کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆو دەلەسەکانی پارتی و یەکێتی و جەنگی چەواشەکاریانەیان

Monday, 28/02/2011, 12:00


ئەو جەنگی درۆسازیەی پارتی و یەکێتی دەستیان پێکردوە ئەوەندە شێوازی جۆراوجۆری گرتۆتەوە خۆشیان دەمیان تەتەڵە دەکات و لەبیریان دەچێتەوە چیان وتوە و چی دەڵێن.
لقی نۆزدە بەیان دەردەکات.
نێچیر لە کەرکوک کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبەستێت.
جوندیانی دنیا لە موئامەرەکانی عەرەب تێدەگەیەنێت.
مەحمودی سەنگاو عەرەبەکانی خانەقین ڕادەماڵێت.
بەرهەم پێشینەی هاوسەرگیری زیاد دەکات و ئامادەیە لەگەڵ مەیدانی ئازادی دانیشێت.
زانکۆکانی سلێمانی و هەولێر دو شێوازی جیا بەکار دێنن بۆ ساردکردنەوەی قوتابیان و خوێندکاران.
حاکم قادر پلانی تیرۆریستان ئاشکرا دەکات و تیرۆریستەکان دەکوژێت.
بایز تاڵەبانیش بە پێی یاسای بریمەر پارەی داوە.
یەکێتیش ناتوانێت حکومەت هەڵوەشێنێتەوە و چاوەڕیی گۆڕانە دەستی بگرێت.

با لە نێچیرەوە دەست پێبکەین.

ئەم پیاوە سمێڵتاشراوەی بنەماڵە ئەوەندەیان درۆ پێ کردوە دەمی تەتەڵە دەکات. پیرباڵ ڕادەسپێرێت بە گەنجەکانی سەرا بڵێت کوتراو، و خۆشی سمێڵی سیخۆ لێی داوە.
گەر بە وردی سەیری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی بکەین هەر زو بۆمان دەردەکەوێت سیناریۆیەکی درۆسازیی نەبێت هیچی تر نیە. ئەو لە ناوەڕاستدا وەستاوەو نەجمەدین و عیماد لە لای ڕاست و چەپیەوە وەستاون. ئەم وەستانەیان بە پێی بەرزونزمی باڵا وا ڕێکخستوە ئەڵێی هەرەم، یان سێ گۆشەیەکیان دروست کردوە. ئەوان کە ئەوەندە بە پەلە بە هانای کەرکوکەوە هاتون چۆن فریا کەوتن بیر لەوە بکەنەوە بە شێوازێکی هەندەسی وا لە کۆنگرەکەدا بوەستن! چ پێویست دەکات.

خەبات نوسیویەتی کە نێچیر دەڵێت:
" تا ئەو بارو دۆخە ناسەقامگیرەی کەرکوک ئاسایی نەبێتەوە، هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە، پێشمەرگە بۆ تێکدانی بارودۆخەکە نەهاتووە، بەڵکو بارودۆخەکە تێکچووە، پێویستی کردووە ئەو هێزە بێت بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی ناو کەرکوک."
ئەوان پێشتر بە ئێمەیان وتبو عەرەبەکان کەرکوک داگیردەکەن، و دەچن ڕێیان پێدەگرن و دەریان دەکەن و کوردەکان دەپارێزن. کە عەرەبەکان هەڕەشە لە کەرکوک و کورد دەکەن.
تۆ چۆن هێز دەنێریت بۆ پاراستنی هەمو پێکهاتەکان لەوانە ئەو عەرەبانەی هاتون و هەڕەشەن بۆ سەر کەرکوک.
لە قسەکانیدا، نێچیر، دوجار کەرکوکی لێ گۆڕا؛ جارێک بە سلێمانی و جارێکی تر بە هەولێر. ئەوە دەری دەخات کێشەی ئەو و یەکێتی کەرکوک نیە، کێشەکەیان سلێمانی و هەلێرە.

دکتۆر بەرهەم کە هەمو گەنجان پێی دەڵێن دابەزەو بڕۆ و گوێی لێ نییە، دەیەوێت بچێت دانیشێت و گوێیان لێ بگرێت، و لەو لاشەوە پێشینەی هاوسەرگیری دەکات بە دو ملیۆن و نیو.
بایز تاڵەبانیەکەشی دەڵێت هەمو پارە دزراوەکان دەگێڕێتەوە بۆ فەرمانبەرەکانی سلێمانی. گوایە لە سلێمانی بە پێی یاسای بریمەر پارەیان سەرف کردوەو لە هەولێر بە پێی لە یاسا لادان پارەی زیاتریان سەرف کردوە.
خۆ خەڵکیش هەر ئەوە دەڵێن، کە ناداپەروەری لە سەرفکردنی کرێکاندا کراوە. بایز هەنگاوێک زیاتریش دەڕوات و دان بەوەدا دەنێت کە ئیدارەی هەولێر یاسای پێشێلکردوە. ئێمەش دەڵێین هەموتان ئەوەی پەیڕەوی نەکەن بەسەر خۆتاندا، یاسایە.

هەر لە بارەی عەرەبەکان جوندیانیە چەنەبازەکە دنیا و سۆسیالدیموکراتەکان تێدەگەیەنێت.
هەر خۆی بە خۆی بێت. فشە وا نەبێت دەبێت چۆن بێت. با بزانین ئێمە دنیاو سۆسیالدیموکراتەکان تیدەگەیەنین یان تۆ و ئێوە. تۆ بڕۆ لە مەجلیسەکانی مەلا بەختیار چاکانت بگێڕەو ئاو بۆ میوانەکان بەرە، و دنیا و سۆسیالدیموکراتەکان بۆ جەلە جێبێڵە. تۆ ئەوە نیت دنیا تێبگەیەنیت، دنیا ئەوەندەی سەحافی وەک تۆی بینیوە، ئەی علوج، هەر خۆت بە خۆت بیت.

مەحمودی سەنگاویش وتتان لە خانەقین خەریکی ماراسۆنەو عەرەب ڕاو دەنێت. ئێوە خۆتان واتان بڵاو کردبوەوە، کەچی دوێنێ لە تەلەفزیۆنەکانتاندا دەعوەتی عەرەبەکانی کردبو لە گەڵیان دانیشتبو.

زانکۆکانتان دو شێوازی جیا بۆ یەک مەبەست بەکار دێنن.
لە هەولێر قوتابیان دەیانەوێت دەوام بکەن، مەسرور ناهێڵێت و مانگێک لە خوێندنیان دەکات.
لە سلێمانی خوێندکاران دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن ئێوە بە بیانوی ئەوەی لە خوێندن دوا نەکەون ناچاریان دەکەن دەوام بکەن.
لە هەردو بارەکەدا بۆ ئەوەیە ڕێیان نەدەن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

ئاسایشەکانتان لە سلێمانی سەرایان پێ ناپارێزری و دەی تەقێننەوە، کەچی تیرۆریستانی قاعیدە دەکوژن.
لە هەولێریش دکتۆر پشتیوان دەشارنەوە و بکوژی سەردەشت عوسمان کوێخایانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە