به ڕۆژه‌ڤ بونی چاره‌سه‌ری دیموکراتی پرسی کورد له به‌هێزیه‌وه یاخود لاوازیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
Friday, 06/11/2009, 12:00
زۆر گرنگه ئه‌و فاکتۆره کاریگه‌رانه ده‌ست نیشان بکرێت که چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی پرسی گه‌لی کوردی کرده ڕۆژه‌ڤی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورک و ناچاری کرد که باس له کرانه‌وه‌ی دیموکراسی و چاره‌سه‌ری پرسی کورد بکات،بۆ ئه‌وه‌ی وا تێنه‌گه‌ین که ناردنه‌وه‌ی گروپی ئاشتی قه‌ندیل و مه‌خمور لاوازی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گوشاری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵائوج ئالانه،له‌هه‌مان کات باسکردن له چاره‌سه‌ری دیموکراتیش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌زه یی و خێرکردن به گه‌لی کورده ته‌نها ڕوداوه‌کانی 2 ساڵی ڕابوردوو زۆربه کورتی شیکار ده‌که‌م، سه‌ره‌تا به شکسته یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی سوپای داگیرکه‌ری تورک ده‌ست پێده‌که‌م که له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌ریلادا گورزی گۆرچیلک بڕی مه‌زن مه‌زنی به‌رکه‌وت و له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی گه‌ریلادا له ده‌ست و پێ که‌وت کاتێک له(ئۆرامار) سه‌ربازه‌کانی به دیلی که‌وتنه ده‌ستی هێزی گه‌ریلا پاشان جارێکی‌تر شانسی خۆی له(زاپ)تاقیکرده‌وه،ئه‌مجاره به هاوکاری لۆجستی و سیخوڕی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆژیا،به پاڵپشتی ئه‌وانیش به ماشێن هاتن و به پێ ڕایانکرد به خۆیانه‌وه ئابڕوی ئه ده‌وڵه‌تانیه‌شیان برد که بێ شه‌رمانه له‌سه‌ر گه‌لی ئێمه هه‌ر له سه‌رده‌می لۆزانه‌وه تا ئه‌مڕۆ له پلانگێڕی دان،ئه‌مجاره‌یان (بێزڵه) دوه‌م زلهێزی ناتۆ له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی کوردا که له که‌سایه‌تی گه‌ریلا قاره‌مانه‌کانیدا به‌رجه‌سته بوه له‌م سه‌ربازگه‌یه‌دا که‌وتنه به‌رهێرش سه‌ره‌نجام ته‌فروتونا کران، جگه له له‌ناوچونی خۆیان سه‌ربازگه‌که‌شیان چۆڵکرد،سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پاراستنی گه‌ل له چیا وبه‌ڕێکخستنکردنی گه‌ل له شار سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنتری ئافراند له 29،3،2009 له‌و ڕۆژه‌دا گه‌لی ئێمه به ده‌وڵه‌تی تورکی ڕاگه‌یاند که پ ک ک گه‌له و گه‌لیش لێره‌یه ئه‌م په‌یامه بوو ئه‌ردۆغانی ناچارکرد که بڵێت کورد ده‌نگی به ناسنامه دا که‌واتا ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کرده ڕۆژه‌ڤی سیاسی سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌ریلا و شکاندنی لوتی سوپای داگیرکه‌ری تورک بو,خاوه‌ندارێتی گه‌ل له ڕه‌وایه‌تی پرسه‌که‌ی و خۆگرێدانی به سه‌رۆک و ڕۆڵه‌کانیه‌وه که له 29،3،2009 دائه‌م ڕاستیه‌یه‌ی خسته واری پراکتیکه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو ساخته‌کاری و یاریکردنه به ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کوردیان پێ نه‌ده‌شاردرایه‌وه،ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له‌هه‌مان کات پلانێکی تری داگیرکه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که به پشتیوانی لایه‌نی کوردی له‌ژێر ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست دا بانگه‌وازی کۆنفرانسی به ناو نه‌ته‌وه‌یان ده‌کرد و پێکه‌وه چاوه‌ڕوانی شکستی پ ک ک یان ده‌کرد تا بڕیاری چه‌کدانانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن،هه‌ڵبه‌ته ئاماژه نه‌دان به ڕۆڵی ڕێبه‌رئوج ئالان له پێکهاتنی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌دا بێویژدانیه‌کی مه‌زنه باوه‌ڕناکه‌م هیچ کام له سه‌رکرده‌کانی کورد توانیبێتی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و به ئازادی قسه بکه‌ن هه‌رچه‌ند ئه‌م زیندانه و له به‌رامبه‌ر هه‌ر سیاسه‌تێکی داسه‌پاوی دوژمنان‌دا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که له ئێستادا به ئازادی ژیان ده‌که‌ن، ڕێبه‌ر ئاپۆ هیچ کات له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی داگیرکاری و پلانگێڕی ده‌وڵه‌تانی ستاتۆ پارێز بێ هه‌ڵوێست نه‌ماوه و سه‌ره‌ڕای هه‌مو گوشاره‌کانی سه‌ری هه‌رده‌م له بیری چاره‌سه‌ری پرسی گه‌له‌که‌یدا بووه‌وبۆ گه‌ل ژیاوه ته‌نانه‌ت له خراپترین ڕه‌وشی ته‌ندروستیدا که ژه‌هراوی کرابوو کاردانه‌وه‌ی سۆزه‌کیانه‌ی به‌رامبه‌ر ژیانی خۆشی نه‌بو چونکه ئه‌و وه‌ک ڕێبه‌رێک بڕیاری ژیان و مردنی بۆ ئازادی داوه،چه‌ندین جار له پاش هه‌ر شکستێكی سوپای تورک سزای زیندانی تاکه که‌سیان بۆ ده‌بڕیه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ریان سفر کرد و قژه‌که‌یان سوتاند،به‌ڵام ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ساتێکیش نه‌که‌وته ژێر گوشاری سیاسه‌ته‌کانی ده‌ڵه‌تی تورک.به‌ڵکو له ئیمراڵیه‌وه ئه‌و گوشاری خسته سه‌رده‌وڵه‌تی تورک و گروپی ئاشتی ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند که به بێ موخاتیب گرتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و پ ک ک ئاشتی پێک نایه‌ت.
هه‌ڵبه‌ته کلتوری داگیرکاری که مرۆڤی کوردی له‌نرخ و به‌ها داماڵیوه و که‌سێتی ئه‌وی بچوک کردۆته‌وه کاریگه‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م خۆی له چاودوژمندا بچوک ببینێت بۆیه به بێ خۆ ڕزگارکردن له‌و کلتوره ناتوانرێت ڕاستی ئه‌و فاکتۆرانه‌ش بزانرێت یان ده‌رکی پێبکرێت که نه گۆشاری سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و نه لاوازی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورده که چاره‌سه‌ری پرسی کوردی کردۆته رۆژه‌ڤی سیاسی تورکیا به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌ریلا و داکۆکی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕێکخسته بونی گه‌ل و ئاوێته بونی هه‌مو ئه‌مانه پێکه‌وه سه‌رسه‌خترین دوژمنی گه‌لی ئێمه‌ی ناچارکرد که دان به‌وه‌دا بنێت کورد خاوه‌نی هێزه،ئاخر جێگای سه‌رسوڕمانه ده‌وڵه‌تی تورک و ئۆردۆغان کورد به نیشاندانی هێز ده‌بینێت و هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن به لاوازی و ته‌سلیمیه‌ت چاو له پرسه‌که ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست