د. که‌مال میراوده‌لی که‌یسی ئیبراهیمی کاکه ئه‌حه ده‌گه‌یه‌نێته حکومه‌تی به‌ریتانیا
Thursday, 20/10/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهمی کاکه ئه‌حه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو حه‌فته‌یه گیراوه و ده‌سه‌لات هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌داوه و هیچ هه‌نگاوێکی بۆ ئازادکردنی هه‌ڵنه‌گرتووه ، د. که‌مال میراوده‌لی له نامه‌یه‌کی تایبه‌تیدا بۆ وه‌زیری دره‌وه‌ی به‌ریتانیا ویلیا‌م هه‌یگ و وه‌زیری کاروباری خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست ئه‌لیسته‌ر بێرت، ورده‌کاری که‌یسه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا روون کردۆته‌وه.
له نامه‌که‌یدا د. که‌مال روونی کردۆته‌وه که ئه‌و غه‌دره‌ی له ئیبراهیمی کاکه ئه‌حه کراوه شتێکی تایبه‌تی نییه و نموونه‌ی ئه‌و جۆره زوڵمه نایاسایی و ناداپه‌روه‌رییه‌یه که له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی حیزبیی له کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێ، که لێپرسراو نییه به رامبه‌ر هیچ ده‌ستوور و یاسا‌و ده‌زگایه‌کی دادوه‌ریی و به‌هایه‌کی دداپه‌روه‌ریی و دیمۆکراتی. له کاتێکدا ده‌سه‌لاتی سیاسی و حکومه‌ت وه‌ک قۆرخکه‌ری هێز و به‌رێوه‌به‌ری ولات و ده‌زگاکانی، ده‌بی لێپرسراو بن له پاراستنی ژیان و ئازادی هاولاتییان به ئازادی خۆنیشاندانێشه‌وه، وه‌ک له‌و که‌یسه‌ی ئیبراهیمی کاکه ئه‌حه‌دا ده‌رده‌که‌وێ:
1. ده‌سه‌لات له جیاتی پاراستنی ژیان وئازادی هاولاتیانی، خۆی پلانی پێشوه‌خت و به ئه‌نقه‌ستی تاوانی کوشتنی هاولاتی خۆی داناوه‌و ئه‌نجامی داوه‌و به موعجیزه له ژیاندا ماوه‌ته‌وه.
2. ئه‌و هاولاتییه هیچ تاوانێکی نه‌بووه ئه‌وه نه‌بێ که پراکتیسی مافی ئازادی خۆنیشاندانی کردووه که ده‌سه‌لات دژی ئه‌و ئازادییانه‌یه.
3. له جیاتی گرتنی تاوانکاران و بکوژانی سه‌رووی یاسا و هه‌قسه‌ندنه‌وه‌ی یاسایی بۆ قوربانییه‌که و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی، ده‌ه‌سه‌ڵات ملهوڕانه و تاوانکارانه قوربانییه‌که‌ی گرتووه و بکوژانیش ئازادن و له سه‌ر کاری گه‌نده‌ڵیی و نایاسایی خۆیان به‌رده‌وامن.
د. که‌مال داوا ده‌کات، که حکومه‌تی به‌ریتانیا خۆیان تێبگه‌یه‌نن و داوا له جه‌لال تاله‌بانی بکەن، که ئه‌و و حیزبه‌که‌ی لێپرسراون له گرتنی ئیبراهیمی کاکه ئه‌حه، و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، داوا بکەن ده‌ستبه‌جێ ئازادی بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو گیراوه‌کانی رووداوه‌کانی 17 ی شوبات و دواتر و لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بکه‌ن ده‌رهه‌ق خۆنیشانده‌ران کروان و زامنکردنی هه‌قسه‌ندنه‌وه‌ی یاسایی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیان بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست