حەپە سەوزەکە!
Friday, 25/07/2014, 12:00
1669 بینراوە
لە سەردەمانێکدا کە حکومەتی بەعس لە هەڵکشاندابوو لە کوردستاندا وبەتایبەتیش دوای بە سەرۆک بوونی گۆڕ بەگۆر سەدام ، ڕەگی بە بەعسی بوون ووردە ووردە خۆی ئەکشانە نیو رۆحی چەندین کەس لە کوردستاندا، ئیدی بەهەر جۆریک بێت مەبەستەکە لێرەدا ئەم لایەنە نیە ، بەڵکو ئەو لایەنە بوو کە لای خەڵکانی کوردستان ئەم تازە بەعسیانەو لایانگرەکانی بەوە دەناسران و پیان ئەووتن (حەپە سەووزەکەی قووت یاوە) . دیارە جگە لە لاوازی کەسەکان بۆ ئەم حەپ قووت دانە . ئەو ڕژێمە دڕندەیەش چەندەها کاری بۆ خەڵەتاندن و تۆقاندن و بەفریودان و خستنە بەردەمی بەرژەوەندی و هەڵکێشان سازدابوو بۆ بە قووتدانی ئەم حەپە ، کەسەکانیش کەحەپەکەیان قووت یابوو هەندیکیان وەها ڕەنگی تیا ئەدایەوە کە خۆیی و کەس وکارو ماڵو مناڵی ئەکرد بە قووربانی عرووبە!!
ئەوەی کە جێی سەرنج وتێ بینیە ئەم حەپ قووت دانە بەجۆریک ڕەگی داکووتیوە لە ناو کوردا کە لەوە ناچێت تەرک کردنی ئاسان بێت .. بەڵام ئێستا حەپەکان فرە ڕەنگن یەک ڕەنگیان نییە ئەوەتا هەر ئەندامێک هەر کاربەدەستێک لەحکومەتی ئێستای کوردستاندا ئەگریت خاوەنی کۆمەڵێک بیری فەلسەفی و چاکسازی و پەرەپێدانی کۆمەڵیەتی و شتی باشن بۆ گەل وهەریەکەشیان پێش دەست بە کارکردن بەتایبەتیش لەنێو پەرلەمانتارەکاندا قاموسێک لە عیلم و سەقافەو هۆشیاری بۆ خۆی دروست دەکات و بەجۆرێک خۆی ئەکات بەشێخ کەوەک ئەوەی دوای دەست بەکار بوون ئیدی هەرچی خەوی تاکی کورد و ئاوەتەکانێتی یەکسەر دێنەدی . بەڵام لەیەکەم ڕۆژی دەست بەکار بوونیان و هەر کە حەپە ڕەنگاو ڕەنگەکەیان قووتدا ئیتر هەرچی پەیمان و وەفاو سۆز هەیە بۆ جگە لە خۆیان و حیزبەکان و دەسەڵات بیری هیچیان نامێنیت و ئیتر هەرچی عیلم سەقافەو بیر وهۆش و هەتا ئەخلاقیش هەیە لەم حەپدا ئەتوێتەوە .. ئەگەر ئێوەی بەڕیز و میللەتی کوردستان و هاوڵاتیان سەرنجێک بە کاتی سوێنخواردنی کاربەدەستە باڵاکاندا بدەنەوەو بزانن ئەمانە بەچی و چۆن سوێندیان بۆ پۆستەکانیان خواردوە لەبەردەم خوا و خەڵکدا .. گوێ لە هەر چاوپێکەوتن و سیمناری هەریەک لە ئەندام پەرلەمانەکان بگرنەوە بزانن پێش هەڵبژاردن چ پەیامێکیان هەبووە ! ئەوسا بۆتان دەر ئەکەوێت کە ئەم حەپە چەند بە قووەتە یاخوا کەس حەپی وا قووت نەیا ..