جوندیانی، ستران و قوربانی،ده‌یانجار نووسین و هه‌واڵیان بۆ کوردستانپۆست ناردووه
Friday, 13/05/2011, 12:00
نه‌مانده‌ویست هه‌ندێ نهێنی هه‌یه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و نووسینه‌کان بوون، لێ بۆ خزمه‌تی خۆیان، نه‌ک بۆ خزمه‌تی خه‌لکی کوردستان ناردوویانه، به‌تایبه‌تیی ئه‌و سێ که‌سه‌ی، که له سه‌ره‌وه ناویان هاتووه، نهێنی گه‌لێکیان پیداوین ، ئێمه نه باسمان کردووه و نهـنان ویستووه ئاشکرایان بکه‌ین. ئێمه لیستێکی دوورودرێژمان هه‌یه ، له ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌لاتن له ده‌زگا جیاجیاکانه‌وه بۆ مه‌رامی کێشمه‌کێشه‌کانی نێو خودی یه‌کێتی و پارتی کار ده‌که‌ن، زانیاری‌یان پێداوین. ئێمه به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ک پرینسیپێکی ئه‌خلاقی ده‌یانپارێزین، هه‌رچه‌نده ئه‌و زانیاریانه، زۆرجار وابووه زۆر گرنگ نه‌بووه، پشتگوێمان خستووه، به‌لام هه‌ندێکی دیکه‌یان سوود به‌خش بوون بۆ هه‌ڵته‌کاندنی شیرازه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای ده‌سه‌ڵاتیی کوردی، بڵاومان کردۆته‌وه.
ئازاد جوندیانی، ستران عه‌بدوڵڵا، هه‌روه‌ها عارف قوربانی، هه‌ریه‌که‌یان هه‌ندێک جار به ده‌ستی دوو، یان سێ، به جۆرێک و به‌شیوازێک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووین، زۆر به په‌رۆش بوونه، که جاری وا هه‌بووه، تکا و رجاکانیان کردووه که زوو بڵاوبکرێته‌وه، بۆ نمونه ئێمه نامه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری عارف قوربانییمان له لایه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی به بۆنه‌ی ئه‌نفال و که‌رکوک بۆی ناردووین له‌و کاتانه‌شدا وتاری ده‌نارد و قسه‌ی به تاله‌بانیی ده‌گووت، ده‌یگوت ئه‌م کابرا خائین و هیچ و پووچه که‌رکوکی فرۆشتووه.
http://www.knwe.org/DirejeHewal.aspx?Jimare=6497&Cor=1&Besh=Hewalئێستا ئه‌م سێ ناوه دیاره‌ی راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌وتوونه‌ته دورستکردنی تۆمه‌ت و ناوزراندنی کوردستانپۆست، ئه‌م کردارانه‌یان، ناچاری کردین ، خۆیان وه‌کو خۆیان له نێو ستافی کوردستانپۆست، بۆ خوێنه‌رانیش بناسێنین و رووی راسته‌قینه‌یان بخه‌ینه‌ڕوو.
ئازاد جوندیانی: من ئه‌زانم که کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت چۆن خنکا!
ئازاد جوندیانی له ده‌یان نامه‌ی ناراسته‌خۆ، هه‌واڵی زۆر تایبه‌تی له سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ناردووین، که هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداربوون، نه‌ده‌کرا بڵاوی بکه‌ینه‌وه، دیاره مه‌به‌ستمان مه‌ترسیدار له‌و هه‌واڵانه‌یه که ترس دروست ده‌کات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیی، ئێمه ده‌مانزانی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نیوان خۆیان و ملشکاندنی یه‌کتر ئه‌و هه‌واڵانه ده‌نێرن.
ئازاد جوندیانی هه‌واڵگه‌لێکی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر خودی کۆسره‌ت بۆ ده‌ناردین ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و ژن و کچانه‌شی بۆ ده‌ناردین، که گوایه وه‌ک بۆخۆی باسی لێوه‌ده‌کرد له‌گه‌ڵی رابورادوون، به‌ڵام ئێمه بۆ پاراستنی ناو و ده‌نگی ئه‌و ژن و کچانه که قوربانین، هه‌واڵه‌که‌مان بڵاونه‌ده‌کرده‌وه، کاتێکیش که دره‌نگ ده‌که‌وت، جوندیانی ئۆقره‌ی نه‌ده‌ما، به نامه تکا و رجای کرد تا زوو بۆی بڵاویبکه‌ینه‌وه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستمان له‌و نامانه‌یه که له رێگای که‌سی دووه‌مه‌وه بۆی دهناردیین، ئێمه‌ش هه‌میشه ده‌مانزانی فیتی جوندیانی له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆیه به زانایی مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵدا ده‌کرد.
ئازاد جوندیانی کۆمه‌ڵێ دوژمنی هه‌یه له نێو خودی یه‌کێتی، که‌س هێنده‌ی ئێمه نازانێ دوژمنه‌کانی ئازاد جوندیانی کێن و له گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌ت و کاره نائهخلاقییهکانیان چی‌یان کردووه.
له زۆر هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی، که پێی‌داوین، سوودمان لیوه‌رگرتووه و زانیومانه له پشت ئه‌و زانیاریانه له نێو خودی یه‌کێتی چی ده‌گوزه‌رێت.
زانیارییه‌کانی سه‌ر کوڕه کۆچکردووه‌که‌ی کۆسره‌ت له ده‌ریاچه‌ی دوکان، یه‌کێک بووه له‌و زانیارییانه‌ی، ئه‌و پییداوین، ئێمه باش ده‌مانزانی، که بۆ لێدانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌م کابرایه سڵ ناکاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مردووییهکیش به رووداوێک بوختان بهۆنێته‌وه.
نامانه‌وێت هه‌موو قسه وباسه‌کانی ئه‌رشیفی ئازاد جوندیانی به گۆڕێک وهربکهین، به‌ڵام دڵنیاین له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و موهاتهراتانهیان ده‌رهه‌ق به سه‌لیقه و میزاجی خوێنه‌رانی کوردستانپۆست، زانیارییه شۆکدارهکان بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا: د.به‌رهه‌م سه‌لامتان لێده‌کات، و هێرۆ خان ....
ستران عه‌بدوڵڵا
که‌سێکی دیکه، که ئه‌ویش هاوکارمان بووه بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و نهێنی ناو یه‌کێتیی و ئێستا شوڵی لێهه‌ڵماڵیوه، ستران عه‌بدوڵڵایه. ستران له سه‌روبه‌ندی کۆنگره و کۆنفراسه‌کانی یه‌کێتی و پێکهێنانی حکومه‌ت، به ده‌یان نامه‌ی ناردووه و تکا و رجای لێکردووین که "تۆزێك" شلی بکه‌ینه‌وه ده‌رهه‌ق به ره‌خنه‌کانمان له دژی دکتۆر به‌رهه‌م. له نامه‌یه‌کیاندا سڵاوی دکتۆر به‌رهه‌می به ئێمه راگه‌یاند. هێرۆی وه‌ک دوژمنی ژماره‌ی یه‌کی دکتۆر به‌رهه‌م به ئێمه ده‌ناساند!.
ئێستا سه‌یره له کوردستانی نوێ باسی ته‌شهیر و ناوزڕاندن ده‌کات، گوایه ئه‌گه‌ر ته‌نها باسکردنی ئه‌و به‌رامبه‌ر به هێرۆ بخه‌یه به‌ر دیدی خه‌ڵکی کوردستان، ره‌نگه بای له فره‌نسۆ حه‌ریری بریبێت، فه‌رنسۆ له وه‌لامدانه‌وه‌ی وتارێکی قێزه‌وه‌ندی به‌هرۆز گه‌لاڵی، وتبووی هێڕۆ خۆی ده‌زانێت ... ( ).....
ستران عه‌بدوڵلا، ماوه‌یه‌ک تووشی ئیسهالی نووسین بووه، دژی هه‌موو لایه‌ک وتاری کاڵ و کرچ ده‌نووسێت، دژی کوردستانپۆست و خۆپیشانده‌ره ئازادیی خوازه‌کانیش خه‌ریکه ده‌ستی ده‌کرێته‌وه، ئه‌م کابرایه‌ش له‌سه‌ر کێشمه‌کێشه‌کانی نێو خودی یه‌کێتی ده‌له‌وه‌ڕێت ، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ته‌شهیری به خه‌ڵکی کوردستان و خودی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی کردووه ، هه‌رگیز که‌سێ نادۆزێته‌وه شان له شانی بدات، ستران کاسبییه‌که‌ی له‌وه‌دایه! ئاخر هیچ ئینتمایه‌کی بۆ خاک و وڵات، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌کێتیش نییه!.
عارف قوربانی: تاله‌بانی که‌رکوکی فرۆشتووه
عارف قوربانیی:
بۆ عارف قوربانیش ، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین: تا رووی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ماڵی بوو، له ده‌یان نامه‌دا خۆی به قوربانی کوردستانپۆست ده‌کرد، تا وتارێکمان بۆ بڵاوده‌کرده‌وه و دووپاتی ده‌کرده‌وه ، که کوردستانپۆست سه‌کۆی ئازادیخوازانه و ده‌سه‌لات ده‌هه‌ژێنیت ، ئێستا له قوربانییه‌که‌ی کوردستانپۆست ده‌پرسین: خێره کوردستانپۆست ئێستا بۆته سه‌کۆی ته‌شهیرکردن؟! .
ئه‌و زه‌لامانه‌ی که یه‌کێتی متمانه‌یان پیده‌کات ، بهریداونهته وێزه‌ی خه‌ڵکی ، ئه‌رشیفی نهێنییه‌کانیان لای ئێمه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئێستا که‌مێکمان هه‌ڵدابێته‌وه ، نامانه‌وێت ناچارمان بکه‌ن، شتی دیکه بڵێین تا وا تۆخ ببێته‌وه.
ئیستا به ئه‌رشیفی کوردستانپۆستدا ده‌چینه‌وه، ئه‌و نووسینانه‌ی که ئه‌م سێ موحته‌ره‌مه به ناوی خوازراوه‌وه ناردبوویان به ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست