کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕه‌وه‌ند بارزانی ده‌مانچه‌ی به‌سه‌ر توركمانه‌كانی هه‌ولێردا دابه‌شكردووه‌

Tuesday, 15/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌لایه‌ن ره‌وه‌ند بارزانی برای نێچیره‌ڤان بارزانی بۆ كرینی ده‌نگی توركمانه‌كانی هه‌ولێر به‌ زۆر شێواز هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ توركمانه‌كانی ناو هه‌ولێر داوه‌، جارێك به‌ به‌خشنی 20 ملیۆن دینار له‌ ڕێگه‌ی خالد حه‌لاق كۆنه‌ ئه‌منه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس و مه‌لا قاره‌مان كه‌ له‌ دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا كه‌ زیاتر له‌ 30 توركمانی ناو هه‌ولێر سه‌ردانی ڕه‌وه‌ند بارزانیلا یان كردبوو ئه‌وه‌یش بۆ جاریی یه‌كه‌م 20 ملێۆن دیناری پێ به‌خشیبوون و ئه‌وانیش سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی 10 لافیته‌ی گه‌وره‌یان له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناو بازاری هه‌وڵێر هه‌ڵواسیبوو، له‌گه‌ل به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و شه‌ربه‌ت به‌ناو خه‌ڵكی هێنانی ده‌هۆڵ كوته‌كان بۆ ناو بازار.
بۆ دووه‌مین جاریش له‌ لایه‌ن ره‌وه‌ند بارزانی یه‌وه‌ 10 ده‌مانچه‌ی (كۆڵد)ی ئه‌مریكی ناو فلینه‌ به‌سه‌ر مه‌لا قاره‌مان و خالد حه‌لاق و دۆسته‌كانیان دابه‌شكراوه‌وه‌ك دیاری نێچیره‌ڤتن بارزانی و تا ئه‌وه‌ی كوره‌كه‌ی مه‌لا قاره‌مانیشیان به‌ ئه‌فسه‌ر له‌ زیره‌ڤانی دامه‌زراندووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ كابینه‌ی چواره‌م و پێنجه‌مه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خالید حه‌لاق و مه‌لا قاره‌مان چه‌ند جارێك زه‌وی باشیان پێ به‌خشراوه‌ له‌ ریگه‌ی جه‌وده‌ت نه‌جار و نوری سنجارییه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە