عەبدوڵلا پەشێو هەمان نەزەری کۆنی هەیە بەس چەندە ڕەوایە؟
Sunday, 22/09/2013, 12:00
4004 بینراوە
لە گەرمە گەرمی شەڕە پەڕۆدا لە کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یان بڵێین پەرلەمانی ئەشهدو بیلای مەکتەبی سیاسی وسەرکردەی حزبەکان، شاعیری کوردی بە ناودەنگ عەبدللە پەشێو دیارە ناڕەزایەتی خۆی نیشان دا کە گوایە لایەنێ لەلایەنەکان ناویان بۆ بانگەشە بەکارهێناوە ئەویش ڕوونکردنەوەیەک و ناڕەزاییەک بڵاو دەکاتەوە دواتریش ئەمە دەڵێت؛
ئێستاش، وهك 30 ساڵ لهمهوبهر، به خۆشهویستانی خۆم دهڵێم:
ئهم وڵاته
قهت بێ خرمهخرمی ناڵ و
زرمهزرمی پۆستاڵ نابێ
تاكو ئێوه ئهو پرده بن...
ههر دیل بوون و ههر دیل دهبن،
تا چهرچی و دز سهركرده بن!
سەرچاوە ئاوێنە.
وا بزانم بۆ هەمووان ڕوونە لە نەزەری شاعیری دوورە ووڵات و چەندین دەوران دیتە کە لە ڕوانگەی ئەو ئەم ناوچەیە قەت ئارام نابێ تاکو سەرکردەکان نۆکەرایەتی بێگانە بکەن و هەردیل و دیل دەبن مەبەستی گەلە لە ڕوانگەی منەوە چونکە سەرۆکەکانیان چەرچی و دزن.
بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەی مرۆڤێکی سەردەم بڕوانیە ئەم هۆنراوەیە کە سی ساڵ لە کات و وەزعیەتێ نوسراوە ڕەوایە بۆ پەشێوی بە ناودەنگ وا بڵێ یان خۆی لکەدار دەکات. لەگەڵ هەموو ئەوەش خەڵکی دەزانن کە پەشێو چەندە ناسیونالیستە و لە زۆر جاردا باس لەوە دەکات کە ئەوەی بێ دەوڵەت بێ بێ کەرامەتە (چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ پەشێو لە یادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێ کەسدا). کە کەرامەت پێناسەی جیاجیای هەیە و شتێکی شەخسیە ووڵات و فەرمی بوونی ووڵاتیش مانای خۆی هەیە. چ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە هەیە؟ ئەم مەقولەیە زانستی نیە و تەنها لە مەسەلەی سۆزی شاعیرانە نەکا هیچی تر نیە.
بەڕاست ئەم سەرکردانەی کورد هەموو چەرچی و دزن، یان مەسەلەکە زۆر قووڵترە لەمە ، وەزعی ووڵات و داگیرکردنی لەلایەن نەتەوە جیاجیاکان و سەرکوت و دواتریش سیستەم و نەبوونی سەروەری یاسا و چۆنیەتی بەڕێوەبردن و فەرمانڕەواییە.
سی ساڵ لەمەوبەر ئەنفال و کیمیایی و کوشتن و جینوسایدی کورد لە برەوبوو، شاعیر ئەوکات لە ژێر هەژموونی سۆزی نەتەوەیی بووە . بەڵام ئەمڕۆ گەل لە دەورانێکی تر ژیان بەسەر دەبات، ڕاستە دزی لە نەوت و سامانە سروشتیەکان و گەندەڵی ئیداری هەیە. بەڵام ئاستی ژیان و گوزەران و مەسەلەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەند لە ئاستی تر دان هەروەها خەڵکی ڕۆژبەڕۆژ هەروا لە فشارن بۆ چاککردنی کۆمەڵگا دێنن و گەندەڵی و حکومی بنەماڵەیی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
ژنان و پیاوانی کۆمەڵگا هەر هەموویان لە هەوڵی ڕزگاری نەتەوەیەکن بە هەموو نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانیانەوە بەڵام ئەم هۆنراوەیەی پەشێو ڕەش و سپیە و هەموو سەرکردەکان دەکاتە پرد بۆ دوژمنان کە ئەمەش ناهەقیە هەمووی لە سەردەمی دەورانێکی سی ساڵی وەربدرێت. هەر بۆ ئەوکاتیش هەر یەکەکیان جۆرێ بووە. بەکورتی و کوردی پەشێو ناهەقی لە خۆیی و لە داهاتووی نەتەوەیەک و خەڵکانێ دەکات کە بۆ ئازادی قوربانیان داوە و دەدەن. ئەم تووڕەییەی دروستە و دزیش هەیە لە سامانی نەتەوەیی و دیلی بۆ بێگانەش هەبووە و هەیە بەڵام دروست نیە هەموو قوربانیەکان لە یەک ووشەدا فت بکرێن و هەمووی بکرێتە چەرچی و دز.
خۆزگە شاعیرەکوردەکان و تەنانەت شاعیرە نەتەوە پەرستەکان کاتێ دەنووسن تۆزێ لە مەغزا و ناوەرۆک و دەورانەکانی کات و شوێن هەڵوەستەیان دەکرد. ئەوکات بۆ خۆشیان و بۆ بەرهەمەکانیشیان بە سوود تر دەبوو.
بەهیوام پەشێو باوەڕی بەگۆڕانی مرۆڤەکان هەبێ و گەشە سەندن و پەرەدان بەمرۆڤەکان و یەکتر قەبووڵکردن و لێ خۆشبوون لە هەندێ هەڵوێستی ناشایستە کە دەوران بە مرۆڤی دەکات. ئەمەش ڕێک بۆ نەوەیەک دەگرێتەوە کە کۆمۆنیکەیشن لەم دەورانەدا کە هێشتا بە زانستی گەشەی نەکردبوو وە پەشێویش تووشی تووڕەییکی و دەمارگیر بکات بەرامبەر سەرکردە کوردەکان.
دیارە دوژمنانی نەتەوە زۆر پێی شاد دەبن شاعیڕێکی پایەبەرزی وەک پەشێوو بە هەموو سەرکردە کوردەکان بڵێ چەرچی و دز. ئەگەر ئەم هۆنراوەیە وەربگێرینە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا خەڵکی چیمان پێ دەڵێن؟. خودی نەوەی دووەمی ڕەوەندی کورد لە ئەوروپا و ئەمریکا چۆن لەم هۆنراوەیە دەڕوانن؟ ئەمە و دەیان پرسیاری ووردتر. دواتر دزی و چەرچیەتی پەیوەندیەکی بە هێزی بە نائارامیەوە هەیە، کەچی ئەم سێ شارەی کوردستان ئیستا زۆر ئارامن؟ ئەمەش لە چاو سی ساڵ لەمەوبەر جیاوازی ١٨٠ پلەی هەیە و لەگەڵ دەورانی ئەمڕۆ نایەتەوە.
باواش بێ دزی هەبێ و هەندێکییشیان با دیلی بێگانە بن. بەس خۆ ئەمە لە واقع دا کێشەیەکی ناوەخۆیە، گەلی کورد دەتوانێ ئەمە بە دەورانی مێژووی و قوربانی دان چاک بکات.
بەڵام لەبەرامبەر کێشە لەگەڵ دونیای دەرەوە دەبێ تاکەکانی کورد زیاتر سەرکردە سیاسیەکانی کورد بەرز بکەینەوە. ئەمەش یانی پەیڕەوی کەڵتووری نەتەوەیی نوێ بکەن نەک پیادەی کەڵتووری کۆنی کۆمەڵگای کوردی، کە هەردەم خۆ شکێنە و لەبەرامبەر بێگانەش خۆی پێ کەمە. پەشێوی بەڕێزیش گەشەی بەم کەڵتوورە داوەو دەدا خۆزگە ئەم هەڵوێستەی سی ساڵەی دووبارە نەدەکردەوە.
(با ئەوەندەش بڵێم لە زۆر نووسینەکانمدا باسم لە وەجاخ کوێری نەتەوەی کورد کردووە و میللەت تا ئێستا سەرکردەی حزبی هەیە بەڵام لەم دەورانە سەرکردەیەکی پڕ بەپێستی نەتەوەیی نیە بەڵام ئەمە بەمانای نیە کە ڕەخنە لە پەشێوی شاعیر دەگرین پشتیوانی لە گەندەڵی و بە هەدەر دانی سامانی نەتەوەیی دەکەین، هەرگیز وانیە، لەگەڵ هەموو ئەوانەش شوێنی پەشێو لە میدیای کوردیدا نامەوێ بخەمە ژێر پرسیارەوە، تەنها مەبەستم لە تێروانێکی زانستی و کەڵتوورێکی ترە).