کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پارتی خه‌ریکی سیناریۆیه‌کی نوێ یه‌ بۆ پاساودانی سیناریۆکه‌ی زاخۆ

Wednesday, 07/12/2011, 12:00







دوای ئه‌وه‌ی که‌ پارتی له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانیه‌وه‌ هه‌م بازاره‌کانی مه‌یفرۆشان و هه‌م دوکانی مه‌ساجه‌کانی شاری زاخۆو دهۆك و چه‌ند شوێنێکی تری سووتاند هه‌ر به‌و ڕێکخستنانه‌ توانی چه‌ند باره‌گایه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامی بسووتێنێت .پارتی به‌مه‌ش ڕازی نه‌بوو له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ چاواشه‌کاریه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ تاوانکاریه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی یه‌کگرتووی ئیسلامی تاوانباری کرد. پارتی له‌م لێدانه‌ی یه‌کگرتوو زیاتر له‌ مه‌به‌ستێك و په‌یامێکی هه‌بوو دیارترینیان سه‌رکوت کردنی یه‌کگرتووبوو له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا که‌ بۆ ته‌ مونافسێکی گه‌وره‌ی پارتی و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ گه‌شه‌ کردندایه. دواتر لێدانی یه‌کگرتوو تۆمه‌تبار کردنی به‌ سووتاندنی بازارو دۆکانه‌کانی مه‌ساجه‌کان و مه‌یفرۆشان په‌یامێك بوو بۆ که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌به‌کانی کوردستان ئه‌گه‌ر بێت و ئیسلامی سیاسی بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوا مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
دوای لێدانی یه‌کگرتوو سووتاندنی باره‌گاکانی پارتی به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵکوهه‌ستا به‌ ده‌ستگیر کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کادیرو ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌.

پارتی بۆ چی کادیرو ئه‌ندامه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی گرتووه‌و زیندانی کردوون؟

به‌ بۆچونی من پارتی خه‌ریکی داڕشتنێکی سیناریۆیه‌کی ژه‌هراوی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ بۆ یه‌کگرتوو ئه‌ویش به‌ جۆڕه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌..

پارتی له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگای پاراستنه‌که‌یه‌وه‌ خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌ که‌وا چه‌ند که‌سێك له‌و کادیرانه‌ یان ئه‌ندامه‌ ده‌ست گیر کراوه‌کان به‌م دوو ڕێگه‌یه‌ له‌به‌رده‌م چاوی کامێرادا له‌سه‌ر یه‌کێك له‌ که‌ناڵه‌ کانی ته‌له‌فزیۆن که‌ سه‌ربه‌ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتین به‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ئیعترافی ئه‌وه‌یان پێ بکات که‌ ئه‌وان به‌ ئاراسته‌کردنی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی هانی جه‌ماوه‌ری خۆیانیان داوه‌ ئه‌و کاره‌ تێکده‌رانه‌ ئه‌نجام بده‌ن یاخود ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له‌ ڕێگه‌ی پاره‌وه‌ کاریان لێبکه‌ن ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانی کاریگه‌رو ترسناکه‌وه‌ ئه‌و دانپیانانه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، دواتر له‌ یه‌کێك له‌ تیڤی یه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ئه‌م دانپیانانه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن و پاساوبۆ خۆیان ده‌هێننه‌وه‌ وخۆیان له‌و تاوانانه‌ قوتار ده‌که‌ن که‌ ئێستا ڕووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌کو سیناریۆکه‌ی شێخ زانا که‌ جه‌ماوه‌رێکی زۆری کوردستانیان پێ چه‌واشه‌ کرد. ‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە