کــــــــــۆمیتهی پشــــــتیوانی له لیســــــــــتی گـــــــــــــۆڕان-وڵاتی بهریتانیا له شاری بۆرتۆن ئۆن
Monday, 20/07/2009, 12:00
یهک شهممه ڕێکهوتی 19-07-2009 کاتژمێر3 ی پاشنیوهڕۆ به کاتی لهندهن کۆمیتهی پشتیوانی له لیستی گۆران، له شاری بۆرتۆن ئۆن له ووڵاتی بهریتانیا، کۆڕو سیمینارێکی فراوانی بۆ ڕهوهندی کورد لهو ناوچهیهو دهوروبهری ئهنجامدا،
کۆڕهکه لهلایهن بهڕێز عوسمانی حهمه چاو جوان شاوازییهوه دهستی به کارهکانی کرد و له دهستپێکیدا وهک وهفایهک و ڕێزگرتن له گیانی سهرجهم شههیدان و قوربانییای ڕێگای ڕزگاری کوردستان ئامادهبوان خولهکێک وهستان به پێوه، پاشان وتاری کۆمیته له لایهن بهڕێز عوسمان حهمهوه خوێندرایهوهو سوپاس و سیاتیشی ئامادهبوان کرا که بهم شێوهیه هاودهنگی و پاڵپشتی خۆیان دهردهبڕن بۆ لیستی گۆڕان و سهرکهوتنی لیستی خۆیان،
لە گەڵ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی ئامادەی ئەو سیمینارە بون و ڕێژەیەکی زۆر و بەر چاو یان پێکهێنابو، کۆڕەکە لەلایەن چەند بەڕێزێکەوە بە ڕێوە دەچو، لە ناویاندا بەڕێزان شەپۆل عەلی ئەسکەری و سیروان کهرکوکی ڕێباز محهمهد باوزێی کە لە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن و زەروریەتی گۆڕان دوان بۆ ئامادهبوان و لە میانەی چڕکردنەوەی سەرجەم باسە گرینگ و پێویستەکانی ئێستای کوردستان جەختیان لە هاوکاری و پاڵپشتی کوردەکانی تاراوگە کرد کە ئێمەی تاراوگە نشین پێکهاتەیەکی گرینگین بۆ ئایندەی کوردستان، هەر بۆیە زۆریش گرینگە کە لەم پرۆسە دیموکراسیەدا، هەموومان هاوکاری و پاڵپشتی خۆمان بۆ لیستی گۆران دەربڕین و کار بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی ئەم پڕۆسەیە بکەین بە سەرکەوتوی، دوابەدوای هەر یەک لەو بەڕێزانەی کە کۆڕو سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کردبو، لە گەڵ ئەوەشدا باسیان لە چەندین تەوەرو باسی دیکەی گرینگ کرد، هەر یەکەیان لای خۆیانەوە جەختیان کردەوە، لە سە ئەوەی کە دەبێت تاکی کورد بە هەستیاریەوەو بە هەست بە بەرپرسیاریکردن بە رامبەر بەم پڕۆسانە مامەڵە بکەن و کەس و کار و هاوڕێ و دۆستان و برادارانییان لە کوردستان ئاگادار بکەنەوە کە دەنگ و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان دەتوانێت زەمینەو داهاتویەکی باشترو لە بار تر بۆ کۆمەڵگای کوردی و بۆ تاکی کورد بنیاد بهێنێت،
پاشان دەرگای پرسیار و وەلام وەک هەمیشە بە ڕوی ئامادەبوان و گۆڕانخوازانی ئامادەبودا کرایەوەو بە شێوەیەکی زۆر شارستانییانەو ئازادانە ئامادەبوان توانییان چەندین پرسیارو پێشنیاری گرینگ ئاراستەی براداری کۆمیتە بکەن کە لە سیمینارەکەدا لە سەر تەوەری جیاجیادا لێدوانییان دابو، بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان کۆڕەکە هێندەی دیکە گەرم و گوڕی خۆی نوادن و بە شێوازێکی زۆر قەشەنگ و نوێ ئامادەبوان لە گەڵ دوپاتکردنەوە بەڵێ دەیگۆڕین و گۆڕان مان دەوێت، گۆڕان ئاوات و ئامانجمانە و گۆڕان نوێ بونەوە ئاییندەمانە، پاشان بە هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکی کورداوەری کۆڕەکە زۆر بە سەرکەوتیو لە کاتژمێر 6:00ی ئێواره کۆتای پێهات ،
کـــۆمیتهی پشتیــــوانی له لیستـــی گــــــۆڕان له بریتانیــــــــا
بـــــــــــهشی راگهیانـــــــــــدن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست