کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د. که‌مال هه‌ولێرییه‌کانی به‌ شێری نووستوو ناوهێنا، ئاشکراشی کرد، که‌ نامه‌یه‌کی بۆ مه‌سعود نووسیوه‌ داوای لێکردووه‌ ده‌ست له‌ کارب

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


له‌ کۆنفڕانسێکدا ڕۆژی 13 07 2009 له‌ هۆڵی ناو ئوتێل سه‌فیر له‌ هه‌ولێر بۆ د. که‌مال میراوده‌لیی سازکرابوو ، تێیدا 40 تا 50 ڕۆژنامه‌نووسی ناوه‌وه‌ و عه‌ره‌بیی و جیهانیی به‌شدارییان تێداکرد، که‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ سیاسییه‌کی کورد توانیی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتیی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌ ڕاشکاوانه‌ قسه‌ بکات، په‌یامنێری کوردستانپۆستیش به‌ نهێنی له‌ ناو هۆڵه‌که‌دا بوو.
1 - سه‌ره‌تا د. که‌مال میراوه‌ده‌لی هه‌ولێرییه‌کانی به‌ شێری نووستوو ناوهێنا، ئه‌و شێره‌ی که‌ دڵی تا ئیستا خوێنی لێده‌تکێ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و خیانه‌تیی 31ی ئابه‌وه‌، هه‌روه‌ها وتیی: تۆڵه‌ به‌زه‌بره‌‌، ئه‌مما به‌ سه‌بره‌ ، خه‌ڵکی هه‌ولێر سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی به‌رامه‌به‌ری کراوه‌ و موڵک و ماڵیان داگیرکراوه‌، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، شوێنه‌ کۆن و ئه‌سه‌رییه‌کانیان تێکده‌درێ، بازاڕه‌کانیان کاول ده‌کرێ و به‌رپرسه‌کان و بنه‌ماڵه‌ له‌ شوێنیدا کۆشک و ته‌لاری و بازاری گه‌وره‌ی بۆ خۆی تێدا دروست ده‌کات، که‌ به‌ ئاسایی و نه‌ ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک و خاوه‌نه‌کانیان ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن، که‌چی له‌ سه‌رده‌می سه‌ددامدا، که‌ زۆر دڕنده‌ بوو، ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
2- له‌و کۆنفڕانسه‌دا د. که‌مال میراوده‌لی، کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند که‌ نامه‌یه‌کی بۆ مه‌سعود بارزانی نووسیوه‌، داوای لێکردووه‌ که‌ له‌ ئیستاوه‌ وه‌کوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خۆی بکێشێگه‌وه‌، چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رناکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌ریش بکه‌وێت، هیچ شه‌عییه‌تێکی یاسایی نابێت، چونکه‌، له‌ سه‌دا ده‌ر سه‌د ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و حیزبه‌کانه‌، که‌ بۆ کامپینی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به‌کاردێت، له‌ کاتێکدا تا ئیستا بۆ پێنج ده‌قیقه‌ش چییه‌ هیچ ته‌له‌فیزیۆنێک ڕێگایان نه‌داوه‌ که‌ د. که‌مال په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ڕێگاشی نه‌داوه‌ هیچ هۆڵێک و شوێنێک بۆ کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی به‌کاربهێنێت، د. که‌مال ته‌نها له‌ مه‌یدانی گشتیی و باخه‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات.
هه‌روه‌ها د. که‌مال وتیی: شه‌خسی تاڵه‌بانی که‌ سه‌رۆک کۆماره‌، که‌چی بۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تیی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌سعود بارزانی،، هه‌روه‌ها د. که‌مال وتی مه‌سعود بارزانی بیشیباته‌وه‌، ئه‌مه‌ نایاساییه‌، ئه‌و له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا و دادگای ده‌ستوری عێراق شاکت ده‌کات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ به‌و ئه‌نجامه‌ ڕازی نابێت، چونکه‌ له‌ 85% ده‌نگه‌کان پشتگیری له‌ من ده‌که‌ن وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها له‌ نامه‌که‌دا وه‌ک خۆی ڕایگه‌یاند، بۆ مه‌سعودی نووسیوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕازی بێت به‌ ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌وا د. که‌مال وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له‌ په‌رله‌مان ئه‌کات، که‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی پیران دابنێ و پێشنیار ده‌کات مه‌سعود بارزانیش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن کار بکات، تا ده‌ورو ته‌سلیم ئه‌کات و گه‌نده‌ڵییه‌کانی ڕابردوو ئاشکرا ده‌کات، به‌ شیوه‌یه‌کی هێمن و له‌ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌وه‌ ئه‌گوێزرێته‌وه‌ سیسته‌می دیموکراتی تازه‌، ئه‌وسا دوای دوو ساله‌که‌ مه‌سعود به‌ پێی یاسا ده‌بێت عه‌داله‌ت قبوڵ بکات و ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌کانی رابردووی بنووسێ.

3 له‌و کۆنفڕانسه‌دا هه‌روه‌ها د. که‌مال ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو شتێک ته‌زویره‌. سه‌رۆکایه‌تی ته‌زویره‌. په‌رله‌مان ته‌زویره‌. وه‌زاره‌ته‌کان ته‌زویرن. زانکۆ و شه‌هاده‌کان ته‌زویرن. کۆمپانیکان ته‌زویرن. خواردن ته‌زویر و ئێکسپایه‌ره‌. له‌ ناو سیه‌سته‌مه‌ ته‌زویره‌دا ناکرێ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و عادیلانه‌ی بێ ته‌زویر هه‌بێت. هه‌روه‌ها وتی من مۆنۆپلکردنی حیزبه‌کان ده‌شکێنم و بازاڕ ئازاد ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی ئه‌وروپی که‌ ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاریی بۆ نمونه‌ ئینته‌رنێت ئازاد بێت، ئه‌وه‌ کۆره‌ک و ئاسیاسێل قۆرخی ناکه‌ن،. ده‌قیقه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ 8 سه‌نته‌وه‌ ده‌بێته‌ 2 سه‌نت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ یه‌که‌م ساڵدا ئه‌مه‌ جێ به‌جێ بکه‌م.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە