کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد و شه‌قی پۆلیس

Thursday, 11/03/2010, 12:00


کورد و شه‌قی پۆلیس
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
له‌نده‌ن

له‌ ڕۆژی 6-3-2010 که‌ ڕۆژی ده‌نگدان بوو له‌ له‌نده‌ن ، کوردستانیان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕاین به‌ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌کانیان هه‌بوو ڕوویان له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان کرد ، وه‌ک ئاشکرایه‌ و پێشوش باسکراوه‌ که‌ ئه‌وڕۆژه‌ له‌ نێوان کورد و به‌رپرسیارانی بنکه‌که‌ شه‌ڕ و تێهه‌ڵچوونێک به‌هۆی ده‌رخستنی بیانویه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک ناسنامه‌ی عێراقی پێ نه‌بێت ناتوانێت ده‌نگ بدات ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی کوردستانیان و به‌فێڵوفڕێک ناوزه‌ندیان ده‌کرد که‌ ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ رێگا له‌ ده‌نگده‌رانی کورد بگرن ، وه‌ک ده‌زانرێت دوای مشتومڕێکی زۆر ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر کرا و کوردان توانیان به‌رپرسیاران له‌م بڕیاره‌یان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌ ، دوایش به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک کوردستانیان ده‌نگی خۆیاندا .

ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ تاکو ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و به‌رده‌وامه‌ کێشه‌ی کوڕه‌ کوردی لاو کاک یادگاره‌ که‌ روبه‌ڕوی دادگا بۆتۆته‌وه‌ ، کاک یادگار یه‌کێکه‌ له‌و کوردانه‌ی له‌نده‌ن که‌له‌سه‌ر خواستی خۆی چووه‌ بۆ بنکه‌که‌ تاکو ده‌نگ بدات ، ناوبراو یه‌که‌م که‌س بووه‌ که‌ روبه‌روی کێشه‌ی نه‌بوونی ناسنامه‌ی عێراقی بۆتۆته‌وه‌ ، کاک یادگار بۆ داکۆکی کردن له‌ مافی ڕه‌وای خۆی بۆ ده‌نگدان وه‌ک کوردێک و عێراقیه‌ک 8 جۆری جیاوازی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی نیشان داون که‌له‌ هه‌مووشیاندا نوسراوه‌ عێراق سلێمانی ، که‌ ده‌ست ده‌نێن به‌ ڕویه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌ستکردن به‌ مافی ڕه‌وای ده‌نگدانی ده‌که‌ویته‌ مشتومڕه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ چاودێره‌کاندا ده‌ستیان ده‌چێته‌ یه‌خه‌ی یه‌کتر ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌یخه‌نه‌ ناو پۆلێ پۆلیسه‌وه‌ له‌ ئاکامی ئه‌م ململانیه‌دا ئێسکی مه‌چه‌کی ده‌ترازێت ، دوای ده‌ست گیرکردن و بردنی بۆ باڵه‌خانه‌ی پۆلیس ماوه‌ی 15 کاتژمێر زیندانی ده‌کرێت و ئێستاش کاک یادگار ده‌بێت له‌ 25-3-2010 بچێت بۆ دادگا ، سه‌ره‌رای داواکردنی مافی ڕه‌وای ده‌نگدانی خۆی دوور نییه‌ که‌ روبه‌رووی زیندانی یاخود هه‌ر بڕیارێکی تری گران ببێته‌وه‌ .
ئه‌ی پارت و لایه‌ن و ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌کان :
هه‌ر وه‌ک چۆن من کاک یادگار ناناسم دڵنیام ئێوه‌ش نایناسن :
ئه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌ به‌ریتانیا
ئه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ به‌ریتانیا
ئه‌ی لیستی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا
ئه‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا
هه‌روه‌ک چۆن کاک یادگار ئه‌نجامدانی ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی زانیوه‌ که‌ ده‌نگتان بۆ بدات ئێستاش ئه‌رکی سه‌رشانی ئێوه‌یه‌ که‌ ئاوڕی لێبده‌نه‌وه‌ و به‌رگری و پشتیوانی لێبکه‌ن ، ئه‌و چۆن وه‌ک کوردێک ڕێگای نه‌دا ناحه‌زانی کورد ده‌ست درێژی بکه‌نه‌ سه‌ر مافی ڕه‌وای کورد .. هه‌ر ئاواش ئه‌رکی سه‌رشانی ئێوه‌یه‌ به‌خودانی ئه‌م لاوه‌ کورده‌ ده‌ربچن .. من خۆم به‌دواداچونی ده‌که‌م و ئه‌ویش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی ئێوه‌یه‌ .
به‌بێ جیاوازی بیروڕا هه‌روه‌کو چۆن من نازانم کاک یادگار که‌ ویستویه‌تی ده‌نگ بۆ کام له‌ لیسته‌کان بدات ئێوه‌ش لاتان گرنگ نه‌بێت که‌ ویستویه‌تی ده‌نگ بۆ کێ ده‌دات .
ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ولاوه‌ کورده‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی هه‌مووتانه‌ .
له‌نده‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە