تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه، یه‌کیه‌تی و پارتی به نموونه
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
مێژووی هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵات پڕیه‌تی له خیانه‌ت، برا کوژی، دزی و ڕێگری، مه‌له‌فی نهێنی، گه‌نده‌ڵی ئابووری و ئه‌خلاقی، به‌د ڕه‌وشتی... وه‌هه‌روه‌ها.
هه‌موو ئه‌مانه بێگومان ناتوانرێت گشت ئه‌ندامانی به تێكڕای پێ تاوانبار بکرێت، به‌ڵام زۆر یان که‌م به ئاشکراو به نهێنی هه‌موو ئه‌وانه‌و زۆر شتی تریش له مێژووی هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدا له ڕۆژنامه‌کاندا ئاشکرا کراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش مانای نکۆڵی کردن له خه‌بات و هه‌وڵی نه‌پسان و شۆڕشگێڕی هه‌ردوو حیزبی ناوبراو نی یه.
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م ووتاره‌دا مه‌به‌ستمانه به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ناو به‌ڵێنه دووباره بوانه‌و سواوانه‌یه که زۆرجار له زاری به‌رپرسه‌کانه‌وه پێمان ده‌فرۆشرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، له کاتی ده‌نگدانه‌کاندا، له‌وه‌ی که شه‌ڕی ناو خۆ چیتر دووباره نابێته‌وه، به چه‌نده‌ها جار له زاری گه‌وره به‌رپرسه‌کانه‌وه تۆبه‌یان کردووه له شه‌ڕی ناوخۆ‌و داوای لێبوردنیان له مردووه‌کان کردووه!
گۆڤاری ڕێگا جوانی نووسی بوو له ژماره‌یه‌کیدا به‌ناوی (مه‌سعود به‌رزانی داوای لێبوردن له مردووه‌کان ده‌کات و هه‌ڕه‌شه له زیندووه‌کان) هه‌ڕه‌شه خۆی بۆ خۆی جۆرێکه له تیرۆر‌و ئه‌گه‌ر ده‌زگاکانی به‌ناو پاراستن و ئاسایش و دژه تیرۆر فعله‌ن هه‌ڵگری مانای ڕاستی خۆیان بن ده‌بوایه ئێسته به‌رانبه‌ری ئه‌و ده‌بابانه‌یان بگرتایه که‌وا ڕووی له گرده کردووه‌و هه‌وادارانی گۆڕانخوازانیان بۆ ده‌تۆقێنرێت، تیرۆر هه‌ر تیرۆره هه‌رکه‌س و له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بکرێت، گۆڕانخوازانیش ته‌نها ئه‌وانه نین له گرده‌که‌دا، شه‌ڕی براکوژی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی کامه‌یه نیشانه‌کانی، دیاره ته‌نها ئه‌و کاتانه ده‌گرێته‌وه هه‌موو میلله‌ت بروح بدم بۆ سه‌رۆکه‌کان بکات! که ئه‌وکات هێزو نه‌کوشتنی برا ڕاستێتی ده‌رناکه‌وێت، به‌ڵکو له‌کاتی ناڕه‌زای و قبوڵ نه‌کردی گه‌نده‌ڵیه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، زۆرجار ووتراوه وه‌ڵامی ووشه به ووشه ده‌درێته‌وه، به‌ڵام یه‌کیه‌تی و پارتی وه‌ڵامی ووشه به ووشه، قسه، هه‌ڕه‌شه، کۆبوونه‌وه، هێزی هه‌مه‌جۆرو چه‌نده‌ها شتی تر ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌وا زۆرجار پێمان دراوه له مه‌ڕ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی براکوژی ئه‌و په‌نده کوردیه‌مان به‌بیر ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێ تۆبه‌ری گورگ مه‌رگه.
پێویسته ده‌سته‌ڵاتداران به‌خۆداچوونه‌وه‌ی خێرا‌و فراوان له گشت داموو ده‌زگاکانیاندا بکه‌ن، وه‌گه‌رنا هیچ هێزێك خۆی له‌به‌رده‌م هێزی جه‌ماوه‌ردا ناگێرێت و ئه‌وه‌ی که چاوترسێنی به‌رانبه‌ری پێ ده‌که‌ن له‌کاتی فشاری جدی دا ئه‌وانیش پشتیان تێ ده‌که‌ن، وه‌ك له میسر‌و تونس‌دا بینیمان، کوردیش جوانی ووتووه که جام پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت.
عومه‌ر عه‌لی/خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست