کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Saturday, 28/06/2014, 12:00

2047 بینراوە


لە یەکەمین دانیشتنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە "هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه‌ی حوكمڕانی ده‌ست پێده‌كات." لە راستیدا ئەم قسەیە زۆر گەورەیە و گەر لە سەر ئەرزی واقیع پیادەبکرێ ئەوا بە قەد گەورەیی شۆڕشێک دەپێورێت. پێم سەیرە ئایا خودی نیچیرڤان بارزانی یاخود ئەو راوێژکارە سیاسیانەی دەوروبەری، ئەگەر هەبن، درکیان بە گرنگی و گەورەیی ئەم قسەیە کردووە؟ چونکە ئەم رستەیە لە هەندێ وشە پێکهاتووە کە هیچ کەسێک لە شوێنگەیەکی سیاسی دەسەڵاتدابێت نایڵێت تەنانەت ئەگەر بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنیش بێت. هەڵتەکاندن یاخود گۆڕینی ستراکچەری کایەی سیاسی حزبی و حوکمی لە کوردستاندا تەنها رێگەیە بۆ "سەرەتای قۆناغێکی تازەی حوکمڕانی لە کوردستاندا." جا ئایا لە نێو کەسێتی و قەوارە سیاسیەکانی هەرێمەکەی ئێمەدا، بەتایبەت خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، شتی ئاوها لە ئارادا هەیە؟
قۆناغی نوێ لە حوکمڕانی لەوەدانیە هەموو قەوارە سیاسیەکان بەشداری حکومەت بکەن بەڵکو لەوەدایە سیستەمی سیاسی مەوجودی وڵات بگۆڕدرێت. ئەمە ئەو هاوکێشەیەیە کە هیچ کەسێکی سیاسی و لایەنێکی سیاسی ناتوانێ نە باسی بکات و نە خۆی لە قەرە بدات چونکە هەموان بەرژەوەندی شەخسی و حزبیان لە مانەوەی دۆخی سیاسی ئێسەتی وڵاتدا دەبیننەوە. حەقیقەت لەوانەبێ لەسەر زاران ئاسان بێتە دەر بەڵام لە کرداردا زۆر زەحمەت دەبێ چونکە بوون و نەبوونی هەموو شتەکان لەگەڵ خۆیدا دەگۆڕێت. جا دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێ لە حوکمڕانی واتە حەقیقەتی پڕ کرداری.
گەر قەرار بێت شێوەی حوکمڕانی لە کوردستاندا بگۆڕدرێت ئەوا لە خودی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە دەست پێ بکەین. یەکەمین هەنگاو، نێجیرڤان بارزانی، دەبێ لەو پلەوپایە حکومی و تەنانەت حزبیەشدا نەمێنێ کە هەیەتی. وەک ئاستی سیاسی لە دوای ساڵی ١٩٩٦ ەوە تاکو ئێستاکانێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تەنها دوو ساڵێک نەبێ، ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩-ئەپریڵی ٢٠١٢، کە بەڕێز بەرهەم ساڵحی سەرۆکی حکومەت بوو. پێدەچێ تاکو ئەو لە ژیاندا بێت ئەوا هەر خودی خۆی سەرۆک وەزایرانی کوردستان دەبێت. باشە قۆناغی تازەی حوکمڕانی لە کوێدا و چۆن دەست پێدەکات!
لە باری داراییەوە، ئەو سەروەت و سامان و پارە زۆرەی کە خودی نێچیرڤان بارزانی هەیەتی هەمووی موڵکی خەڵکی کوردستانە و دەبێ هەمووی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی خەڵک. ئەو نادادپەروەریەی لە کوردستاندا هەیە لە سایەی سەری حزب و حکومەتەکی ئەوەوە لە کەم جێگەی ئەم دنیایەدا هەیە. قۆناغی نوێ ئەوەیە کە سەروەت و سامانی چەندان ساڵەی خەڵکی کوردستان لە لای هەر کەسێک بێت و لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایە بێت بدرێتەوە بە خەڵک. قۆناغی نوێی حوکمڕانی دەبێ ئاوها دەست پێ بکات، ئەگەرنا ئەو رق و توڕەییەی خەڵکی کوردستان هەر وا بە ئاسانی دانامرکێتەوە. قۆناغی نوێی حوکمڕانی واتا گەڕانەوەی سامانی خەڵک بۆ خەزێنەی خەڵک نەک بۆ گیرفانی هەندێ کەس و حزب.
لە باری ئازادیەوە، ئێستاش خەڵک لە ژێر سایەی دەسەڵاتی حزب و حکومەتەکەی بەڕێزتاندا بە تایبەت لە ناوچەی دهۆک و ، تارادەیەکی زۆریش لە هەولێر، ناتوانێ بە ئازادانە قسەی دڵی خۆی بکات. لە چەندان ساڵی رابردوودا هەموان شاهیدی ئەوەن کە گەر کەسێک یان لایەنێک ویستبێتی ناڕەزاییەک دەرببڕێ ئەوا بە هەموو شێوازێکی خراپ پەرپەرچی دراوەتەوە. خودی توڕەبوونی دوو سێ هەفتە لەمەوپێشی بەڕێزت لەگەڵ پەرلەمانتاراندا نیشانەی وەڵامی توند و تیژی ئێوەیە بە هەر کەسێک گەر بیەوێ بە ئازادانە تەنانەت پرسیاریش بکات جا لە هەر کوێیەک و لەهەر پلەیەکدا بێت. ئاخۆ کام شێواز لە قۆناغێکی تازە لە حوکمڕانی بەڕێوەیە !
من دەزانم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەڵامی ئەم نامەیە ناداتەوە، بەڵام من داوای لێدەکەم با وەڵامی پەیمان و قسە سیاسیەکانی خۆی بداتەوە. گەر باس لە قۆناغی نوێی حوکمڕانی بێت جگە لەوەی من لەم نامەیەدا زۆر بە ساکاری ئاماژەم پێدا، کە ستاندارێکی سەرەکی سیاسین بۆ هەر قۆناغیکی نوێ لە کاری سیاسی، ئەوا باس کردن لە هەر نوێگەریەک لە حوکمڕانی وڵات نەک هەر مایە پوچ دەبێت بەڵکو بەڵای نادادپەروەری زیاتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)