کۆسرەت رەسوڵ پێشنیاری ئەوە دەکات، کە پەلاماری گردەکە بدەن
Friday, 15/11/2013, 12:00
1879 بینراوە
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ٤-١١-٢٠١٣ ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، کۆسرەت ڕەسوڵ بە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: ئەگەر ئێوە بتانەوێت یەکێتی نیشتمانی بپارێزن لە دەست تێوەردانی نەوشیروان مستەفا، دەبێت ئێمە بەهێزی سەربازیی گردەکە بگرین، بۆ ئەمەش هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و ڕزگار عەلی بەتووندی دژی ئەو پێشنیارەی کۆسرەت دەوەستنەوە ، لەخوارەوە سەیری لینکی ئەنجومەنی سەرکرداتەیەتی یەکێتی بکەن دەربارەی هەواڵەکە، هەر بۆیە لە دوای کۆبوونەوەکەی دواتری مەکتەبی سیاسییدا وەک کاردانەوەیەک بۆ سەر کۆسرەت ڕەسول، ڕزگار عەلی دەکەن بە بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی هەولێرو تا ئێستاش کۆسرەت ڕێگەی نادات پۆستەکەی لە هەولیر وەربگرێت، گەرچی لە گۆڕانکاریەکاندا تەنها سامان گەرمیانی لابراوە و جەمیل هەورامی وەک بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزوور دەست بەکار بووە، دەست بەکار بوونی لەتیف شیخ عومەری سەر بەکوتلەکەی بەرهەم ساڵح وەک بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیش لەجیاتی هێرۆی براهیم ئەحمەد کاتیە و کەی زانیان گفتوگۆکانی نەوشیروان لەگەڵ باڵی بەرهەم ساڵح شکست دێنێت ئەویش لادەبەن.
لەسەر داوای فەتاح ڕەباتی لەماڵی خۆی ڕۆژی دووشەمە ١١- ١١-٢٠١٣ نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح و کۆسرەت کۆدەبنەوە، گەرچی مەکتەبی سیاسی هەوڵ دەدەن کۆبونەوەکە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆران بێت تاوەکو شەرعەیتی فەرمی بوون بدەن بەدانیشتنەکە وەک کۆبوونەوەی سەرانی دوو حیزب و پاش کۆتای دانیشتنەکەش کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەوێ ئامادەبن بۆ وەرگرتنی دەرەنجامی دانیشتنەکە بەڵام هەوڵەکەیان شکست دێنێت.
کۆی گفتۆگان لەم خاڵانەدا بوون:
١- کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت مەسعود بارزانی پێی ووتوین بڕۆن ململانێکانتان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان یەکلا بکەنەوە ئەو کاتە لەسەر پێکهێنانی حکمومەتی نوێ قسەتان لەگەڵ دەکەین ، نەوشیروان مستەفا پێ دەڵێت ئێوە کەیفی خۆتانە چی بەقسەی مەسعود بارزانی دەکەن بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆیەوە و وا باشترە ئێوەش هێندە لەژێر ڕکێفی پارتیدا نەبن لەبڕیارداندا و بۆ ئێوەش واباشترە کار بە تەوسیەکانی تاڵەبانی بکەن پێش نەخۆش کەوتنەکەی.
٢- قسەکردن بووە لەسەر پۆستی پارێزگای سلێمانی نەوشیروان مستەفا پێی ووتوون واباشترە پارێزگاری سلێمانی لەڕێگەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیەوە هەڵبژێردرێت هەر کاندیدێکیش دەرچوو ئێمەش پابەندی دەبین.
قسەی سەرەکی لەوەدایە دەبێت چۆن نەوشیروان مستەفا لەگەڵ کەسێکی وەک کۆسرەت ڕەسوڵدا کۆببێتەوە کە ١٠ ڕۆژ پێشتر داوای کردبێت گردەکە بەهێزی سەربازی بگرن.
لینکی کۆبوونەوەکەی کۆسرەت لەگەڵ مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی: