئارى هەرسین خەباتگێرێكى مۆدێرنى پارتیمان

Friday, 10/06/2011, 12:00


زۆرن ئەوكەسانەى نایەنەوێ بیر بكەنەوە یاخود راستیەكان بزانن یان ئەگەرراستیشان زانى واباشتر لەبەر وەرگیان خۆیان گێل بكەن چونە كەسانە هەقبێژو راست گۆ هەمیشە لەودەوڵەتانەى لەسەر بنەماى درۆ دروست بون نانیا ئەبرێ و توشى گرتن و راوەدونان ئەبنەوە , ئارى هەرسین نمونەى پیاوێكە كە پراوپر لەفۆرمێكى درۆییانەیە ئەم زاتە لەدوایى گەرانەوەى لە ئەورپاو وازهێنان لە زمانى رەخنەگرتن لەدەسەڵات لەپێناو شوقەیەك و مۆنیكایەكى 2011 وئمتیاز بۆ تێڵاكوتێنى خەڵكى ئەم پیاوەى برد بەرەو كەنارى خروریەت ئەم زاتە سەرەرایى ئەوەى لقێكیان داوەتێ كە تایبەتە بۆ خەڵكانى عەشایەرو و عەشرەت دارى سلێمانى واتە لقەكەى ئارى هەرسین زۆرترین بەركەوتنى لەگەڵ خەڵكانى گوند نشینى دەوروبەرى سلێمانیە بۆیە ئەم زاتە كەخۆى بەكەسێكى مۆدێرن دادەنێ دەبینى زۆر بێشەرمانە مامەڵە لەگەڵ ئەو خەڵكانە دەكات كە بایى نەگبەتى بردونیەتە چادرگەكەى پارتى ,
بەڵام من لێرەدە ئەمەوێ ئەوە بخەمەروو كە ئارى هەرسین برواى بەلێدان هەیە برواى بە كوشتنى خۆپیشاندەران هەیە كەسێك بتوانێ لە سكرتێرى بەرپرسەكەى خۆى بدات ئەبێت چى لە خەڵكى بێگوناه بكات ,لەكاتى 17 شوباتى خوێناوى و برینداربونى خەڵكى سلێمانى لە ناخەوە ئەم پیاوە لەدەركەوتنەكانى بەزمانێكى پێكەنیناوى باسى لەروداوەكان ئەكرد تەنانەت ئەیوت ئەگەر ئێمە بەرگرى لەخۆمان نەكەین ئەى چیى بكەین ,بۆیە پێت ئەڵێم گەر بتەوێ بەجامانەیەكى سور ببیتە ببیته‌ سیمبوڵی بارزانى ئەوا خەیاڵت خاوە چونكە بنەماڵەى بارزانى شتێكن خۆیان کردووه‌ به‌ وەهم، که‌ پێیان ناگه‌یت، بەڵام ئەتوانى ببیتە مەسینە هەڵگرى ئەم پارتەى كە دڵنیام بروات پێى نییە.
پارە زۆرجار سەر لە مرۆڤ تێك ئەدات بۆیە تۆشى تێكداوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە