ئابڕووى هه‌ژده خونچه
Wednesday, 07/08/2013, 12:00
1135 بینراوە
مه‌مله‌كه‌تى تاریكستان
له‌هه‌رێمى گه‌نده‌ڵستان
له‌سه‌ربزه‌و خه‌نده‌ىلێوى
كوڕوكچێك خوێن ده‌ڕێژن!
بنه‌ماڵه..
هۆزو تیره ،
به‌بووختانێ
له‌سه‌ر ماچى نێوژووانێ
هه‌ربه‌ووته‌ى ده‌مشڕێكى ناحه‌زى ژن
ده‌بنه دوژمن !
هه‌ژده خونچه،
هه‌ژده گوڵى بۆننه‌كراوى
سوورى گه‌رمیان،
هه‌ژده داوێن پاكى خاوه‌ن ڕه‌وشتى جوان،
ئه‌م شۆخانه
هه‌ژده بوخچه‌ى نه‌كراوه‌بوون،
هه‌ژده‌مانگ و.ئه‌ستێره بوون.
هه‌ژده‌خۆرى كوردستان بوون،
فریشته بوون
ئافرۆتیت بوون
گوڵبژێرێك
له‌سه‌دو هه‌شتاو دووهه‌زار
ژان وئازار
هه‌ژده نازو
هه‌ژده په‌رى
هه‌ژده‌خووشكى ئاسك ئاسا
له‌پێده‌شتى گه‌رمیانه‌وه
به‌به‌رچاوى جاشى كورد و..
عه‌گال به‌سه‌ر،
به‌به‌رچاوى مه‌لاومێزه‌ر،..پاپاوقه‌شه
وه‌كودیارى بۆناحوسنى پێشكه‌شكران
سه‌رانى كورد
شه‌ڕتان له‌سه‌ر هه‌مووشت كرد!
ته‌نیا ئابڕووى ئه‌نفاله‌كان
ده‌وه‌رنه ده‌نگ
چاره‌نووسى كچى گه‌رمیان
لاى ئه‌زهه‌رونه وه ى وموسان!.
2/4/2006
*له‌گۆڤارى (په‌یامى ڕاستى) ژماره(78) بلاوكراوه‌ته‌وه.