کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێ کراوه‌ته‌وه‌: مه‌سعود بارزانی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ قه‌زافی درێژ ده‌کات

Friday, 25/02/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ده‌زگای پاراستن ئیمڕۆ بۆ کوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌مڕاست کرده‌وه‌، که‌ مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری خۆی ناردۆته‌ لای هاوڕێ و هاوشێوه‌ی خۆی " معمه‌ر قه‌زافی" . سه‌رچاوه‌که‌ وتێ: نوێنه‌ره‌که‌ی مه‌سعود داود باغستانی بووه‌ ، که‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ ده‌بێت له‌ ته‌رابلسی پایته‌خته‌، له‌وێدا نامه‌یه‌کی مه‌سعود بارزانی داوه‌ته‌ بۆ قه‌زافی که‌ تێیدا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر هاوکاری ده‌وێت له‌ هێزی مێلیشیا و به‌ڵته‌جی ئه‌و ده‌توانی له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆی بنێرێت، هه‌روه‌ها بۆی دووپات کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت لیبیا جێ بهێڵێت ئه‌وا ده‌توانێ بێ بۆ کوردستان به‌ خۆی وخانه‌واده‌که‌ی.
جێگای باسه‌ جه‌لال تاڵه‌بانیس پێس رووخانی موباره‌ک داوای لێکردبوو بێته‌ کوردستان ، تا ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ژیاندا ماوه‌ به‌ ئاسایش له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی جه‌لال تاڵه‌بانیدا بژییت.
ده‌بێ بووترێت هه‌ردوو لا جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی هیج حسابێک بۆ هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی ناوچه‌که‌ بکه‌ن، ناسیاسییانه‌ ره‌فتار له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا ده‌که‌ن
هه‌روه‌ها دوو که‌ناڵی تیڤی لوبنانی (mtv)، (anb) ، ئه‌و هه‌واله‌یان ده‌مڕاست کرده‌وه‌، و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ باغستانییدا ئه‌نجامدا.
دیسان سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی باوه‌ڕپێکراو به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ پێش مانگێک دیسان مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌کی له‌ رێگای سه‌فاره‌تی عێراقه‌وه‌ بۆ سه‌فاره‌تی میسر له‌ سوید ناردووه‌، ئاماده‌باشی سه‌رۆکی هه‌رێمی پیشانداوه‌، به‌وه‌ی که‌ پێخۆشحاڵه‌ به‌و په‌ڕی سنگفراونییه‌وه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆکی میسر حسنی موباره‌ک بکات له‌ کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە