کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌که‌مین زه‌نگی سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان ئامانجی خۆی پێکا

Tuesday, 05/10/2010, 12:00




دڵنیام که‌ ئاودی و کردنی قاسم ئاغای کۆیه‌، یه‌که‌مین سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ باشووری کوردستان، که‌ شه‌قامی کوردی بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی خۆیدا، توانی بڵێ: نه‌خێر.
هه‌رچه‌ند زوو نیه‌، به‌ڵام دره‌نگیش نیه‌، که‌له‌ ئاست هه‌موو شێوازێکی ده‌سه‌ڵات، بێته‌ ده‌نگ.
ڕاکردنی قاسم ئاغا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، که‌ ئیتر گه‌ل به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ داهۆڵ ناخه‌ڵه‌تێندرێت.
ئیتر له‌مه‌و دوا، گه‌ل پێویستی به‌ پارێزه‌ر نیه‌ و خۆی پارێزگاری له‌خۆی ده‌کات، هه‌روه‌ها دامووده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانی مه‌دیایش ناتوانێت، که‌له‌ خشتیان به‌رێ، مژده‌ بێت له‌گه‌ل، مژه‌بێت له‌ نیستیمان، مژده‌ بێت له‌ شه‌هیدان و قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاوی باران.
لێره‌شدا، پیوست ده‌کات، که‌ سه‌رنجێکی نوێ بگرینه‌، ئاودیکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که‌ هه‌ڵبجه‌ی کیمیاوی بارانکرد، هه‌روه‌هائاودکردنی قاسم ئاغا، پاسانیش به‌ په‌له‌ له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حسێن.
ڕه‌نگه‌ نه‌توانین به‌ زه‌قی له‌سه‌ر له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حسێن پێداگری بکه‌ین، چونکه‌ له‌ سێداره‌دانی سه‌دام به‌ پێی، سزای داداگای به‌غداد بوو، ده‌سه‌لاتی کوردی، توانایه‌کی هێنده‌ی نه‌وبوو، له‌و پرۆسێسه‌دا.
به‌ڵام دڵنییان، که‌ ده‌رکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان، له‌ زیندان و گه‌یاندنی به‌ ئه‌وروپا، که‌ ده‌یان سه‌دان به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ که‌ ناوبراو ده‌ستی هه‌بوه‌، له‌ کیمیاوی بارانی شاری هه‌ڵبجه‌، هه‌روه‌ها ده‌کردن و ئاودی و کردنی قاسم ئاغای کۆیه‌، که‌ ئه‌ویش به‌ دیان و سه‌دان به‌ڵگه‌ هه‌یه، که‌ ده‌ستی هه‌بوه‌،‌ له‌ ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی سڤیل، هه‌روه‌ها فلیمی ڤیدێۆیی هه‌یه‌، که‌ قاسم ئاغا دوای کردوه‌، که‌ چه‌کی کیمیاوی به‌کاربهێندرێت دژ به‌‌ خه‌ڵکی سڤیل.
ئینجاش هه‌ردوکیان، گه‌یندرانه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ؟
جگه‌ له‌ دوانه‌ش ده‌یان و سه‌دان که‌سایه‌تی دیکه‌، که‌ سه‌دان به‌ڵگه‌ له‌سه‌ریان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ سه‌دانی وه‌ک نزار خه‌زره‌جی، هه‌ر هه‌موویان به‌ یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کورد شاردرانه‌وه‌، بۆ؟
وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ساده‌ و ئاسانه‌، هێنده‌ ئاسانه‌ ناپلێۆنیش ناترسێنێت (ئه‌ڵێن جارێکیان، له‌شکری ئینگلیز نزییک ده‌بێته‌وه‌له‌ بنکه‌کانی له‌شکری فه‌ڕانسه‌، ناپلێۆنیش نوستوه‌ و خه‌به‌ری ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ له‌شکری ئینگلیز لێیان نزیک بۆته‌وه‌، ناپلێۆن بۆناپارت ئه‌ڵێ: وازم لێبهێنن با بنومه‌وه‌، ترسام وازانی ئیمتیحانه‌، گوایه‌ ناپلێۆن بۆناپارت زۆر له‌ پرسیار ترساوه‌، به‌لام باکی له‌ شه‌ڕ نه‌بوه‌)، وه‌ڵام بۆیه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ شاردرانه‌وه‌، چونکه‌ به‌دادگای گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌، نهێنی دیکه‌ ئاشکرا، ده‌بوو.
لێرشه‌دا به‌ پێوستی ده‌زانم، که‌ بێژم مژه‌ده‌ بێت، له‌سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان، پاشان پارتی کرێکارانی کورستان، چونکه‌ نیاز وابوو، که‌ قاسم ئاغای کۆیه‌ چه‌کدار بکه‌ن و دووباره‌و سێباره‌، دژ به‌ قاره‌مانه‌کانی په‌که‌که‌ به‌کاریان بهێنن، جوموجۆله‌کانی ئه‌مدوایه‌ی داود ئۆغلۆی شالیاری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مه‌ش شکستێکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیایه‌.
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە