کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ی لای ئێمه‌ش ده‌سته‌ڵاتداران ده‌درێنه‌ دادگا؟!!

Tuesday, 15/01/2013, 12:00






ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند سایدێک خه‌به‌ری بانگردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی پاکستان بۆ به‌ر دادگا بڵاکراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر تێوه‌گلانی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه‌۰ دادگای پاکستان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ڕه‌جا په‌رویز ئه‌شره‌ف ده‌رکردووه‌ به‌بۆنه‌ی تێوه‌گلانی به‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌کانی وزه‌دا۰
ئه‌ی ئێمه‌ له‌ کێ که‌مترین، ئه‌ی بۆ لای ئێمه‌ دادگا په‌کیکه‌وتووه‌ وهیچی پێناکرێت، ئه‌ی بۆ لای ئێمه‌ له‌گه‌ڵ بوونی گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر وبه‌رفره‌وان که‌س هه‌وڵی سنووردانان وچاره‌سه‌رییه‌کی ناکات؟
ئه‌ی لای ئێمه‌ که‌ی دزه‌گه‌وره‌کان په‌لکێشی دادگاده‌کرێن؟
ئه‌ی که‌ی لای ئێمه‌ له‌ کوردستان وه‌زیرێک له‌به‌ر دادگا ڕاده‌وستێت ودان به‌گوناهه‌کانی ده‌نێت وداوای به‌زه‌یی وڕه‌حمه‌تی دادوه‌رده‌کات؟
که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ دێت ئێمه‌ش به‌چاوی خۆمان ئه‌و به‌رپرسانه‌ که‌ چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی وه‌همیان هێناوه‌ته‌ئاراوه‌ وخیانه‌تی ئه‌مانه‌تی کردووه‌ حوکم بدرێن؟
ئه‌ی که‌ی دادگای ڕاسته‌قینه‌ وعادل له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ش به‌رپاده‌بێت وحو‌کمی دادوه‌رانه‌ به‌سه‌ر بکوژانی جوانه‌مه‌رگان سه‌رده‌شت وسۆران، ڕێژوان وگه‌رمیان وچه‌ندی تریش ده‌چه‌سپێنێت؟
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تجاره‌ت به‌میله‌ته‌وه‌ ده‌که‌ن، داواکاری مله‌ت، مه‌سه‌له‌ چاره‌نووسسازه‌کانیان کردۆته‌ قوربانی به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چه‌ند تاکه‌ که‌سێک، که‌ی نۆره‌یان دێت ووه‌کوو سه‌دام وده‌ست ودایره‌که‌ی له‌ ناو قه‌فه‌سی ئاژه‌ڵ ودڕونده‌کان ده‌یانبینین وده‌ڵێین ئۆخه‌ی؟
نه‌ک ته‌نها له‌عیراق یان پاکستان، به‌ڵکوو له‌زۆر ده‌وڵه‌ت وه‌کوو شیلی، ئه‌وه‌ موباره‌کی ناموباره‌کی میسره‌ که‌ دادگایی کردنی به‌چاوی خۆمان ده‌بینین تا ماوه‌یه‌کی پێش ئێستا بێجگه‌ له‌ خۆی وبنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌ک بنه‌ماڵه‌که‌ی لای خۆمان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یان کاریانده‌کرد میله‌تیان پشتگوێ خستبوو وپلانی حوکمی هه‌تاهه‌تییان داده‌ڕێشت وداده‌نا۰ دنیا ده‌ورانه‌ بۆ که‌س تادووایی نه‌ماوه، ‌وقه‌ت بێهیوا مه‌بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە